زیانی ماڵباتی و کاول بوونی ژیانی فیروز ئەداک

  • ۲ ساڵ پێش

زیانە کۆمەڵایەتییەکان و بەڵگەی زۆر بەردەوام بوونی هەبووە لە کێشەکاندا بۆ ماڵباتەکان و هەڵبەت کۆمەڵگا و ئەمە چارەسەر ناکرێت تا هۆکارەکانی نەبینرێنەوە و لەناو نەبردرێن کە ئەمەش هەوڵی بێ وچانی بەرپرسانی ئێرانی دەوێت.

سرووشتییە کە ناوچە سنوریەکان و کەم پەرەسەندووەکان وێڕای کێسەی زۆر و قووڵی ئابووری و بژیوی ژیان کە زاڵە بە سەر ژیانی ئەو ناوچەیە، زیاتر لە شارەکانی دیکە و ناوچەکانی دیکە پێویستی بەوەیە کە بەرپرسان ئاورێکی لێ بدەنەوە.

ناوچە سنووریەکانی ڕۆژئاوای وڵات و شار و گوندە کوردنشینەکانی ئێرانیش لەو ناوچانەن کە بەدڵنیایەوە دەبێت لە ژێر وردبینی سەرنجی بەرپرسان دا بێت تا کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانیان چارەسەر بکرێت و تێچووە پەراوێزیەکانیان کەم بکرێتەوە.

 

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە 18 ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

بەوجۆرەی کە فیروز لەدیمانە لەگەڵ چاودێردا باسی کرد، ” لەو ساڵانەدا کێشەی زۆرم هەبوو جیا لە کێشەی دارایی کێشەم لەگەڵ ماڵباتیش هەبوو. بەداخەوە براکانم چەندین جار خەڵەتاندمیان. تەنانەت ماڵەکەی باوکمیان فرۆت و هەموو پارەکەیان بۆ خۆیان برد، بەڵام ماڵبات منیان بە تاوانبار دەزانی هەرچەند هیچ تاوانێکم نەبوو و هیچم نەکردبوو. هەردەم لەنێوان من و براکانم دا جیاییان دەخست و هەموو ئەم مەرجانە دەستیان بەدەستی یەکەوە دا کە چیتر نەتوانم ئەو ژیانە بپەژرێنم، وێڕای ئەوەی کە خێزاندار بووم بەڵام ئەوەندە گوشاری دەروونیم لەسەور بوو کە بڕیارم دا بە جێگای خۆکوشتن ڕێگای شاخ و کەمەر بگرمە بەر بۆیە وازم لە هەموو شت هێنا و ڕۆشتم بۆ ئێراق. ”

چیرۆکی ژیانی فیروزیش وەک زۆرێک لە گەنجە کوردە ئێرانییەکانە کە بە پێی کێشەی ماڵباتی و ئابووری هیوا و حەزی پێویستی بۆ ژیان لەنێو ماڵبات دا لەدەست داوە و بەئاسانی ئامادە بووە بۆ پەژاراندنی بەڵێنە پڕوپووچەکانی گرووپە ملیشیاکانی کورد لەوانە پەکەکە و پەژاک.

ئەم گرووپانە زیانی کۆمەڵایەتی وەک درفەتێکی بەنرخ بۆ تەڤلی کردنی هێزی مرۆیی بۆ خۆیان دەقۆزنەوە و لەسەری ورد دەبنەوە وئەوانە دەکەنە ئامانج کە کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتیان هەیە.

لە حاڵەتی ئاسایی ژیان کە کەسێکی ژیر بڕیاری لەسەر بدات، هەرگیز ئامادە نابێت تەڤلی پەکەکە و پەژاک و … بێت، بۆیە ئەمە باشترین دۆخە بۆ کەڵک وەرگرتنی ئەو گرووپانە کە ڕێک خراپترین دۆخی دەروونی و هزری کوردانە.

ئەوان بە ناوی تێکۆشان بۆ گەلی کورد و بە ڕێبازی نامرۆیانە و هەنگاوێک کە بە ڕوونی پێشلکاری مافی کوردانە، خراپترین زیان دەگەینن ماڵباتە کوردەکان و ئەم ڕامیاریە درێژەی هەیە.

لەوانەی فیروز ئاداکەکان کە توانیان خۆیان ڕزگار بکەن لە گەناوی ملیشیا فرقەیە کوردیەکان دا، زیاتر لەهەمووان ئەم ڕاستیە تێدەگەن کە لەگەڵ ماڵبات ژیان کردن هەرچەند داهاتی کەمیشت هەبێت، شیرین تر لەوەی کە لە ئەشکەوت و شاخ و بیابان دا بژیت و ئیشی قورس و بێگاری لەنێو ئەم گرووپانەدا ئەنجام بدەی.

اختلافات خانوادگی و تباه شدن زندگی «فیروز اداک» ها

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک