ڕێکخراوی رزگارکەری منداڵان: ئەمساڵ۶۲ مندال لەکەمپی ئەلهۆل کوژران

  • ۳ ساڵ پێش

 

بە پێی راپۆرتی رێکخراوی رزگارکەری منداڵان ۶۲ منداڵ لەکەمپی ئەلهۆل کە لەلایەن پەکەکە وە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا راگیرابوون کوژراون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هەر حەفتە دوو منداڵ لە ئەلهۆل دەمرن.

ئەم دەزگا خێرخوازیە وتی کە زۆرێک لە وڵاتان لەوانە وڵاتانی ئەورووپی هەزاران منداڵیان بێ چارەنووس لەبەرانبەر توندوتیژی، ئاگرکەوتنەوە و نەبوونی خوراک و نەخۆشی بەتەنیا هێشتووە.

ڕێکخراوی رزگارکردنی منداڵان وتی لەکۆی ۴۰ هەزار منداڵ لە ۶۰ وڵاتی جیاوازەوە لە نێو کەمپەکانی رۆژ و ئەلهۆلدان لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا و دۆخی ژیانیان خراپە. ئەم گرووپە لەبەیانێکدا رایگەیاند:

“زۆرێک لە دەوڵەمەندانی وڵاتانی جیهان نەیانتوانیەوە منداڵەکانیان کە لەم دوو کەمپەدان بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە.”

لەم راپۆرتەدا هاتووە کە ئەمساڵ ۶۲ منداڵ بە هۆی جیاوازەوە لەوانە توندوتیژی، نەخۆشی و پێکدادان گیانیان لەدەست داوە.

بڕیار بوو کەمپە دوورەکان لەژێر دەسەڵاتی یەپەگەدا ماڵباتی ئەو پیاوانەی کە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش دەستبەسەر کراون سەقامگیر و نیشتەجێ بکات. لەگەڵ ئەمەش، ئەوان ئاگاداری زۆرێک لەو ماڵباتانەن کە بە هۆی داگیرکردنی ماڵەکانیان لەلایەن داعشەوە لەئێراق و سوریا کەهەڵاتوون دەکەن. هەندێکیان زیاتر لەچوار ساڵە لەوێن.

ڕێکخراوی رزگارکردنی منداڵان لەگەڵ چەندین منداڵ کەلەپشت پەرژینەکانی ئەلهۆل گیراون دیمانەی کرد، شوێنێک کە تێدا گیراوان دەژین و دەوڵەتەکان نایانەوێت بیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان.

کچێکی ۱۱ ساڵەی لۆبنانی کە لەمانگی مەی دا دیمانەی لەگەڵ کراوە و دەگوترێت کەسەکەوتوو نەبوو لەهەوڵەکەی بۆ هەڵاتن لەنێو بارهەڵگری ئاودا کوژراوە وتبووی:”من چیتر ناتوانم لێرە بژیم. ئێمە هیچ ئیشێکمان جگە لە چاوەڕوانی نییە.”

ئەو ڕێکخراوە وتی کە فرانسا لەهەردوو کەمپەکەدا ۳۲۰ منداڵی هەبوو بەڵام تەنیا ۳۵یان گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکەیان. بەریتانیا ۶۰ منداڵی هەبووە و بەس ۴ی ڕێکخراوی رزگارکەری منداڵان: ئەمساڵ۶۲ مندال لەکەمپی ئەلهۆل کوژران

سونیا خۆش بەڕێوەبەری رزگارکردنی منداڵان لەسوریا وتی:”ئەوەی لێرە دەیبینین ئەوەیە کە دەوڵەتەکان بەئاسانی منداڵەکان کە یەکەمین قوربانی پێکدادانەکانن، بەتەنیا دەهێڵن و ئاوریان نادانەوە.”

ناوبراو وتی کە ۸۳ لەسەدی ئۆپراسیۆنی گەڕاندنەوە تائێستا بۆ ئۆزبەکستان، کۆزۆڤۆ، قەزاقستان و رووسیا بووە.

فرانسا و وڵاتانی دیکی رۆژئاوایی لەمەڕ گەڕاندنەوەی ئەم کەسانە و کاریگەریان لەسەر ئاسایشی ناوخۆ و رای گشتی زۆر هەستیارانە دەجووڵێنەوە.

یەپەگە بە پاڵپشتی ئەمریکا زۆربەی ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریای لەژێر دەستی داعشی تێرۆریست رزگار کرد. ئەوان لەو کاتەوە هەزران تێرۆریستی داعشیان لەگرتووخانەکان راگرتووە لەکاتێکدا کە ژنان و منداڵەکانیان – کە دەیان هەزار کەسیان بیانین – لەکەمپەکاندا دەژین.

بە پێی بەراوردەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی، کەمپی ئەلهۆل بە تەنیا نێزیکی ۶۵۰۰۰ کەسی تێدایە کە بریتین لە ۲۸۰۰۰ سوری، ۳۰۰۰۰ ئێراقی و نێزیکی ۱۰۰۰۰ بیانی لەنەتەوەکانی دیکە. ئەندامانی یەپەگە لەئاڤرێلی ۲۰۱۷ زۆرێک لەخەڵکی سڤیلیان بە زۆر هێنایە ئەم کەمپە.

چەندین رێکخراوی مافی مرۆڤ لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی زۆر جار ئاگاداریان داوە کە دۆخەکە لەکەمپی ئەلهۆل رۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت و خوازیاری دەستپێڕاگەیشتن بۆ ئەو ناوەندانە بوون کە ماڵباتی ئەندامانی پێشووی داعشی تێدا رادەگیردرێت.

سازمان نجات کودکان: امسال ۶۲ کودک در اردوگاه الهول جان باختند

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک