کۆڕەکەم زوو تێگەیشت کە کەوتووتە نێو بیرێکەوە

  • ۲ ساڵ پێش

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی سیروان ڕەسولی دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی 18 ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

 

یەک لەو منداڵانە سیروانە.

دەقی دیمانەکە:

سیروان لەو کاتەدا هاوسەر و دوو منداڵی هەبوو، بەداخەوە بە هۆی هاوبەشی لەگەڵ یەکێک لە دۆستانی مایە پووچ بوو و تووشی قەرز بوو، زۆر دەترسا کە ئەم قەرزانە ببێتە هۆی ئەوەی کە بکەوێتە گرتووخانەوە.

ئەوەی لەبیرمە هیچ یەک لە ئەندامانی ماڵباتمان و تەنانەت سیروان هیچ حەزێکیان لە پارتە جیاوازەکان و یا تەڤلی بوونیان نەبوو، ماڵباتی ئێمە زۆر ئائینزایی بوو و هەردەم لە تەکیە و مزگەوت دا بووین من بۆ خۆیشم دەروێشم. سیروانیش زۆر پابەندی ئائیزایە و باوەڕمەندە و نەدەبوو کە بیەوێت بڕواتە نێو گرووپێکەوە کە هیچ بڕوایەکیان بە ئائین نییە.

بە کورتی کاتێک کە سیروان کەوتە نێو داوەکەوە بە پێی ئەو زانیاریانەی کە خاوەن قەرزەکانی هەیانبوو بە قسەی خۆی کە دواتر بۆ منی باس کرد وتی: خەڵەتاندمیان و ئەم بەڵێنەیان پێ دام کە لەگەڵ تەڤلی بوونت و دەرچوونت لە ئێران یارمەتیت دەدەین ژن و منداڵەکانیشت بێن بۆ لات.

کۆڕەکەم بە هیوای ئەوەی کە ڕزگاری دەبێت لە دەست خاوەن قەرزەکانەوە و تەنانەت ماڵباتەکەشی لەلای دەبیت قسەکانیانی باوەڕ پێکرد و بڕیاری دابوو تەڤلی بێت بەڵام بەختەوەرانە ئەم بڕیارە 17 ڕۆژ زیاتر درێژەی نەکێشا.

چونکە سیروان زانا بوو و بڕوای بە ئائین بوو، بۆیە لە کورت خایەن دا تێگەیشتبوو کە بڕیار نییە لە چاڵێکەوە دەرکەوێت بکەوێتەوە نێو بیرێک.

کاتێک کە هەناردبوویان بۆ ئێراق لەوێ زانیبووی کە بە پێچەوانەی بەڵێنەکانیان کە بڕیار بوو لای ماڵباتەکەی بێت چیتر ماڵباتەکەی نابینێت و بەس دەبێت لەشاخ بژیت و چیتر بڕیار نییە کە لەلای ژن و منداڵەکەی بێت.

بۆیە وێڕای هەموو پێداگریەک کە دەیانگرت بۆ ڕاگرتنی لە شاخ، گوێ پێ نەدان. هەوڵیان دا ڕازی بکەن کە ماڵباتەکەی لەبیر بکات و لەوێ لەشاخ بمێنێتەوە.

بەڵام چۆن ئەم پرسە بۆ سیروان جێگای متمانە نەبوو بڕیاری دا کە هەجۆرێک کە هەیە خۆی ڕزگار بکات، بۆیە شەوێک توانیبووی دوور لە چاوی پاسەوانەکە هەڵبێت و خۆی بگەینێتە گوندێک و لەوێیەوە پەیوەندی گرت و داوای یارمەتی کرد کە بەدوایدا بڕۆین تا بگەڕێتەوە.

بەڕاستی بەختەوەڕەم کە کۆڕەکەم توانی ڕێگای هەڵە و ڕاست لێک جیا بکاتەوە و بگەڕێتەوە لای ژن و منداڵەکانی.

پدر سیروان رسولی: پسرم خیلی زود متوجه شد که از چاله به چاه افتاده است

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک