تاوان لەدژی ژنان لەعەفرین: تورکیا دەبێت دادگایی بکرێت

  • ۲ ساڵ پێش

نایلە محەمەد یەکێک لە ئەندامانی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین، بە ئاماژە بەوەی کە لەکاتی دەست بەسەردا گرتنی تورکیا بەسەر عەفریندا، تاوان لەدژی ژنان بۆتە کردەوەیەکی ئاسایی، وتی کە تورکیا دەبێت لەبەر تاوانەکانی دادگایی بکرێت.

تورکیا لەساڵی ۲۰۱۸ ئۆپراسیۆنی سەربازی لەدژی عەفرین دەستپێکرد و هێزە چەکدارەکانی تورکیا و ملیشیا گرێدراوەکانی لەئاداری ئەو ساڵەوە لەو ناوچەدان. لەو کاتەوە تا ئێستا، تاوانی شەڕ و پێشلکاری مافی مرۆڤ لەنێو شارەکەدا رووی داوە کە لەراپۆرتەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتیشدا رەنگی داوەتەوە.

بە پێی ئەم راپۆرتانە زیاتر لە ۱۰۰۰ ژن تا ئێستا لەم شارە رفێندراون کە کردوویە بە ناوەندی مرۆڤ رفاندن، دەسدرێژی رەگەزی، سڕینەوەی خێڵ و تورکی کردنی شارەکە. چارەنووسی زۆرێک لەو ژنانە نادیارە.

لەبەیانییەی راگەیاندنیدا کە لە ۲۵ ئۆکتۆبەر لە عەفرین بڵاو بووە، گرووپێک لە رێکخراوەکانی دەرەوەی دەسەڵات تاوانەکانی سوپای تورکیا و ملیشیاکانی گرێدراوی لەناوچەکە لەدژی ژنانی ریزبەندی کرد. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە۱۸ ئاداری ۲۰۱۸ تا ئێستا ۸۴ ژن لەعەفرین کوژراون کە لەم ژمارەیە ۶یان خۆیان کوشتووە. لەم ماوەیەدا دەسدرێژی کراوەتە سەر ۷۱ ژن. زیاتر لە هەزار ژنیش لەلایەن ئەم هێزانەوە رفێندراون کە هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

نایلە محەمەد، یەکێک لە ئەندامانی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین، تاوانی شەر باس ژنان و ئەزموونەکانیان لەسەردەمی دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر عەفرین لەلایەن تورکیا و گرووپە گرێدراوەکانیەوە لێکدەداتەوە.

ئەو وتی:”ئەمە بەدڵنیایەوە تاوانی شەڕە و بە ئەنقەست لەدژی ژنانی ئەنجام دەدرێت. لەکاتی هێرشەکەوە، هەموو ستەمێک لەدژی ژنان کراە، کوژراون، دەستدرێژیان لەسەر کراوە و بە زۆر هاوسەرگیریان پێکراوە. لەهەموو مافەکان کە لەم ناوچە کوردنشینەی سوریا دا دەستیان کەوتبووبێبەشن و لەماڵەوە گیراون. ئێمە وەک رێکخراوی دەرەوەی دەوڵەت لەعەفرین ۸۴ ژنمان ناسیوەتەوە کە کوژراون بەڵام ئاماری راستی زۆر زیاترە لەمانە. شەش ژن بە هۆی ناتوانا بوون لە راهاتن لەگەڵ مەرجەکە خۆیان کوشتووە. هەر ڕۆژ هەواڵی مرۆڤ رفاندن دەبیستین. هەروەها دەستدرێژی کراوە سەر ۷۱ ژن”

نایلە پێی وایە کە حەز و مەیلی ئەم دەستدرێژیان و مرۆڤ رفاندنانە و دەرکردنیان لە شوێنی ژیانیان لەعەفرین بۆ ئەوەی کە شارەکە بکەن بە تورک.

عەفرین شاری ژنان بوو

محەمەد دەڵێت کە لەژێر دەسەڵاتی خۆسەریدا ژنانی شار گەیشتبوونە مافی خۆیان و بەهێز ببوون عەفرین وەک شاری ژنان دەناسرا.

نایلە داوا لە رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی ژنان دەکات کە لەمەڕ عەفرین بێدەنگ نەبن.

ئەو وتی:”کنوانسیۆنی نێودەوڵەتی مافی ژنان پاڵپشتی لێوە دەکەن، کە بریتیە لە پێدوایستیەکان بۆ پاراستن لە بەرانبەر هەرجۆرە تاوانێک لەدژی ژنان. کنوانسیۆنەکە دەڵێت کە دەستدرێژی سێکسی، ئازار و گۆڕەوشار تاوانە. تورکیا ساڵانێکە ئەمە دەکات ئێمە داوا لەژنان دەکەین کە پارێزوانی لەمافی ژنانەوە بکەن لەعەفرین و گوشار بخەنە سەر وڵاتەکانیان بۆ ئەوەی گوشار بۆ ئەوانە بێنن کە لەدژی عەفرین توندوتیژی ئەنجام دەدەن. تورکیا بە هۆی تاوانەکانی دەبێت لەدادگایەکی نێودەوڵەتیدا دادگایی بکرێت و بۆ هەر تاوانێک جارێک دادگایی بکرێت.”

جنایات علیه زنان در عفرین: ترکیه باید محاکمه شود

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک