پەکەکە بۆ کوژرانی سەرکردەکەیان ڕاناگەینن؟

  • ۲ ساڵ پێش

بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکان، یەکێک لە کۆنترین سەرکردەکانی پەکەکە بە ناوی ئازاد ماکۆ بە هۆی هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.

هەندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم سەرکردە ئێرانییە لەم ساڵانەی دوایدا ناکۆکی توندی لەگەڵ سەرکردەکانی گرووپ هەبووە و ئەوانیش بەدوای سڕینەوەی بوون.

بەڵام ئەوەی سەیرە ئەوەی کە پەکەکە نایەوێت کوژرانی لە ڕاگەیاندنەکان ڕابگەینێت چونکە کرداریان لەمەڕ ئەم جۆرە کەسانەدا ئەەویە کە بیانسڕنەوە و دوای چەندین ساڵ جا هەواڵی کوژرانیان بڵاو دەکەنەوە و دەڵێن لەپێناو خەبات دا کوژراوە.

ئازاد ماکۆ لەساڵی 1996 تەڤلی بوو و زۆرتر لە پەروەردەدا بووە. پەکەکە لەساڵی 2002 هەناردی بۆ ئەورووپا و نێزیکی 6 ساڵ لەوێ بوو و لە ساڵی 2008 گەڕێندرایەوە بۆ قەندیل.

لەوکاتەوە کە مانەوەی لە ئەورووپا درێژ کرابووەوە، گۆڕانکاری زۆر لەهەڵسووکەوتی دا ڕوویان دا و بۆیە پەکەکە دەستبەجێ هەناردی بۆ پەروەردەی ئایدیۆلۆژیک و دوای تەواو بوونی خولەکە هەناردیان بۆ پەژاک و کردیان بە ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆدار.

پەکەکە بۆ ئەوەی کە هاوسەنگی نێوان کادیرە سۆران و کورمانجەکان ڕابگرێت، پلەی پێ دا و چەندین ساڵ لە پێنجوێن بوو و لەچاو کادیرە سۆرانەکان کەمتر دەردەکەوت.

شێوازی پەژاک و کۆدار هەردەم وا بوو کە گرنگایەتی زۆرتری بە سۆرانەکان داوە و بۆیە کوردە کورمانجەکان ناڕازین لەو دۆخە.

ئازاد بە هۆی لایەنگری لە کادیرە کورمانجەکان کێشەی بۆ ئەم گرووپە دەنایەوە و بۆیە سڕیانەوە.

ئەو هەردەم هەوڵی دەدا خۆی تایبەت پیشان بدات بەڵام لە ناوەوە کەسایەتییەکی دووفاقی هەبوو و دەیویست خۆی وەک کەسێکی چەکدار پیشان بدات بەڵام نەیدەتوانی. چوونکە کادیران خەڵکی کوردستانی تورکیا ژێر پێیان کردبوو.

هەڵبەت ئازاد ماکۆ یەکێک لەو کەسە سەرەکییانەیە کە منداڵانی ئێرانی تەڤلی دەکرد. 

رسانه های پ.ک.ک چرا هلاکت سرکرده ایرانی خود را اعلام نمی کنند؟!

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک