سەکینە جانسز لەفەرماندەیی پەکەکە تا تێرۆر کران لە پاریس

  • ۷ مانگ پێش

سارا یا سەکینە جانسز کە ئەم ڕۆژانە جارێکی دیکە وەک یەکێک لە هەواڵە گرنگەکانی تۆڕەکانی پەکەکە وەک هەواڵی گرنگ باسی لێوە دەکرێت خەڵکی دێرسێمە.

خەڵکی ئەم شارە زۆرینە عەلەوین و زاراوەی زازاکیان هەیە کە وەک زاراوەی لەکییە لەئێران و لە مێژوودا چەندن جار تورکیا دەستدرێژی لەسەری کردووە.

تورکیا هەزاران کەسی لە دێرسێم لە چۆمی زیلان کۆمەڵکوژ کرد کە ئەمە کاریگەریەکی زۆری لە سەر چارەنوویان لە داهاتوو و نەوەی نوێ ئەم شارە دانا.

کرداری تورکیا لەم ناوچە بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆربەی خەڵک بۆ درێژەی ژیان بڕۆن بۆ ئەورووپا.

زۆربەیان لە ترسی دەوڵەتی تورکیا نێوی منداڵەکانیان ناوە کەماڵ بە یادی کەماڵ ئاتاتۆرکەوە.

خەڵکی ئەم شارە زۆرینەیان لیبراڵ و کۆنەپەرەستن کە ئەمە بۆتە هۆی مەرجی ترسناک و تۆقێنەر کە لەوەی بە هۆی هەڵسووکەوتی دەوڵەتەوە پێکهاتوون.

هزری گەنجان و خەڵکی دێرسێم لەبارەی پەکەکەوە بەمجۆرەیە کە ئەوان پەیڕەوەی کمۆنیستن و بۆیە ساراش تەڤلی ئەو گرووپە بوو.

بەڵام وادیارە سەکینە جانسز بە هۆی ئەو گرێیەی کە لەدەروونی لەمەڕ رامیاریەکانی تورکیا هەیبوو تەڤلی بوو تا بتوانێت تۆڵە کوژراوەکان بستێنێتەوە.

 

تەڤلی بوون بۆ پەکەکە تا ناکۆکی لە گەڵ ئۆجالان

سەکینە یەکێک لەو ژنانە بوو کە تەڤلی پەکەکە بوو تەنانەت پێش لە ئۆجالانی، لەڕاستیدا لەکاتێکدا کە کەسانێک وەک ماهێر چایان، دەنیز گزمیش، کەمال پیر و مەزڵووم دۆغان کە هەموویان لەسەرووی مارکسیستەکانەوە بوون، ئەم تەڤلی پەکەکە بوو.

دوای ئەم قۆناخە بوو کە ئۆجالان دوای خولێکی خاوێن کردنەوەی ناوخۆیی باسی پەژراندنی کەمالیزم، خۆی وەک سەرۆکی پەکەکە راگەیاند.

سەکینە بەدرێژایی ساڵانی سەرەتا کە لەگەڵ چەپەکاندا کەوتە گرتووخانە بەو جۆرەی کە خۆی دەڵێت دەستدرێژیشیان لەسەری کردووە.

ئەو دوای تەڤلی بوون پێگەیەکی هەبوو و ئۆجالانیش کەڵکی لێوەردەگرت بۆ تەڤلی کردنی کچان.

هەرچەند سەکینە لەو سەردەمە لەگەڵ ئۆجالان بوو بەڵام لە زۆربەی کاتەکاندا لەکەڵی ناکۆک بوو.

ئۆجالان هەردەم ئەوی وەک ژنێکی کلاسیکی کورد ناودێر دەکرد و رەخنەی زۆری لێ هەبوو کە سەکینە ناتوانێت هزرمان بخوێنێتەوە و وەک ژنێکی کلاسیکی کورد هەڵسووکەوت دەکات و نەبۆتە ژنێکی ئازاد.

لەبەر ئەوەی کە سارا خەڵکی دێرسێم بوو بە بڕوای ئەو ئەمپریالیزمی وەبەرهێنانی ئەمریکا کە هاتە ئێراق جیهان داگیر دەکات و دەیگووت مارکسیزمیش وای بەسەر هاتووە کەوایە واز لە شەڕی چەکداری هەڵگرین.

ئەو رۆشت بۆ ئەورووپا و دووری لە کەشی قەندیلی پێ باشتر بوو و لەوێ زۆرتر کەسێکی سەربەخۆ بوو تا کادێرێکی ژنی پەکەکە.

 

سناریوۆی کوشتنی سەکینە لەپاریس

وای پێدەچێت بە هۆی کۆشتنی دەسگیرانەکەی سارا لە سەر دەستی پەکەکە ئەو بەدوای تۆڵەسەندنەوە رۆشتبێت بۆ قەنیدل و دواتر گەڕایەوە ئەورووپا.

نەخشەی کوشتنی ئەو لەگەڵ دوو ژنی دیکە لە ئەوروپا لەلایەن پەکەکەوە بۆ ئەوە بوو کە شوێنی گۆمان و دوودڵیەک نەمێنێتەوە.

هەرچەندە سناریوی کوشتنی زۆر سەیر نەبوو چونکە بکوژێک کە وەرگێڕی سارا و هەڵبەت یەکێک لە کادیرانی پەکەکە بوو، دوو ساڵ پێش لە قەندیل بوو.

بۆیە، دەکرێت بەمجۆرە ئەنجامی لێدەرکەوێت کە بکوژی سارا بەس بۆ یەک لایی کردنەوەی حسێبی ناوخۆیی پەکەکە لەوێ بوو.

بەڵام ئەوەی کە دوای کوشتنی لە پاریس رووی دا بەراستی سەیر بوو کە پەکەکە بۆ ئەو کەسەی وەک پاڵەوان ناساند؟ لەوانەیە بەو هۆیەوە کە ئەم گرووپە دەڵێت سەکینە ژیانێکی جیاوازی هەبووە.

سناریوۆی پشت پەردەی کوشتنی سسەکینە بوونی هەیە چوونکە ئۆمەر گونەی لەلایەن بەرپرسانی پەکەکەوە وەک شۆفێر بۆی دانرابوو و خۆشی زیاتر لە دووساڵ دەبوو کە هاتۆچووی پەکەکەی دەکرد.

 

یەکلایی کردنەوەی حسێبەی ناوخۆیی پەکەکە لەئەورووپا

لەبەرواری ۲۱ چلەی ۲۰۱۳، بەرپرسانی دادی فرانسا، ئۆمەر گونەی شۆفێری سەکینەیان تاوانبار کرد کە دەستی هەبووە لە تێرۆری ئەو سێ ژنە کوردە. ئەو کە ۳۰ ساڵی بوو لەدایکبووی تورکیا و بۆخۆشی کورد بوو و ئەندامی پەکەکە بوو.

چۆنیەتی یەکڵایی کردنەوەی کادیرە بەناوبانگەکان لەناو پەکەکەدا زۆرتر بە سناریوی رێکخراو و ئەندازیاری کراو ئەنجام دەدرێن.

گرنگ نییە کە پەکەکە بۆ خۆی ئەوان دەسڕێتەوە، بەڵکوو مەرجەکەیان بۆ سڕینەوە رێک دەخات کە دوژمن ئیشەکە ئەنجام بدات و دەیان هەزار نموونە لەم جۆرە یەکلایی کردنەوەی ناوخۆیی پەکەکە بوونی هەیە.

لە هەندێک کات دا بینراوە کە پەکەکە بۆ ئەوەی کە بیەوێت رزگاری بێت لە شەڕی ئەندمێکی پێگە و پلەی پێداوە و هەناردوویە بۆ نێو خاکی تورکیا و دوای ئەوە بەمجۆرە رایگەیاندووە کە لەلایەن دوژمنەوە کوژراوە وەک دۆکتۆر ناسر کە لەساڵی ۲۰۰۲ لەقەندیل کوژرا.

سکینه جانسز از فرماندهی در «پ ک ک» تا ترور در پاریس

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .