ئەمین تەنانەت مۆری کارتی سەربازیەکەی وشک نەببووەوە

  • ۲ ساڵ پێش

ئەمین بە بەرنامەداڕژراوی ڕفاندرا. تەنانەت مۆرکی سەر کارتەکەی وشک نەببووەوە کە هەڵیانخەڵەتاند.

ماڵباتە ئەندامە فریودراوەکان یا ڕفێندراوەکان لالەیەن پەژاکەوە دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت، داخەکانیان ببیندرێت و دواتر کەس یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و سارێژێک بن بۆ دەردەکانیان. یەکێک لەو ماڵباتانە کە بوونەتە قوربانی ماڵباتی ئەمین گۆلستانین.

برای ئەمین لە دیمانە لەگەڵ چاودێر دا وتی:

براکەمیان بە بەرنامە ڕفاند. تەنانەت مۆرکی سەر کارتەکەی وشک نەببووەوە کە هەڵیانخەڵەتاند.

برای چکۆلەم ئەمین حەزی لە شاخەوانی بوو و هەردەم لەگەڵ ماڵبات دەڕۆشت بۆ شاخ بەڵام پێش ئەوەی کە ماڵەوە بە جێ بهێڵێت بیستبووم کە چەند ڕۆژ پێشتر بە تەنیا ڕۆشتبوو بۆ شاخی ناوچەی شاهۆ و بەدڵنیایەوە لەوێ هەڵیانخەڵەتاندبوو و بەرنامەیان بۆ ڕفاندنی داڕژاندبوو کە بۆ خۆی قەت نەیدەناسی. ئەوەش سڕینەوەی سریاڵی مۆبایلەکان لەسەر کارتۆنەکانیان بوو، بەدڵنیایەوە ئەمە پەژاک فێری کردبووە بۆ ئەوەی نەتوانم بیدۆزمەوە.

ئەمین دوای واز هێنان لە خوێندن خەریکی فیتەری بوو، بەڕاستی یەکێک لە فیتەرە باشەکانی شار بوو و هیچ کات باسی لەم حزبانە نەدەکرد تەنانەت ئێمەش هیچ کات حەزمان لەم گرووپە چەکدارانە نەدەکرد زۆر ئارام بوو.

نە کێشەی لەگەڵ ماڵبات بوو و نە کێشەی داراییشی بوو. نازانم ئەو کەسانە بە چ تاکتیکێک هەڵیانخەڵەتاندووە.

ڕێک لەبیرمە کە حەوتی جۆزەردانی ساڵی 1397 بوو ئەمین ون بوو. هەڵبەت پێشتر بە هاوڕێیەکەی وتبووی کە دەیەوێت تەڤلی پەژاک بێت. خێرا مۆبایلەکەی کوژاندبووەوە دوای ئەوە یەک مانگ هەموو ناوچەکانی دەوروبەری شار بەدوایدا گەڕام بنکە جیاوازەکانیانم بینیوە و پرسم لێ کردن بەڵام وڵامێکی راستیان نەدامەوە، تا ئەوەی کە لەناوچەی شاهۆ هەندێکیانم بینیوە پرسم لێکردن وتیان تەڤلی بوووە بەڵام هیچی لێ نازانین.

ساڵێک دوای ئەوە سەردانی سلێمانی و هەولێر و قەندیلم کرد بەڵام ڕێگایان پێ نەدام بیبنم و تەنانەت وێنەشم پیشانیان دەدا.

ئێستاش نێزیکی 4 ساڵە کە ون بووە و تەنانەت یەک ڕۆژیش نییە کە باوک و دایکم تەلەفۆنم بۆ نەکەن و پرسی ئەمین نەکەن.

چیتر ماندوو بووم، نازانم لەکوێ و چۆن بەدوایدا بگەڕێم قەت نازانم زیندووە یا مردووە.

دایک و باوکم پیرن و ناتوانن بەدوای دا بڕۆن و هەرکات خەم و پەژارە دایانی گرتووە.

لەوانەیە لەبواری ئازاری دەروونی ماڵباتەکان، پەژاک لەپێشەوە بێت. ڕێگا نادەن ماڵباتەکان لەگەڵ ئەندامەکانیان پەیوەندیان هەبێت دوای چەند سال لە کوژرانی هەواڵەکە دەدەنە ماڵباتەکانیان کە ئەمە بۆ خۆی پێشلکاری مافی مرۆڤە.

زۆر جێگای داخە کە ڕێکخراو و دەزگاکان بە ناو مافی مرۆڤ لەبارەی ئەم پێشلکاریانەوە لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە بێدەنگن و وەک بڵێیت لەم پێناوی ئاسایی کردنەوەی مەرجەکان دەجووڵێنەوە.

امین حتی مهر کارت پایان خدمتش هم خشک نشده بود

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک