من بۆ کرێکاری ڕۆشتبووم چەکیان پێ دام

  • ۲ ساڵ پێش

زیانە کۆمەڵایەتییەکان و بەڵگەی زۆر، هەردەم کێشەی بۆ ماڵباتەکان و هەڵبەت کۆمەڵگا بەدی هێناوە و ئەمە چارەسەر نابێت تا هۆکاری سەرەکی زیانەکان نەناسرێتەوە و بن بڕ نەکرێت کە ئەمەش ئیرادەی ڕژدی بەرپرسانی دەوڵەتی ئێرانی دەوێت.

لە دیمانە لەگەڵ مێهران کیکانی کەسێک کە بە هۆی نەبوونی دەرفەتی ئیش کردن لە ئێڕان ناچار بووە بۆ کرێکاری بڕوات بۆ وڵاتێکی خەریب لەگەڵ چاودێر قسەی کرد و وتی کە من بۆ ئیش کردن ڕۆشتم بەڵام بە جێگای بێڵ و قوڵینک، چەکیان دا بەدەستمەوە.

دەقی دیمانەکە:

لەناو شاری خۆمان ئیشی گونجاوم دەست نەکەوت بۆیە بڕیارم دا بڕۆم بۆ ئێراق و سلێمانی تا کرێکاری کەم. کاتێک گەیشتم لە گۆڕەپانی سەرەکی شارەکە ماوەیەک لە تەنیشت کرێکارەکان وەستام کە ئەوانیش وەک من بەدوای ئیشەوە بووم، لەپڕێکدا ئۆتۆمبێلێکی تویتای سپی لە پێشم ڕایگرت و سەرەتا نەمزانی و ئەوانی دیکە هەڵاتن بەڵام من هەندێک خۆشحاڵ بووم و هەستم کرد ئیشەکەم بۆ من دەبێت؛ چوار کەس بوون دویان دابەزین و قسەیان لەگەڵ کردم سەرەتا پێمیان وت بۆ ئیش لە نێو باخ یەکمان دەوێت منیش پەژراندم و لە ئۆتۆمبێلەکە سەرکەوتم و ڕۆشتینە شاخ. سەرەتا هەستم کرد کە باخەکەیان لە دەرەوەی شارە بۆیە هیچم نەوت بەڵام دوای تێپەڕبوونێکی زۆر گەیشتینە شوێنێک کە هەموویان چەکیان پێ بوو. ناڕزایەتیم دەربڕی بە یەکیان و وتم ئێرە کوێیە؟ من بۆ کرێکاری کردن هاتووم، نە دەتاناسم و نە ئەزانم ئێرە کوێیە. هەر ئەو پیاوە کە لەسەرەتا قسەی لەگەڵ کردم و بۆ ئیشی باخەوانی دامی مەرزاند وتیکە ئێڕە بنکەی پەژاکە و دەبێت لێرە پەروەردە ببینی و بڕۆی بۆ شەڕ. بەتوندی لەگەڵیان دەستەو یەخە بووم و زۆریش ترسابووم و نەمدەزانی چ بکەم. هیچ ڕێگایەکم نەدەناسی هەڵبێم، چەند ڕۆژ کە لەوێ بووم دوو جار ویستم هەڵبێم گرتمیان و خستمیانە نێو سەنگەرێکەوە و دەوستیان بەستم، چەند ڕۆژ کە تێپەڕ بوو و منیان ئازاد کرد بڕیار بوو کە بمگوازنەوە بۆ خولی پەروەردە بەڵام بە بەختەوەریەوە ڕێک دوای 20 ڕۆژ کە لەوێ بە زۆر ڕایانگرتبووم توانیم هەڵبیم و خێڕا خۆم گەیاندە یەکێک لەگوندەکان و پەیوەندیم بە ماڵەوە کرد کە بێن بەدوامدا.

من بەس ویستم کرێکاری بکەم، بەس بەدوای ئیشەوە بووم. نە حەزم لەشەڕ و نە تەنانەت پەژاکیش دەناسم لەوانەیەیە خراپترین بیست ڕۆژی ژیانم ئەوە بووە لەنێو پەژاک.

سرووشتییە کە ناوچە سنووری و پەرەنەسەندووەکانی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی کێشەی زۆر و قووڵی ئابووری و بژیوی ژیانی زال بەسەر ژیانی دانیشتوانی ئەوێ دا، زۆرتر لە شار و ناوچەکانی دیکە پێویستیان هەبێت کە بەرپرسانی ئێڕان ئاورێکیان لێ بدەنەوە.

من برای کارگری رفته بودم اما اسلحه به دستم دادند

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک