کۆڕەکەم لە ژێر کاریگەری کێشەی من و دایکی دا بوو

  • ۲ ساڵ پێش

میدیا درۆزنەکانی پەکەکە و پەژاک لە پاڵ کردەوە بەربڵاوە نامرۆیانەکانیان و پێشلکاری مافی مرۆڤی ئەم گرووپانە کە لە تاک و ئەندامانی خۆیان و هەڵبەت ماڵباتەکانیان دەیکەن دەریدەخات کە پێویستە دزگاکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی خۆیان تێکەڵی ئەم پرسە بکەن و ڕێگا نەدەن کە ئیش و کێسەی زۆری ماڵباتە کوردەکان کە سەرچاوەی لە ڕامیاری سەرکردەکانی ئەورووپا نشینی ئەم ملیشیانە دەگرێت، بگرن.

ڕامیاری ون کردنی پەکەکە و پەژاک بە جۆرێکە کە گەنجانی ماڵباتێکی فریو خواردوو و ڕفێندراو کە لەمبارەوە باوکی سەی ڕاشد باینجوین بە سەری دا هاتووە، بەمجۆرە بۆ چاودێری باس کرد:

کۆڕەکەم لە ژێر کاریگەری کێشەکانی من و دایکی دا بوو؛ ماوەیەک بوو کە من و دایکی کێشەمان هەبوو و ئەمەش وای کرد کە لەنێو ماڵباتمان دا ناکۆکی بێتە ئاراوە هەندێک جاریش ناکۆکییە هزریەکانی من و ڕاشد دەبوو هۆی ئەم ململانێیە بەڵام بەڕاستی هزرم نەدەکردەوە کە ئەم پرسە ببێتە هۆی ئەوەی کە کۆڕەکەم بکەوێتە نێو داو و چەندین ساڵ لێ بێ ئاگا بین.

ڕۆژێک کە مۆبایلەکەی کوژابووەوە و لەماڵ نەبوو هەموومان بەدوایدا گەڕاین بەڵام هیچمان دەست نەکەوت تا ئەوەی کە دواتر زانیمان کە تەڤلی پەژاک بووە. بەڕاستی بڕوا کردنی بۆمان دژوار بوو چوونکە هیچ حەز و مەیلێکی بەم پارتانە نەبوو. زۆر حەزی لە خوێندن بوو و ئەم دوایانە خەریکی وانەوتنەوەی ئینگلیزی بوو. وێڕای هەموو گۆمانێک کە لەبارەی تەڤلی بوونی بۆ نێو ئەم گرووپانەدا هەمبوو بەناچار ڕۆشتم بەدوایدا هەڵبەت ئەوانیس پەژراندیان کە لەوێیە بەڵام سێ جار ڕۆشتمە ئێراق ڕێگایان پێ نەدام دیداری لەگەڵ بکەم.

من دەزانم لەو ڕۆژە ڕۆشتووە ئەوێ پاشگەزە بەڵام هیوادارام کە ڕێگایەک بۆ هەڵاتن ببینێتەوە یا ئەوەی کە کەسێکی خێرخواز بتوانێت کۆڕەکەم بگەرێنێتەوە باوەشی ماڵباتی.

یەکەمین مافی کە ڕەچاو ناکرێت/ ڕاگەیاندنی بوونی کەسانی تەڤلی بوو و دیداری ماڵباتەکانە لەگەڵ منداڵەکانیان کە پەکەکە جیا لەوەی کە دەیانڕفێنێت و بەڵێنی درۆیان پێ دەدات و لەبەندیان دەکات وەک کوێلە کەڵکیان لێوەردەگرێت، هەندێک جار هیچ گرنگایەتیشیان پێ نادات کە لەکوێ و لە چ ڕێگایەک دا کوژراون بێ ئەوەی کە تەنانەت هەواڵی کوژرانی ئەم کەسانە بدەنەوە ماڵباتیان چ بگات بەوەی کە هەواڵی کوژرانیان ڕابگەینن.

پسرم تحت تاثیر مشکلات من و مادرش قرار گرفت

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک