ماڵباتی محەمەد ئەمین هیچ زانیاریەکیان لێی نییە

  • ۲ ساڵ پێش

خێزانی محه‌مەد ئەمین خۆڵامی هیچ زانیاریەکیان لێی نییە و نازانن کە چارەنووسی لەنێو پەژاک دا چۆنە و چییە.

چەندین ساڵ پێش باوکی محەمەد ئەمین کۆچی دوایی کرد بۆیە لەگەڵ دایک و خۆشکەکەی لە گەڵ ماڵباتی کۆڕە مامی دەژیا و ئەوانیش هەردەم هەوڵیان دەدا تا ئەو جێگایە بۆیان دەکرێت یارمەتی بدەن بەڵام بەداخەوە دۆخی ئابووریان باش نەبوو.

محمەد ئەمین هەوڵی دەدا بڕواتە سەر ئیش و داهاتێکی هەبێت بەڵام چوون نەیدەتوانی ئیشێک ببینێتەوە تووشی خەمۆکی بوو.

لەناو ئەو ماڵباتەدا هیچ پێگەیەکی نەبوو و هیچ کات بیری لێ نەدەکردەوە کە محەمەد ئەمین ڕۆژی وەها بڕیاڕێک بدات هەڵبەت باشترە بڵێین بڕیاری خۆشی نەبوو بڕیاری هاوڕێیەکەی حەمید بوو.

وەک بڵێێت لە پێشەوە پەیوەندی لەگەڵ پەژاک هەبوو و کاتێک کە بۆ خۆی دەیگێڕاوە دەیگووت کە لەنێوان باس کردنی خەم و ئازارەکان دا کە بۆیەکترمان دەکرد پێشنیازم پێ دا بۆ رزگار بوون لەم دۆخە خراپەی ژیان با تەڤلی بین بۆیە پێکەوە ڕۆشتین کەگەیشتین ئەوێ زانیمان کە بڕیارێکی هەڵەمان داوە چوونکە زۆر خراپتر بوو لە ژیانی هەژاری لەگوند دا.

دوومانگ پێکەوە بووین بەڵام کاتێک کە زانیان بڕیارە لێک جیا ببینەوە بڕیارمان دا لەکاتێکی دیاری کراودا هەریەکەمان لەهەرکوێ بوو لەو بەروارە هەڵبێت تا بتوانین پێکەوە بگەڕێینەوە.

یەکێک لە ڕێبازە سەقامگیرەکانی گرووپە ملیشیاکانی وەک پەکەکە و پەژاک ئەوەیە کە دوای چەند ساڵ تێپەڕبوون لەکوژرانی منداڵان، ماڵباتەکانیان ئاگادار دەکەنەوە و لەزۆربەی کاتیش دا شوێنی ناشتنەکەیان پێ ناڵێن.

بە پێی قسەی زۆربەی ماڵباتەکان، پەژاک گوشاریان بۆ ‌هێناون کە بۆ لەگەڵ میدیاکان لەبارەی منداڵاکانیانەوە قسەیان کردووە. تا بەڵکوو لە بێدەنگی میدیایی دا هەر وا درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لە خاڵە گرنگەکان ئەوەیە کە ڕێبازی ئەم گرووپە ملیشیانەی وەکپەژاک بەکارهێنانی منداڵانە لە شەڕدا بە پێچەوانەی ئە بەڵێنە کە لە کنوانسیۆنی ژنێڤ داویانە لەمەڕ ئەوەی کە منداڵانی خۆار تەمەن هەژدە ساڵ بەکار نەهێنن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و لاوان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ مەبەستی سەرکردەکانی گرووپی وەک پەژاک و پەکەکە تەنیا دەسکەوت و خەڵاتی ئەمانە بێت کە باس لە پارێزوانی لەمافی کوردانەوە دەکەن.

لەڕاستیدا ئەم هەنگاوە پێشلکردنی مافی مرۆڤە کە ئەمانە بەردەوام دووبارەی دەکەنەوە.

ئێستا دە مانگ لە گەڕانەوەی حەمید تێپەڕ دەبێت بەڵام بەداخەوە هیچ هەواڵێک لەبارەی محەمەد ئەمین نییە و ماڵباتەکەشی نازانن چ بکەن.

لەگەڵ هەموو کێشەکان دەبێت چی لە گریانەکانی خۆش و دایکە پیرەکەی بکات.

ماوەیەک لەمەو پێش کۆڕە مامی ویستی بڕوات بۆ ئێراق تا هەواڵێک لەبارەیەوە بزانێت بەڵام هاوڕێیەکەی حەمید کەگەڕابووەوە پێی وت ناکرێت لەوێ بیبینی چ بگات بەوەی کە بتەوێت بیگەڕێینیتەوە.

ئەم ماڵباتە بەڕاستی چیتر نازانن کە پەنا بۆ کوێ ببەن و داوای یارمەتی لەکێ بکەن چوونکە سەرکردەکانی ئەم گرووپە (پەژاک) بەمجۆرە یاری بە داهاتووی ئەم منداڵانە دەکات.

خانواده محمد امین هیچ اطلاعی از سرنوشت او ندارند

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک