چالاکێکی ئابووری ورووژاندی: ناوچە کوردنشینەکان لەبواری پیشەسازیەوە دواکەوتوون

  • ۲ ساڵ پێش

یەکێک لەکێشەکانی پەرەسەندوویی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران کە چاودێڕ زۆرجار جەختی لەسەر کردووە، سەرکەوتنی رونگەی ئاسایشە لەم ناوچەیەدا. گرینگی دانی ئاسایشی سەربازی و بنکە زاڵە بەسەر پەرپێدان و ئاسایشی خەڵکەوە، هەڵبەت هۆکاری گرنگی هەیە و ئەوەش بوونی گرووپە چەکدار و ملیشیاکانە لەناوچەکەدا کە لەڕێگای باجگرتن، دارایەکانیان دابین دەکەن. لەکەشی باجگرتن دیارە کە وەبەرهێنەر ناڕواتە ئەم ناوچانە. بۆ بەدواداچوونی زیاتری ئەم بابەتە، لەگەڵ ئیش نەرەوەیەکی روانسەری دیمانەیەکمان ئەنجام داوە کە لەدرێژەدا دەیخوێننەوە.

فەریدوون محەمەدی بڕوانامەی مەستەری بەڕێوەبەری کارگێڕی و مامۆستا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای پێگە زانستی هۆشیار پیشەی هەورامان لەدیمانەیەکدا لەگەڵ چاودێر لەبارەی دۆخی ئابووی و پیشەسازی ناوچە کوردنشینەکان و دەوری دەوڵەت لەپێشکەوتن و پەرەسەندوویی ئەم ناوچەدا جەختی کردەوە:”ناوچەی هەروامان وێڕای توانا و بەهەرەی زۆر، ناوچەی سرووشتی پارێزراو و هەروەها هەبوونی هەلومەرجی گونجاو بۆ گەشتیاری، بەداخەوە لەبواری پێشکەوتنی ئابووری دۆخێکی ناجێگیر هەیە. یەکێک لەهۆکارەکانی ئەمە مەرجە تایبەتەکانن کە زاڵن لەسەر ناوچەکەدا. ئەم روانگا ئاسایشییە، دەبێت لەلایەن دەوڵەتەوە بەڕێوەبەری بکرێت تا ناوچەکە بەرەو پەرەسەندوویی هەنگاو بنێت.”

ئەم چالاک ئابووریە کە لەروانسەردایە دەڵێت:”ناوچەی ئێمە لەبواری جووتیاری دا دۆخی گونجاوی هەیە. بەڵام لەبواری پیشەیدا بەداخەوە دۆخێکی ناجێگیری هەیە. هەروەها رووداوی زۆر باش ئەوەیە کە هەورامان تۆماری جیهانی کراوە و ئەمە یارمەتی شایانی داوەتە ناوچەکە. دانان و بەهێزکردنی رێگەی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی ئێراق، دروستکردنی جادە نێودەوڵەتییەان لەکوردستانی ئێران و روانگەی پێشکەوتووانە و پەرەسەندوویی ئابووریش یارمەتی ئەم ناوچەیە داوە. پێشکەوتنی ئابووری لەئەنجامدا دەبێتە هۆی ورووژاندنی وەبەرهێنەر بۆ هاتن بۆ ئەم ناوچە و هەڵکشانی ئاستی ئیش کردن و لەئەنجامدا، چیتر دیاردەیەکی وەک کۆڵبەریمان نابێت.”

یک فعال اقتصادی مطرح کرد: مناطق کردنشین از لحاظ صنعتی عقب‌مانده هستند

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک