پەژاک هەم کچەکەمیان ڕفاند هەم دارایەکەمیان برد

  • ۲ ساڵ پێش

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی بەیان ئەعزەمی دا قسەی کردووە و وتی: پەژاک هەم کچەکەمیان ڕفاند هەم دارایەکەمیان برد.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی 18 ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

 

 

یەک لەو منداڵانە بەیان ئەعزەمییە.

دەقی دیمانەکە:

کچەکەم وێنەگر بوو دوای تەوابوونی وانەکانی لەگەڵ یەکێک لە خزمەکانمان بە هاوبەشی ئاتۆلیەی وێنەگرتنیان کردبووەوە و سەرقاڵی ئیش بوون.

کچەکەم هیچ کات مەیل و حەزێکی بۆ ئەو پارتانە نەبوو و هیچ کاتیش لەناو ماڵبات کێشەیەکی نەبوو تا ئەو ئاستەی بۆ کرابوو لەبواری دارایی و دەروونیەوە هەموو شتم بۆ کردبوون، بەڵام بەداخەوە یەکێک لە خزمەکانمان کە حەزی لێمان نەبوو بەیارمەتی هێزەکانی پەژاک کچەکەمیان ڕفاند.

دواتر زانیم کە ئەم کەسە بۆ خۆی پەیوەندی لەگەڵ ئەو گرووپە بووە و لەم ڕێگایەوە توانی ژەهرەکەی بڕژێنێت و کچەکەم لێ بستێنێت. کاتێک کە ون بوو هەموو شوێن بەدوایدا گەڕام، لەکۆتایدا گومانم لەو کەسە بوو بە ناوی مەحموود و هەڕەشەم لێکرد و دواتر دانی پێدانا کە بە یارمەتی ئەندامانی پەژاک کچەکەمیان ڕفاندووە و هەناردوویانە بۆ ئێراق.

نەماندەزانی چ بکەین چەندین جار لەگەڵ دایکی سەردانی ئێراقمان کرد بەڵام ڕێگەیان پێ نەداین کە بیبینین و چونکە منیش فەرمانبەری دەوڵەت بووم هەردەم هەڕەشەی کوشتنیان لێدەکردم و تاوانباریان دەکردم بەوەی کە سیخۆڕم و دەیانگووت هەر ئەوەی کە کچەکەمان ڕفاندووی دەبێت بەختەوەر بیت.

بەداخەوە بێ ئەنجام گەڕاینەوە دووبارە ڕۆشتمە بۆ لای مەحموود و شەڕم لەگەڵ کرد دوای چەند مانگ مەحموود ئاگاداری کردمەوە کە لەگەڵ ئەندامانی پەژاک قسەی کردووە و ئەوان پەسەندیان کردووە کە لەبری بڕێک پارە ئازادی بکەن.

ئەو ساڵە بڕی 20 ملیۆنیان لێ داوا کردم، هەرجۆر بوو ئامادەم کرد تا کچەکەم ڕزگار بکەم و هەرجار بە بیانوویەک دەیانهەناردم بۆ شوێنێت، لەکۆتایدا دوای چەند ڕۆژ مەحموود بۆ خۆی هاتە ژوانگە و وتی پارەکەم پێ بدا با پێیان بدەم و کچەکەم ڕادەست بکەنەوە، هیچ چارەیەکم نەبوو ناچار بووم بڕوای پێ بکەم چوونکە گیانی کچەکەم لە مەترسیدا بوو.

پارەکەم دا بە مەحموود و ڕۆشت، چەند کاژێر لەوێ چاوەڕێ بووم کە کچەکەم بۆ بێنێتەوە بەڵام هیچ هەواڵێکی لێ نەبوو. شەو داهات نەمدەتوانی زیاتر لەمە لەگەڵ هاوسەرەکەم لەوێ ببینینەوە بەناچار گەڕاینەوە بۆ ماڵێ.

لەو ڕۆژە بەدواوە هیچ ئاگاداری کچەکەم نیم و نازانم لەکوێیە.

ژیانمان بوو بە شەوە چەندین ساڵە کە بە دڵەڕاوەکێیەوە دەژین و دەترسین کە وەک گەنجانی دیکە بکوژرێت و هەواڵی مردنی ببیستین. خۆزیا لانی کەم هەواڵێکی بچووکیان پێ دەداین کە زیندووە یا مردووە. لەو ڕۆژە بە دواوە مەحموودیش ون بوو و بیستم کە بۆ خۆشی ڕۆشتووە بۆ ئێراق. دوای ئەوەش چەندین جار سەردانی ئەوێم کرد بەڵام هیچم دەست نەکەوت. دووبارە گەڕامەوە لای ئەندامانی پەژاک و لێیان پاڕامەوە کە کچەکەم بگەڕێننەوە بەڵام دووبارە هەڕەشەیان لێکردم.

نازانم چی بکەم لەم ساڵانەدا من و دایکی شێت بووین. چیتر هیچمان لەم ژیانە ناوێت  تەنیا هەواڵێکی بچووکمان لە کچەکەمان دەوێت کە دۆخەکەمان باش بکات.

کێ وڵامدەری ئەم مرۆڤ ڕفاندنەیە؟ بەم ئاسانییە هەم کچەکەمیان برد و هەم پارەکەشم.

پدر بیان اعظمی: عناصر پژاک هم دخترم را ربودند هم داراییم را بردند!

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک