نەبوونی سەقامگیری لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای وڵات

  • ۱ مانگ پێش

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە.

زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

ئەم بابەتە کە ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و دەردەکانیان ببیندرێن و دواتر کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەرد و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە 18 ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

هەروەک کەمال فیروزییەکان لە دیمانە لەگەڵ چاودێر باسیان کردن، ” کاتێک کە خەریکی شوانی بووم بە هەڵکەوت چەند ئەندامی پەژاکم ناسی و دەستیان کرد بە قسەکردن لەبارەی ژیانیانەوە و ئەو ئیشانەی کە دەیکەن و تەنانەت بەڵێنی ئەوەیان پێدام کە ئیشی باشم بدەنێ و ئەو شتانەی کە بە ئاسانی دەکرێت گەنجێکی پێ کەخشتە ببەی.”

لەدرێژەدا وتی:” لەو کاتە زۆر سەرنجم نەدایە قسەکانیان و ماویەک تێپەڕ بوو بەڵام بەداخەوە دوای چەند مانگ و کاتێک زۆر لەبواری دارایەوە لە تەنگاسیا بووم و هیچ ڕێگایەکم نەبوو و کەس نەبوو یارمەتیم بدات لەناکاو بڕیارم دا تەڤلی پەژاک بم.”

جا ئەوەی کە دیارە و زۆر جار لە کۆڕە میدیایەکانی ناوخۆ باسی لێوە کراوە ئەوەیە کە: پەرەسەندوویی و سەقامگیری ئابووری ناوچە سنووریەکان، خاڵێکی سەرەکییە لەسەرەوەیە بۆ دەوڵەتی ئێران.

گەر پەرەسەندوویی و سەقامگیری لەم ناوچانە هەبوایەا، لەوانەیە چیرۆکی ژیانی کەمال فیروزییەکان بەرەو تەڤلی بوون لە ملیشیایەکی کوردی دا نەبوایا.

لەوانەیە بەرپرسانی نەتەوەیی و پارێزگایی بیر لە چارەسەرکردنی کێشە ئابووری و بژیویەکانی ژیانی خەڵکی ئەم ناوچەیانە کردباوە، ئەوڕۆکە گەنجان بە هۆی بێ ئیشیەوە ناچار نەدەبوون کە واز لە خێزانەکانیان بێنن و تەڤلی ئەم گرووپانە بن.

وێڕای هەموو ئەم لێکدانەوانە لەبارەی کەموکۆڕی و پشت گوێخستنی بەرپرسانی دەوڵەتی و پارێزگایی، لەلایەکی دیکەوە دەبێت ئاماژە بە خاڵێک بدرێت کە گەنجانی وەک کەمال فیروزییش دوای ئەوەی کە ناچار دەبن و لەبەر ئەوەی ژیانێکی باشیان هەبێت تەڤلی دەبن، دوای ماوەیەک لە قووڵایی درۆ و هەڵخەڵەتاندنەکانیان تێدەگەن.

 

لەمبارەوە کەماڵ بە چاودێری وت: ” ڕۆشتمە ئەوێ کە هەستی هەژاریم نەبێت بەڵام دۆخەکەی ئەوێ خراپتر بوو، ناچار بووم لەنێو ئەشکەوت و ڕەشماڵدا بژیم و خۆراک و پێخۆری باشیش قەت نەبوو. ”

لەدرێژەدا ئاماژەی بەم خاڵە کرد کە : ” بەخۆمم وت گە لەماڵەوە باما و شوانیم کردبا یا کۆڵبەری لانی کەم ڕۆژێ 200 بۆ 300 هەزار داهاتم بوو، هەرچەند کەم بوو بەڵام لانی کەم بەشی بژیوی ژیانی دەکردم. ”

بەڵێ، ئەوەندە دۆخی ژیان لە بنکەکانی پەکەکە و پەژاک دژوارە کە زۆربەی زۆری ئەندامان خوازیاری گەڕانەوە بۆ ژیانی پێشوویانن.

بۆیە فەرماندەکان هەوڵ دەدەن لەڕێگای شتنەوەی مێشک، ڕابردووی تاکەکان بسڕنەوەو و چەمکی ماڵبات و هەڤاڵە دێرینەکان لە مێشکیان لابدەن و بیانکەن بە گوێڕایەڵی خۆیان.

بە واتایەکی دیکە و ڕاستیانە گە باسی بکەین بدەبێت بڵێین چەمکی فرقە و شێوەی کرداری فرقەکان وەک پەکەکە و پەژاک هەر ئەمەی. مێشک شتنەوەی ئەندامان وەک مەرجێکی مسۆگەرە بۆ ئەوەی کە وەک قوربانی سادە و بێ پاراستن لە ڕێڕەوی گەیشتن بە ئامانجەکانیان کەڵک وەربگرن.

نبود ثبات در مرزهای غرب کشور زندگی «کمال فیروزی» ها را به چالش کشیده است

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .