دیپلۆماتی رووسی: گۆڕینی دێمۆگرافیای عەفرین کارەساتە

  • ۲ ساڵ پێش

 

هەولێر، هەرێمی کوردستان – باڵوێزی رووسیا لەئێراق لەحەفتەی رابردوو بە رووداوی وت کە گۆڕانکاری لە دێمۆگرافیای دانیشتوانی عەفرین کارەساتە. گرووپەکانی سەر بە تورکیا تاوانبارن کە عەرەب و تورکمەنەکان لەجێگای کوردان دادەنێن.

ئاڵبروس کواترشۆف لە ۲۶ ئۆکتۆبەردا وتی کە “راپۆرتمان لە عەفرین پێ گەیشتووە و زانیاری لەکوردان و کەسانی دیکەمان هەیە کە رەوتی گۆڕینی دێمۆگرافیای لەدژی کوردان لەئەنجامدایە و ئەم شتێکە کە من وەک کارەساتێک لەدژی خەڵکی خۆجێی ناودێریدەکەم.”

ئەو لەم دیمانەیەدا کە ڕۆژی سێ شەمە بڵاو کرایەوە وتی:”کورد ناچار کران شارەکە بەجێ بهێڵن و ماڵەکانیان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە داگیر بکرێت.”

شایانی باسە لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوون لە ۲۰ سۆباتی ۲۰۱۸ هەزاران کوردی خۆجێی ناچار بوون لەعەفرین هەڵبێن. کاتێک کە ئەنکەرە کۆنترۆڵی شارەکەی لە یەپەگە لە ۲۴ی ئادار ستاند دەیان هەزار کەس هەڵاتن کە زۆربەیان بەرەو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردان لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا رۆشتن.

بە پێێ راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی جێگیر لە عەفرین، حەشیمەتی کوردان بەس لەدووساڵی یەکەمی هێرشەکە سەدا شەست کەمی کردووە. لەراگەیەندراوی ئەم رێکخراوەدا هاتووە کە لەئاڤرێلی ۲۰۲۰ بڵاو بۆتەوە:”بە پێی دوائین ئامار کە دەست کەوتون، حەشیمەتی خۆجێی کوردان لەناوچەی عەفرین لەژانڤیە گەیشتۆتە ۳۴٫۸ لەسەد لەکاتێکدا پێشتر ئەمە ۹۷ لەسەد بوو.”

بە پێی بەراوردەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی، زیاتر لە ۱۵۰۰۰۰ کورد ئاوارە بوون کە زۆربەیان بەرەو کەمپەکانی شەهبا و لەتل رەفعەت لەباکووری حەلەب رۆشتوون.

ئەم دیپلۆماتە رووسیە کۆنترۆڵی عەفرین لەلایەن وڵاتەکەی رەت کردەوە و وتی کە ئەوان بەس ناوچەکانی دەروبەری لەکۆنترۆڵیاندایە.

هەڕەشەکانی تورکیا

کاتێک کە تورکیا لەساڵی ۲۰۱۸ کۆنترۆڵی عەفرینی بەدەستەوە گرت، ئەردۆغان هەڕەشەی کرد کە هێرش دەکاتە سەر تل رەفعەت لەنێزیکی عەفرین بەڵام ئەمە رووی نەدا.

لەگەڵ ئەمەش، ئەردۆغان و بەرپرسانی دیکەی تورکیا مانگی رابردوو بێ ئاماژە بە ناوچەکە، باسی ئۆپراسیۆنی نوێیان لەدژی هەسەدە لەباکووری سوریا کرد بەڵام بەرپرسێکی ئەنکەرە بە شێوەی نەناسراو بە رۆیتەرزی وتووە کە ئارمانج تل رەفعەتە.

تل ررفعەت لەباکووری رۆژئاوای سوریادایە. ئەم شارە زەوی و زاری کشت و کاڵی تێدایە کە لەنیوەی رێگای حەلەب و سنووری تورکیادایە. هەسەدە هەرجۆرە بوونی سەربازی لەوێ رەت دەکەنەوە، بەڵام سەرچاوە خۆجێیەکەن بە رووداوی ئینگلیزیان وتووە کە ئەم گرووپە بە جلی سەربازانی سوپای سوریا لەوێیە.

کوتراشۆف لەوڵامی ئەم پرسیارە کەئایا پێیان وایە تورکیا لەئێستا بەرنامە دادەڕژێت بۆئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی نوێی لەدژی هەسەدە لەسوریا وتی:”لەوانەیە” و ئەمەشێ وت کە هەڵوێستی رووسیا لەمبارەوە روونە.

ئەو ئەمەشی وت کە گرنگ نییە لەسوریا و ئێراق یا هەروڵاتێکی دیکە چ روو دەدات بەڵکوو دژی دەستێوەردانی بیانی رێگەپێدراو نین و ئەم بابەتە لەبارەی تورکیاشەوە راستە، بەڵام ئەم گرفتە پێش لەهاوکاری ئێمە لەگەڵ تورکەکان بۆ چارەسەری کێشە سەرەکییەکان لەسوریا نابێت.”

ئەو هەروەها دەڵێت کە ئەوان هەوڵ دەدەن پێش لەوەها ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لەسوریا بگرن. ئێمە هەموو هەوڵمان دەەین لەمبارەوە و لەڕێگای هەوڵی هاوبەش لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کۆنترۆڵی دەکەین. چونکە بە مەترسیداری دەزانین. بەڵام تورکەکان بەرنامەی خۆیان هەیە ئێمە لەمە تێدەگەین.”

بە قسەی ئەم دیپلۆماتە، رووسیا و تورکیا لەبواری سەربازی، رامیاری، هەواڵگریی لێک تێگەیشنێکی باشیان لەسوریا هەیە.

باڵوێزی رووسیا وتی:”ناتوانم لەبارەی ناکۆکی بۆچوون لەگەڵ تورکیا قسە بکەم، چونکە بەگشتی لەبارەی دۆخی ئێستای سوریا لەگەڵیانداین کە هەردوومان نامانەوێت خراپتر بێت. لەوێ، لەسەر زۆرێک لە پرسەکان ناکۆکیمان هەیە بەڵام لەبابەتی سەرەکی لێکمان کردووە – ئەوەی کە هاوکاری بکەین. هاوکاری ئێمە لەگەڵ تورکیا زۆر بەسوودە و سەرکەووونەیە و درێژەی دەبێت.”

ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی لەدانیشتنێکی رۆژنامەنووسیدا لە ۷ی ئۆکتۆبەر وتی:”سوریا ئایتمێکی هەردەمی لەئەجێندای نێودەوڵەتی وتووێژەکانی رووسیا و تورکیادایە لەوانە لەئاستی بەرزدا. بەتایبەت، ئەو ناوچانەی کە لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا و پارێزگای ئیدلب قسەیان لەسەرە و بابەتی دانوستانن.”

سێرگێێ لاورۆف وەزیری دەروەی رووسیاش حەفتەی رابردوو بۆ ڕێز گرتن لەدەسەڵاتی سوریا تورکیای ئاگادار کردەوە.

دیپلمات روسی: تغییر جمعیتی در عفرین یک «فاجعه» است

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک