تورکیا: ڕووداوی ڕفاندنی منداڵان، ڕوخساری ڕاستەقینەی پەکەکەی ئاشکرا کرد

  • ۲ ساڵ پێش

نە تەنیا لە کوردستانی ئێڕان، کوردانی تورکیاش ئاشکرا ناڕزایەتی دەردەبڕن لەبارەی چارەنووسی منداڵەکانیانەوە.

لە کاتیکدا کە مانگرتنی ماڵباتەکانی لەدژی پەکەکە لە ئامەد لە کاتێک دا سێیەمین ساڵی خۆی تێدەپەڕێنێت، ڕووداوی منداڵانی ڕفێندراو ڕاستی تەڤلی کردنی منداڵە سەربازەکان لەلایەن ئەم گرووپەوە ئاشکرا دەکات.

خۆپیشاندان دوای ئەوە دەستی پێکرد کە هاجەر ئاکار لە بەردەم نووسینگەی هەدەپە لە ئامەد خوازیاری گەڕاندنەوەی کۆڕەکەی بوو. کۆڕەکەی ئاکار لە 24 ئاگۆستی 2019 هاتەوە ماڵەوە ئەمە بووە هۆی هیوا بۆ زۆرێک لە خێزانەکان. لەو کاتەوە کە مانگرتنی خێزانەکان لە 3ی سێپتەمبەری 2019 دەستی پێکرد، ئەم بزاڤە خێرا لەئامەدەوە گەیشتە وان و شڕنەخ و هەکار وئێزمیر و تەنانەت پەرەی سەند تا بەرلین. لەو کاتەوە 1064 ڕۆژ تێپەڕ دەبێت و تا ئێستا 303 ماڵبات تەڤلی ئەم مانگرتنە بوون و 37یان گەیشتوونەتەوە بە منداڵەکانیان.

ساڵانێکە کە منداڵە سەربازەکان بە زۆر لەلایەن پەکەکەوە بێگاریان پێدەکرێت. پەکەکە بەکارهێنانی منداڵانی لا باشتر، چوونکە ئاسانتر ئایدیۆلۆژیەکەی بەسەریاندا دەسەپێنێت و وزەی خزمەت کردنیان زۆرتر. ڕاپۆرتەکانی ئەم دوایەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی منداڵانەوە لە پێکدادانە چەکداریەکان پیشان دەدات کە پەکەکە لەساڵی 2021 و 2022 منداڵانی سەربازی لە سوریا بەکارهێناوە.

لەم ڕاپۆرتەدا جەخت لە سەر ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لە ئێران و تورکیا بەکار هێنراوەن نەکراوەتەوە.

جگە لەمە، ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەژێر ناوەی منداڵان و پێکدادانی چەکدارانە لە کۆماری عەرەبی سوریا، کە لە 18ی مەی بڵاو بووەوە، دەڵێت کە 417 منداڵا لالەیان باڵی سوری پەکەکە و یەپگەوە لەنێوان جولای 2018 تا ژوەنی 2020 بەکارهێنراوەن. منداڵە سەربازە دەرنەوتووانیش هەن کە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەیان پێندەراوە.

هەروەها کە لەم بابەتە شرۆڤە ییەدا کە لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە بڵاو کراوەتەوە لە لایەن ئاژانسد ئاناتۆلی شرۆڤە کراوە، ڕووداوەکانی منداڵ ڕفاندن یارمەتی خەڵکی دا تا دایکانی ئامەد ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی پەکەکە بناسن.

 

یەکەمین گێڕانەوە لە سێ گێڕانەوەکە بە ئاشکرا یاریدەری ئەم بابەتەیە، گێڕانەوەی رۆژهات چیفچییە. ڕۆژهات شەش ساڵ کاتێک کە بەس 15 ساڵی بوو لە هەکاری ڕفێندراوە. ئەو لەم ساڵانەدا  تەنیا دووجار پەیوەندی بە ماڵەوە کرد لەکاتێکدا کە هەوڵی دەدا کە لە کەمپ هەڵبێت لە لایەن پەکەکەوە دەستگیر کرا. پەکەکە نێنووکەکانی دەرهێنا تا واز لەهەڵاتن بێنێت. لەم کاتەدا، دایک و بارای ڕۆهات لە کەمپی پەکەکە لە قەندیل بەدوایدا دەگەڕان. لە دیدارێکدا براکەی ڕۆژهات بووە شەڕە قسەی لەگەڵ ملیشیاکانی پەکەکە لەبەر ئەوەی کە ڕۆژهاتیان ڕادەستی ماڵباتەکەی نەکردەوە و تەنانەت ڕێگایان نەدا بیبینن. هەندێک دوای گەڕانەوەی ماڵباتی ڕۆژهات ملیشیاکانی پەکەکە شەو ڕژانە ماڵیان لە گوند و برا گەورەکەی ڕٶژهاتیان لە کۆکای ماڵەکە کوشت.

حەمزە ئادی ئامان بەس نۆ ساڵی بوو کە ڕفێندرا. کەس بڕوای نەدەکرد کە منداڵێکی نۆ ساڵان بە دڵی خۆی تەڤلی پەکەکە بێت. حەمزە لە گوندی قەرەداخ لە هەکاری دەژیا و لەقوتابخانە دەیخوێند. کاتێک کە زانیان ون بووە بۆ گەڕان بەدوایا ڕۆشتنە قوتابخانە و ئۆتۆمبێلێکی ڕەشیان بینی کە بە بڕوای خۆیان حەمزەی تێدا بوو. دواتر پەکەکە و هەدەپە بە ماڵباتەکەیان وت کە لە ئاوی زاپ دا خنکاوە. لەگەڵ ئەمەش ماڵباتەکەی ئەم درۆیانە بڕوا پێ نەکرد.

ئەوان دوجار داوای یارمەتیان لە هەدەپە کرد و ئەوان پێیانیان وت کە نە لێرەیە و نە لەنێو پەکەکە دایە لەگەڵ ئەمەش وێنەیەکیان لە حەمزە پێ بوو کە جلی پەکەکەیان لەبەر دا بوو و چەکی بە شانەوە بوو. ماڵباتی حەمزە کۆڵیان نەدا و بۆ گەڕاندنەوەی سەردانی کەمپەکانی پەکەکە یان کرد لە ئێڕاق. لە سەردانێکدا باوکی حەمزە کۆڕەکەی لە ئۆتۆمبێلێکدا لە خواکورک بینی و بانگی کرد بەڵام حەمزە نەیتوانی وڵام بداتەوە. ئەندامانی پەکەکە دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکەیان لەوێ برد و باوکی حەمزە وتی:”هەشت کەسی دیکە لەو ئۆتۆمبێلەدا بوون کە هەروەک منداڵ بوون”.

لەکۆتایدا ئەیوب باران. ئەو لە نۆ ساڵیدا پەکەکەی ناسی و لە 14ی شۆباتی 2011 پەکەکە و لایەنگرانی ئەو منداڵەیان لە گوند بۆخۆپیشاندنی ساڵڕۆژی دەستگیری ئۆجالان برد و ڕێگەیان نەدا کە بڕواتە قوتابخانە.

لەگەڵ ئەمەش، باوکی ئەیوب بە پێچەوانەی حەزی ڕێکخستنی تێررۆیستی، ئەیوبی هەنارد قوتابخانە. لەو ڕۆژەدا پەکەکە بۆمبێک بە ئەیوب دەدەن تا بتەقێنێتەوە کە لەم ڕووداوەدا دەستی چەپی لەدەست دەدا. ئەیوب دوای ماوەیەک لەکاتی یاری کردن لە حەوشی ماڵەکەدا ون دەبێت و چیتر خێزانەکای ئاگایان لێ نابێت.

عەبدۆڵا ئەربوغای لێکۆڵەر دەنووسێت، لەدیمانەدا لە باوکی ئەیوب پرسیار کرا بۆ پەکەکە منداڵان دەرفێنێت لە کاتێکدا کە دەستی قرتاوە و ناتوانێت چەک هەڵگرێت و ئەمە چ کەڵکی بۆ پەکەکە دەبێت؟

لەوڵامدا زۆر ڕوون وتی: “ئەوان بەدڵنیایەوە ڕفاندوویانە بۆ ئەوەی کە وەک بۆمب دانەرێک کەڵکی لێوەرگرن”.

گەڕانەوەی منداڵان دوای بینی پەیوەندیەکانی دایکیان لە میدیاکان دا حەزێک بۆ ماڵباتەکانی دیکە دێنیتە کایەوە. دایکانی ئامەد پێیان وایە کە ڕۆژێک دادێ کە هەموو ئەو منداڵە بەدیل گیراوانە لەلایەن پەکەکەوە ئازاد بکرێن.

برادر اسرین محمدی: پژاک بنیان خانواده ما را از هم گسیخت

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک