برای یوسف: پەکەکە سێ منداڵی بێ باوک کرد

  • ۲ ساڵ پێش

لەکاتی دەستپێکردنی هێڕشی داعش لەناوچەکە، پەکەکە و پەژاک خەریکن هاوڵاتیانی کورد لەخشتە دەبەن و کەڵکی خراپ لە هەستەکانیان وەردەگرن.

یوسف بابایی یەکێک لەو کەسانەیە کە تووشی ئەم پرۆپاگەندەی پەکەکە بوو. لەڕێگای پەیوەندیەک کە لەگەڵ یاسر بابایی برای یوسف هەمانبوو بە ناوەی چاودێرەوە وتی: براکەم لەو کاتە دا خێزانی هەبوو و سێ منداڵیشی هەبوو بەڵام بەداخەوە کاتێک کە وێنەی هێرشی داعشی دەدیت دەشێواو و ڕێگای بە خۆی نەدەدا کە هیچ ئیشێکی دیکە بکات هەڵبەتە ئەمە ئەو شتەی بوو کە بۆ خۆشێ باسی دەکرد و هەردەم کەناڵەکانی پەکەکەی چاو لێدەکرد و هەرجار دڵناخۆش دەبوو لەو هێرشانە، بەڵام بڕوامان نەدەکرد کە لەوانەیە بیەوێت تەڤلی بێت. چونکە خێزان و منداڵی هەبوو بەس خودا دەزانێت پەکەکە چۆن هەڵیخەڵەتاندووە و دووری کردووتە لە ماڵباتەکەی. کاتێک کە یوسف ون بوون نەماندەزانی لەکوێ بەدوایدا بگەڕێین لەوانەیە دوئین شوێنێک کە توانیبتمان گومانی لێ بکەین سوریا بوو کە هەردەم باسی لێوە دەکرد بەڵام قەت بڕوامان نەدەکرد.

بەداخەوە چەندین مانگ ئاگاداری نەبووین و سەردانی هەمووشوێنمان کرد، شەش مانگی پێ چوو خۆی پەیوەندی گرت و کەم قسەی کرد بەس ئەوەی وت کە هەناردوومیانە بۆ سوریا و بریندارم. لە درێژەی قسەکردنەکانیدا پێداگری دەکرد بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەناکاو پەیوەندیەکە پچڕا و چیتر نەمانتوانی پەیوەندی پێوە بکەین لەو کاتەشدا دۆخەکە ئارام نەبوو و نەماندەتوانی کە ڕێگایەک ببینینەوە تا هەواڵێکی لێوەربگرین بۆیە بەس ناچار بووین کە دەسمان هەڵبێنین و داوای باشەی بۆ بکەین. نێزیکی ساڵێک دوای ئەوە ژمارەیەک کە هی تورکیا بوو پەیوەندی گرت و وتی کە یوسف لە سوریا کوژراوە. هەر ئەم پەیوەندیە خاڵی گۆماناوی پرسەکە بوو و لەلایەن هەواڵی کوژرانیان پێداین کە وشک بووین چۆن دەبێت برای من کە سێ منداڵی هەیە بکوژرێت و هەواڵی کوژرانەکەی لەتورکیاوە پێمان بدەن؟ بۆیە برا گەورەکەم بڕیاری دا بۆ خۆی بڕوات بەدوای یوسف دا. کاتێک کە ڕۆشتبوو بۆ کوردستانی ئێراق و بنکەیەکی پەکەک لەوێ پێیان وتبوو کە لە سوریا کوژراوە بەڵام تەرمی نییە و ئێوە ناتوانن بڕۆن بۆ سوریا. براکە هیچی پێ نەدەکرا ناچار بوو بگەڕێتەوە بۆ ئێڕان.

 

من و هەموو خۆشک و براکانم لەلایەک، تاوانی ئەو سێ منداڵە بێ تاوانە چییە؟ بۆ دەبێت باوکی ماڵباتێکیان لێ بستێننەوە؟ بەلام هێشتاش ئەم پرسە ناڕوونە، دەڵێن لەسوریا کوژراوە بەڵام هەواڵی کوژرانەکەی لە تورکیاوە پێمان دەدەن و بۆ بەدواداچوونی ناونیشانمان لەئێراق پێ دەدەن.

بەڕاستی ئەم پرسە گاڵتەجاڕی نییە….

پ.ک.ک سه کودک را یتیم کرد

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک