پەکەکە لەبارەی ڕەگەزی ژن دەبێت وڵامدەر بیت

  • ۲ ساڵ پێش

پەکەکە و پەژاک لەبارەی ڕەگەزی ژن دەبێت وڵامدەر بن، ئەوا ناپاکیان لە ژن کردووە.

فمنیزمی زاڵ لە پەژاک هیچی بە ژن نەداوە. ئەوەی کە پەکەکە و پەژاک باسی لێوە دەکەن و ئایدیۆلۆژی سکۆلار کمۆنیستی ئۆجالان باسی لێوە دەکات کە لەسەر بنەمایەکی لار و گێڕ دانراوە کە بۆتە هۆی بێ پیوانی و خوێڕیگەری ژن.

ژنی حیز کردووە و ناوخۆی ماڵباتیشی چاک نەکردووتەوە. هەردەم ئامار و بەڵگە لەمەڕ ئاستی بەرزبوونەوەی ئازار و گۆڕەوشارەکان بڵاو دەکرێتەوە. هەنگاوەکانی پەژاک لەبارەی ژن و بێ پێوانی و حیزبوونی بۆتە هۆی ئەوەی کە ماڵباتەکان سست ببنەوە و شیرازەی ماڵباتە بلەرزێت؛ ئێستا بەم چاندەوە داواکارن لە هەموو جیهان؛ لەکاتێکدا کە دەبێت قەرزدار بن. چاندی بێ پێوانی لەبارەی ژنانەوە دەبێت لە هەڵوێستی پاراستن دا بێت؛ دەبێت خۆی بپارێزێت، دەبێت ڕوون کردنەوە بدات. نموونەی زۆر لەم کچان و ژنانە هەن کە بە هۆی کێشەی ماڵباتییەوە هەندێک جار فریوی بەڵێنە پڕوپووچەکانی ئەم گرووپانە دەخۆن و بە هیوای ڕزگار بوون لەو کێشانە تەڤلی دەبن. بۆ نموونە لەیلا مۆجەڕەب یەکێک لەم ژنانەیە کە بە هۆی کێشە و ئازار لەژیانی هاوبەشیدا فریوی پەژاکی خوارد و بۆیە ژیانی لێکترازا.

باوکی لەیلا وەها دەڵێت:

کچەکەم هاوسەرگیریەکی ناسەرکەوتووی هەبوو و بۆی ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە وردە وردە بکەوێتە ژێر کاریگەری بەڵێنەکانی پەژاکەوە؛ دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی ڕۆژێک لەناکاو ماڵی بە جێ هێشت و چیتر نەگەڕایەوە. ماوەیەک زۆر هەموو شوێن بەدوایدا گەڕاین بەلام هیچمان دەست نەکەوت تا ئەوەی کە ڕۆژێک ئاگادار بووینەوە کە تەڤلی پەژاک بووە. دەستبەجێ ڕۆشتین بەدوای دا بەڵام کاتێک کە گەیشتینە بنکەکەیان لە لووتکەی بەێ شەرمیدا وتیان کە کچەکەتان لای ئێمەیە و بەڵام هەوڵی ئێوە بێ کەڵکە. چونکە ڕێگا نادەین بگەڕێتەوە کاتتان بە فێڕۆ مەدەن و بگەڕێنەوە. نێزیکی 4 ساڵ هیچ هەواڵێکم لە لەیلا نەبوو تا ئەوەی کە ڕۆژێک پەیوەندی گرت و وتی کە فریوەی بەڵێنەکانیانم خواردووە و لەسەرەتا پێیان وتووم کە لەوێ ژیانێکی ئاسوودەت دەبێت، بەڵام کاتێک کە تەڤلی بووم زانیم کە هیچ یەک لە قسەکانیان ڕاست نەبوو و بۆیە توانیم لەگەڵ کوڕێکدا هەڵبێم. هەڵبەت دوای هەڵاتن بە ناچار لەگەڵ هاوسەگیری کرد بەڵام چون ئەو کۆڕە خەڵکی تورکیا بوو و داواکراو بوو نەیدەتوانیی بگەڕێتەوە بۆ شوێنێت بە ناچار لەیەکێک لە شارەکانی ئێراق دەژین من نازانم ئەمە چ بڕیارێک بوو کە ئەم کچە دای، هیچ کات کەمو کۆڕیەکی لەناو ژیاندا نەبوو بەڵام ئێستا ناچارە لە مەردجێکی زۆر دژوار لە وڵاتێکی خەریب دا لەگەڵ هاوژینێکی بێ ئیش بژیت.

پ.ک.ک و پژاک درباره جنس زن باید پاسخگو باشند

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک