کەسانی خاوەن پیشینە وەک ڕوحۆڵا ئەرجمەندی، پەکەکە بە حەشارگەی خۆیان دەزانن

  • ۲ ساڵ پێش

زیانە کۆمەڵایەتییەکان و هۆکارەکانی بەردەوام کێشەی بۆ ماڵباتەکان و کۆمەڵگا هێناوەتە کایەوە و ئەمە چارەسەر نابێت تا هۆکاری سەرەکی ڕوودانی ئەم زیانانە بناسرێت و لەناو ببردرێن کە ئەمەش ئیرادە و هەوڵی ڕژی بەرپرسانی ئێرانی دەوێت.

سروشتییە کە ناوچە سنوری و پەرەنەسەندووەکانی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی کێشەی زۆر و قووڵی ئابووری و بژیوی ژیان کە زاڵە بە سەر ژیانی تاکەکان لەو ناوچيیە، زیاتر لە شار و ناوچەکانی دیکە پێویستی بە سەرنج خستنە سەر هەبێت لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە.

ناوچەسنووریەکانی ڕۆژئاوای ئێران و شار و گوندە کوردنشینەکانی ئێرنیش بەشێکن لەو ناوچانە کە دەبێت لە ژێر وردبین سەرنج و بەداوداچوونی بەرپرسان، میدیاکاران و چالاکانی ئەنتەرنێت دا بێت تا بەڵکوو بەشێوەیەکی بنەڕەتی کێشەی ئابووەی و کۆمەڵایەتی کەم ببێتەوە و هەڵبەت تێچووی پەراوێزێش بۆ وڵات کەم دەبێتەوە.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە 18 ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

هەروەک چۆن ڕوحۆڵا ئەرجومەندی لە دیمانە لەگە چاودێڕ دا باسی کرد، “براکەم چەند ساڵ پێش تەڤلی پەکەکە بوو کە هۆیەکی ئەو شەڕەی بوو کە کردی و کەسێکی کوشت و چەند ساڵێک لە گرتووخانە بوو و دواتر ئازاد کرا دوای ئەوە هەرچەندە توانامان هەبوو پاڵپشتیمان دەکرد.”

ئەوەی کە بەردەوام دەبینین کە کەسانێک کە پێچەوانەی یاسای و ڕێسای ئاکار، هەندێک ئیشیان ئەنجام داوە و زۆرتر پێیان باشە کە تەڤلی پەکەکە و پەژاک بن، پیشان دەری ئەوەیە کە ناوەڕۆکی ئەم گرووپە بۆ ئەم شتانە ئامادەیە.

بۆ کەسانێکی چەتە و خاوەن پیشینە، ئەم گرووپە شوێنێکی ئارام و پارێزراو و فردەوسە بۆیان کە دەتوانن ئازاد سەرپێچی و تاوانی دیکەیش ئەنجام بدەن بێ ئەوەی کە وڵامدەرەوەی کۆمەڵگا و ماڵبات و یاسا بن.

چیرۆکی ژیانی کەسانی وەک ئەرجۆمەندی ئەم ڕاستییە دەردەخات کە هێز و سەرکردەکانی ئەم گرووپەنەش ئەمە چاک دەزانن کە ئەمانە لەلایەن ماڵبات و کۆمەڵگاوە دەرکراون.

بۆیە داوێکیان بۆ پان دەکەنەوە و بە ڕێزدانان بۆیان و پاراستنیان دەیانکەن بە پیاوی خۆیان.

بەڵام لەلایەکی دیکەوە ماڵباتی ئەم کەسانە کە هیچ زانیاریان لەبارەی چارەنووسی ئەندامانی ماڵباتیانەوە نییە (هەرچەند تاوانباریش بێت).

میدیاکانی پەژاک و پەکەکەش زۆر جار بە پێی هۆکاری جیاواز لەوانە بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆی و بێ بنەما بە ئەنقەست ئەم ڕامیاریەیان گرتۆتە پێش، و ئەمە جێگای متمانە و پشت بەستن نییە و لەژێر پرسیاردایە.

برای ڕۆحۆڵا لەمبارەوە وتی: “ماوەیەک دواتر زانیمان کە لە سوریا کوژراوە بەڵام ئەمە بەس هەواڵێک بوو و هیچ پەیوەندیەکمان پێوە نەکرا و وردەکاری کوشتنی ڕانەگەیەندرا.”

لەڕاستیدا ماڵباتەکان ناتوانن کە بڕوا بەو هەواڵە بکەن یا چاوەڕێ پەیوەندیەک بن لەلایەن ئەو گرووپانەوە تا بەڵکوو هێما و ناونیشانێک لە ئەندامانی خێزانەکانیان وەربگرن.؟

میدیاکانی پەکەکە هەردەم هەواڵی کوژرانیان چەند ساڵ دواتر ڕادەگەینن و هەڵەت بە لەبەرچاو گرتنی ئەو نموونانەی کە پێشتر بینمان قەت ناتوانن بڕوا بە ڕاستی زانیاریە درکاوەکان لەمەڕ شوێن و کاتی کوژراوەکان بکەن.

زۆرجار بینراوە کە ناو و ێنەی کەسێکیان بەناوی کوژراو بڵاو کردووتەوە بەڵام هەڵە بووە.

هەروەها هەندێک نموونەش هەبوونە کە میدیاکان کەسێکیان کە وەک کوژراو ڕاگەیاندوو، دواتر وێنەو و هەواڵی بڵاو بۆتەوە کە باس لەزیندوو بوونی دەکات.

بۆیە لەبارەی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو دەبنەوە لەلایەن پەکەکەوە دەبێت گومانیان لێبکرێت و هەڵبەت ڕەوتی نامرۆییان کە بەردەوام یاری بە دروونی ماڵباتی ئەندامەکانیان دەکەن، سەرکۆنە بکرێت.

باری قورسی کێشە زۆرەکان بە هۆی لەدەست دانی منداڵەکان کە ماڵباتەکان تووشی دەبن، هەندێک جار دەبێت هۆی لێکدابڕانی تەواوی هەندێک لە ماڵباتەکان.

افراد سابقه داری چون «روح الله ارجمندی» پ ک ک را مامن و پناهگاه خود می دانند

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک