لەلای کام ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سکاڵا بکەن؟

  • ۲ ساڵ پێش

باوکی ئیدریس شەفێعی زەرنە لە پەیوەندی لەگەڵ چاودێر چیرۆکی کۆڕەکەی بەمجۆرە گێڕایەوە:

لای کەم ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سکاڵا تۆمار بکەم؟ هاوژینەکەم لە خەمی منداڵەکەی دەیەوێت خۆی بسووتێنێت، جا ئەمە چ دادوەریەکە؟

ئیدریس کاتێک کە زانکۆی تەواو کرد ڕۆشتە سەربازی و چەند مانگی مابوەو کە تەواوی بکات ون بوو.

سەرەتا هەستمان کرد لەسەربازی هەڵاتووە بەڵام نەدەکرا دووساڵ سەربازی بکات و بۆ چەند مانگ هەڵبێت. بۆیە گۆمان لە پرسەکە کرد وبڕیارمان دا بڕۆین بەدوایدا بەڵام هیچمان دەس نەکەوت.

قەت بیرمان لەوە نەدەکردەوە کە ڕۆژێک ببێتە ئەندامی پەژاک چوونکە قەت حەزی لەم شتانە نەبوو و دەیگووت دوای زانکۆ و سەربازی خەریکی ئیش کردن دەبم. هیچ یەک لە ئەندامانی ماڵبات تا ئێستا نەیانبیستبوو کە بیانەوێت تەڤلی گرووپ یا پارتێک بێت، چەندین مانگ ئاگاداری نەبووین بەڵام چوونکە لە ناوچەی سنوری سەردەشت بوو و بە پێی قسەی هەندێک لە هاوڕێیانی گۆمانمان لەوە کرد کە لەوانەیە پەژاک فریوی دابێت. دوای بەدواداچوونی زۆر زانیمان کە کاتێک سەرباز بوو لەوێ بۆ پشووی چەند کاژێر لە بنکەکە ڕۆشتووتە درێ و هەر بەو جلانەوە تەڤلی پەژاک بووە و ڕفێندراوە. باوکی ئیدریس چەندین جار لەگەڵ هاوسەرکەی سەردانی ناوچە جیاوازەکانی ئێراقی کرد تا لە ئەنجام دا پەژاک پەژراندی کە کاتێک سەرباز بوو لەگەڵ خۆیان بردوویانە و لەئێران دەریانکردووە بەڵام هەرچەندە پێداگریان کرد تا بیبینن ڕێگایان نەدا. لە ماوەی چەند ساڵ دا چەندین جار سەردانی قەندیلیان کرد بەڵام دووبارە ڕێگایان نەدا بیبینن، چیتر بێ هیوا بوون تەنیا ئیشێک دەیانتوانی بیکەن ئەوە بوو کە بەس چاوەڕێ بن تا ڕۆژێک بۆ خۆی بگەڕێتەوە بەڵام بەداخەوە لەم هەموو ساڵانەدا کە چاوەڕوان بوو بەس هەواڵی کوژرانی ئیدریسیان پێ گەیشت.

ئەوەی دیارە و زۆر جار لە دانیشتنەکاندا لەلایەن میدیا ناوخۆییەکانەوە باسی لێوە کرداوە پەرەسەندوویی و سەقامگیری ئابووری ناوچە سنووریەکان بوو کە لەسەرووی هەموو بابەت و پرسێکەوە بووە بۆ ئێران.

گەر پەرەسەندوویی و سەقامگیری لەم ناوچەدا هەبێت، لەوانەی چیتر چیرۆکی ژیانی هەندێک لە گەنجانی کورد بەرە تەڤلی بوون لەنێو گرووپە ملیشیاکاندا کەم ببێتەوە.

لەوانەی گەر بەرپرسانی نەتەوەیی و پارێزگایی لەهزری چارەسەرکردنی کێشە ئابووری و بژیویەکانی ژیانی ئەم ناوچەیەدا بن ئەوڕۆکە چیتر هیچ گەنجێک بە هۆی نەبوونی ئیش و نەبوونی داهات بۆ ژیان ناچار نەبێت ماڵباتەکەی بە جێ بهێڵێت و تەڤلی ئەم گرووپانە بێت.

ماڵباتی ئیدریس دووبارە ڕۆشتنەوە بۆ قەندیل تا بزانن هەواڵی کوژرانی ڕاستە بەڵام هیچ وڵامێکیان نەدانەوە وتیان بەدوایدا نەگەڕێن و مردووە. بەڵام گەر ڕاست دەکەن بۆ نە تەرمێک نە گۆڕێکیان پیشان نادەن؟ تەنانەت پێیانیان نەگووتووە لەکوێ نێژراوە. باوکی ئیدریس بووە دەمەقاڵێ لەگەڵیان بەڵام تەنیا وڵامێک کە وەریگرت هەڕەشەکردن بوو لە خۆی و ژنەکەی بۆیە ژنەکەی دەیەوێت خۆی بسووتێنێت بەڵام بەختەوەرانە توانیان ڕزگاری بکەن. دوای ڕفاندنی منداڵەکەی هەواڵی مردنی دەروونی هەموو ماڵباتی تێکدا تا ئاستێک کە چەند مانگ پێش دایکی ئیدریس لەداخی دووری منداڵەکەی دووبارە هەوڵی خۆ سووتاندنی دا. بەختەوەرانە دووبار پێشیان لێگرت. باشە ئەم ماڵباتە دەبێت سکاڵا لای کام ڕێکخراوی مافی مرۆڤ تۆمار بکات؟ چۆن دەنگیان بگەیننە ڕێکخراوی جیهان کە منداڵەکەیان ڕفێندراوە و بەکوشت دراوە و تەنانەت وایان کرد کە دایکەکەی تا سنووری شێت بوون و خۆسووتاندن بڕوات.

این خانواده باید به کدام سازمان حقوق بشری شکایت کنند؟

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک