ئەوەی کە لەگەڵ ئۆجاڵان لێکیان کرد من نەبووم

  • ۲ ساڵ پێش

دەمیرتاش بۆ ئەردۆغان: ئەوەی کە لە ئێمرالی لەگەڵ ئۆجاڵان لێکیان کرد من نەبووم.

دەمیرتاش کە بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ پەکەکە لە بەندیخانەدایە وتی: “گەر ئەو ئیشانەی کە ئێمە کردمان تاوانە کەوایە بۆ ئەردۆغان داداگایی ناکرێت؟ ئەوەی کە لەگەڵ ئۆجالان لە ئێمرالی لێکیان کرد خۆ من نەبووم”.

دەمیرتاش لە بیست و دوەمین دادگای دۆسیەی کۆبانێ لەڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئامادە بوو و لەبەردەم کۆمەڵێک لە پارێزەران و نوێنەرانی هەدەپە و پارێزەرە ئازادەکان و چەند کەسی ئاسایی، خۆی پاراست.

دەمیرتاش لەبارەی تۆمەتەکان لەسەری و هەڤاڵانی وتی: لە دۆز و سکاڵا  بابەتەکە لە چوارچێوەی خۆی دەرچووە. خۆزگا دادگای بەدوای ڕاستییەکانەوە بوایا. لە هەموو بڕیارە کاتییەکان دا، کاتی تێپەڕ بوو لە بەرچاو ناگیردریت. هەوڵ دەدرێت تا هەموو ڕووداوەکان لە کەشی ئەمڕۆ دا پیشان بدرێن.”

دەمیرتاش بێ ئەوەی ئاماژە بە ڕەوتەکە بدات “پرسی چارەسەری” لە هیچ  یەک لە سکاڵاکاندا وتی: لەم دۆسیەدا جۆرێک بەدواداچوونی بۆ دەکرێت کە وەک بڵێی هیچ ڕووی نەداوە و ڕامیاری ئاکپارتی لەسەر ئەو پرسەی چارەسەری ورد نەبۆتەوە. بەداخەوە دادیار نابینێت کە سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتە ئەردۆغان وتی: “جێگری میت سەردانی ئێمرالی کردووە.” ئارنچ وتەبێژی دەوڵەتی ئەو کات وتی: لەسەردەمی ئێمەدا هەڵکردنی ئاڵای پەکەکە چیتر تاوان نییە”. ئایا لەو کاتەدا هیچ دادیارێک لەدژی ئەم قسە تاوانی ڕاگەیاند؟

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لەدرێژەی قسەکانی دا لەم دۆسیەدا هەندێک لە قسەکانی ئەردۆغانی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری وەبیر هێنایەوە و وتی: ئەردۆغان لە بەڵگەکان دا دەڵێت من لەگەڵ ئۆجالان ڕێک کەوتووم بەڵام دادیار ئەم قسانەی ئەردۆغان نابیستێت. ناڵێت لەبارەی چییەوە لێکتان کردووە؟ ئێمە دەزانین کە لەبارەی چییەوە ڕێک کەوتوون. لەکاتێک دا کە سەرۆک وەزیر ئەردۆغان لەگەڵ ئۆجالان لە ئێمرالی لێکیان کرد من و هاوڕێیانم بە بۆنەی وتنی “بەڕێز ئۆجالانەوە” دادگایی دەکرێین. دادیار هەواڵ دەدات ئەم ڕەوتە لەبیر بکات.”

دەمیرتاش لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی دا دەڵێت: گەر ئێمە تاوانێکمان ئەنجام داوە هاوبەشی تاوانین لەگەڵ ئاکپارتی. چونکە ئەردۆغان لەسەر مێز دانیشتووە؟ گەر ئێمە دادگایی دەکان ئاکپارتیش دەبێت دادگایی بکرێت. گەر ئێمە ئیشێکمان کردبێت تاوان بووە ئەوە بۆ ئەردۆغان دادگایی ناکرێت و لەدادگا ئامادە نییە. من ئەوە نیم کە لەگەڵ ئۆجالان لە ئێمرالی ڕێککەوتووم دادیار هەوڵ دەدات ئەم پرسە بشارێتەوە.

دمیرتاش خطاب به اردوغان: آن کسی که در امرالی با اوجالان به توافق رسید، من نبودم!

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک