درۆ، کەرەستەی سەرەکی پەکەکە بۆ داپۆشینی شکستە یەک لەدوای یەکەکانی

  • ۲ ساڵ پێش

گرووپی تێرۆریستی پەکەکە کۆنگرەی سێیەمی خۆی لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان لەژێر ناوی خوازراوی تەڤگەری ئازادی بەڕێوە برد.

لەم کۆنگرەیەدا گۆڕانکاری ڕیشەیی باڵی پەکەکە لە سلێمانی هاتە ئاراوە کە بریتی بوو لە دەرکردنی هەموو ئەندامانی تەڤگەری ئازاری لە پۆستی هاوسەرۆکییەوە بگرە تا دوئین ئەندامی سەرکردایەتی.

ئەم کۆنگرە لە هۆتێلی ڕامادای سلێمانی و بە پێی گوتراوەکانی پەکەکە بەبەشداری 1000 کەس لە ئەندامانی پەکەکە بەڕێوە چووە. پەکەکە دوای تەواوبوونی کۆنگرە هەوڵی دا بە سەرکەوتوویی باسی بکات. هەرچەند میدیاکانی پەکەکەش لەمەڕ هەژمارەکە هەریەکەو شتێکیان دەگوت، بۆ نموونە دەزگای ڕاگەیاندنی پەکەکە وتی 700 کەس لەکاتێکدا کە کەناڵی سەتەلایتی پەکەکە ستێرک تی ڤی باسی لە 1000 کەس کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەوەی پەکەکە لەبارەی ژمارەی بەشداربووانەوە دەڵێت، پێهەڵچنینەو و ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ژمارەکە ئەمە بووە، 5 کەس لە کادیرانی ئەورووپایی، 7 کەس لە قەندیلەوە، 30 منداڵ و گەنج و نێزیکی 150 ئەندام لەم کۆنگرەدا بەشدار بوون. ژمارەیەکیش بۆ نانی نیوڕۆ بانگ کرابوون کە هیچ پەیوەندیان بە کۆنگرەکەوە نەبوو.

پەکەکە لەدوای شکستە یەک لەدوای یەکەکانی لە هەرێمی کوردستان، گۆڕینی سەرەکی لە ڕیزی ئەم گرووپەدا ئەنجام دا و 16 ئەندامی سەرەکی دەرکرد.

ئەوڕۆکە هەمووان دەزانن کە میدیاکانی پەکەکە بە پێی درۆ و دەلەسە ئیش دەکەن و ئەرکیان بەس بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ و گەورە کراوەیە. ڕامیاری هەواڵی میدیاکانی پەکەکە بۆ شاردنەوەی شکستە یەک لەدوای یەکەکانی پەکەکە، هەردەم وەشانی هەواڵی درۆیە تا کاتێک کە بە سەر ڕای گشتی دا بسەپێت. بۆ نموونە پەکەکە لەم کۆنگرە لەپێش چاوی هموو جیهان باسی ئەوەی کرد کە هەڵبەت درۆ بوو کە 1528 سەربازی تورکیان کوشتووە و لەم ئۆپراسیۆنە دوایەدا زیاتر لە 55 کۆپتریان خستۆتە خوارەوە.

بە کورتی تەنیا چەکێک کە پەکەکە پێ شەڕ دەکات و شکست و پاشەکشێ و بێ ئەنجام بوونی سەربازی و ڕێکخستنی خۆی پێ دادەپۆشێت، درۆیە….

دروغ، ابزار اصلی پ.‌ک.‌ک برای سرپوش گذاشتن بر شکست‌های مداومش…

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک