درێژەی ئازاری کوردان لەتورکیا – هەڕەشەی مردن لەپارێزەری ماڵباتی قونیەیی

  • ۳ ساڵ پێش

هەفتەی رابردوو بوو کە چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران باسی لەتاوانێکی کارەساتبار و کۆمەڵکوژی ماڵباتێکی کورد کرد.

هاوکات لەگەڵ بەدواداچوونی ئەم تاوانە لەتورکیا، هەوڵی بەرپرسانی ئەنکەرە بۆ ئەوەی بڵێن پەیوەندی بە نەژادپەرەستی و تووڕەیی گشتییەوە نییو ئێستا هەواڵ گەیشتووە کە هەڕەشە لەپارێزەرە کوردەکە کراوە.

عەبدۆلرەحمان کارابولووت، پارێزەری ئەم ماڵباتە کوردە وتوویە کە بە هۆی ئەوەی پارێزەری ئەو ماڵباتە کوردەی کردووە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

کارابووڵووت وتوویە:”کاتێک کە من نەبوومە کەسێک تەلەفۆنی بۆ نووسینگەکەم کردووە و لەگەڵ بەرپرسی نووسینگەکە قسەی کردووە و پێی وتووە کە پەیامەکەمی پێ بدە کە ئەمە بووە: کاتی ئێوەش دەگات ئێمە دەتکوژین.”

کارابووڵووت وتی کە رامیاریڤانەکانی پارتی داد و گەشەپێدان ئاکپارتی و قائم مەقامی قوونیە کردوویانە بە ئارمانجی تۆڵەسەندنەوە و پێیان وایە کە ئەم کوشتنە کارەساتبارە نەژادپەرەستانە نەبووە و هۆکاری ماڵباتی هەبووە.

ئەم پارێزەرە جەختی کردۆتەوە کە بەڕێگای ئەکاونتی جیاوازەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەی مردن و بێ ڕێزیان لێکردووە بەڵام ئەم پارێزەرە سوورە کە دۆسیەکە بە ئەنجام بگەینێت. کارابووڵووت خەریکی ئامادە کردنی سکاڵای سزادان لەدژی ئەو کەسانەیە کە هەڕەشەیان لێکردووە. دوا بەدوای ئەم هێرشە، بەرپرسانی دەوڵەتی حەز و توانای نەژادپەرەستانەیان وەک هۆکاری سەرەکی رەت کردەوە و بەجێگای ئەوە وتیان کە ئەم کردەوە بە هۆی دوژمنی کۆنەوە بووە لە نێوان دوو ماڵبات. لەلایەکی دیەکوە رەخنەگرانی ئاکپارتی پاساو دەهێننەوە کە درۆشمی جیایی خستنی ئاکپارتی بەرپرسی هەڵکشانی توندوتیژیە لەدژی کوردان لەم وڵاتەدا.

سەلاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لەگرتووخانەیە، رامیاریە جیایی خوازیەکانی دەوڵەتی و ئەو دەستەواژانەی کە لەدژی توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بە بەرپرسی ئەم هێرشە دەزانێت.

لەگۆڕانکاریەکی دیکەدا، نووسینگەی هەدەپە لەمارماریس بۆ جاری دووەم کرایە ئارمانجی هێرش.

کەسێکی نەناسراو لەکاژێرە سەرەتاییەکانی رۆژی هەینی رابردوو هێرشی کردە سەر نشینگەی گەشتیاری مارماریس لەتورکیا و جامەکانی شکاند.

بکەری ئەم هێرشە لە بنکەی پۆلیسی ماراماریس دەستبەسەر.
بە قسەی گوڤەن گوکنار سەرۆکی نووسینگەی هەدەپە لەمارماریس ئەم هێرشانە بە هۆی ئەوەیە کە هەدەپە لەلایەن ئاکپارتی و هاوپەیمانانی واتە مەهەپە کراوتە ئارمانج. ئەردۆغان سەرۆک کۆمار و هاوپەیمانەکەی دەوڵەت بەخچەلی زۆر لەمێژە کە هەدەپەیان لەبەرەی رامایری پارتی نایاسایی پەکەکە ناساندووە. ئەم پارتە پەیوەندەی لەگەڵ پەکەکە رەت دەکاتەوە و دەڵێت بۆ گەیشتن بە رێگە چارەیەکی ئاشتیخوازانە بۆ کوردانی تورکیا هەوڵ دەدات. و تەنیان بە هۆی دژایەتی توند لەگەڵ دەسەڵاتی ۱۹ ساڵەی ئەردۆغان کراوتە ئامانجی هێرشەکان.

 

ادامه اذیت و آزار کردها در ترکیه- تهدید وکیل خانواده قونیه‌ای به مرگ

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک