پەکەکە بەدوای چی دایە؟

  • ۲ ساڵ پێش

دۆزینەوەی وڵامێکی ڕوون بۆ ئەم پرسیارە، ئیشێکی دژوارە. بەڵگەکانی ئەم چەند ساڵەی دوی پیشان دەدات کە پەکەکە تووشی سەرلێشێواوی بووە. ئەم گرووپە لە 2014ەوە لە مەرجێک دا کە دانوستاندنی ئاشتی لەنێوان دەوڵەت و نوێنەرانی کورد دەکرا، لەهەندێک لە شارە کوردنشینەکانی تورکیا چاڵی هەڵکەنی و گەنجان و خەڵکی سڤیلی چەکدار کرد و خستیانیە نێو شەڕێکەوە لەژێر ناوی دامەزراندنی ناوچەی خۆسەر و بەمجۆرە ڕەوتی دانوستاندنەکانیان تێکدا و ئاگربەس شێوا و جارێکی دیکە ئاگر شەڕ بڵێسەی سەند.

لەولاوە، ئەردۆغانیش کە نەیتوانی بوو بە تەنیایی دەوڵەت پێک بێنێت و ناچار بوو کە لەگەڵ توندئاژۆترین سەرۆکی ڕەوتی ڕاستی نەتەوەپەرەستی تورکیا واتە باخچەلی ببیتە هاوبەش  دەوڵەتی هاوپەیمانی پێک بێنێت، هێرشەکانی درێژەپێدا.

لە پارلمانیش، هەدەپە وێڕای ئەوەی کە شێشت سەندەلی هەبوون، واتە یەک لە سەر دەی سەندەلییەکان، ڕووبەڕووی تۆمەتی تێرۆر و ئەنجامدانی فەرمانەکانی سەرکردەکانی پەکەکە بوو، و بەکردار کەوتە گۆشەگیری ڕامیاریەوە. شەڕ لەنێوان تورکیا و پەکەکە، نەتەنیا برایە باکووری ئێراق بەڵکوو سوریاشی تەنیەوە و هێشتاش درێژەی هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە، لەچەند ساڵی دوایدا، تەڤلی بوونی شەڕڤانی نوێ بۆ نێو پەکەکە نێزیکی سفر بۆتەوە و ئاستی کوژران و هەڵاتن و خۆڕادەستکردنی ئەم گرووپە هەڵکشانی بەرچاوی بە خۆیە بینیوە، دەوڵەت بەم ئەنجامە گەیشتووە کە پێویست بە دانوستان ناکات و شەڕ دەبێت درێژەی هەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک