وەرگرتنی سەرانە؛ نوێترین باجگرتن لەخزم و کەسوکاری پەکەکەیەکان لەسوریا

  • ۳ ساڵ پێش

خۆبەڕێوەبەری خۆسەر سەر بە پەکەکە لەباکووری و رۆژهەڵاتی سوریا، بۆ یەکەمین جار باسی پەسەندکردنی یاسایەک بۆ وەرگرتنی سەرانە لەدانیشتوانی ئەم ناوچەیە کرد. یاسایەک کە لەکاتی دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دێمۆکرات لەسەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەنگاوێکی بێ پێشینەیە. خۆسەری رایگەیاندووە کە وەرگرتنی سەرانە لەسەرەتای مانگی ژووئیەوە دەستی پێدەکات. لەم بارەوە یونس ئەلکەریم کارناسی بواری ئابووری سوریا وتی: وەرگرتنی سەرانە دەبێتە هۆی هەڵکشانی گوشار بۆ سەر خەڵکی ئەم ناوچە و تووڕەی خەڵکی بەدواوە دەبێت چوونکە هەموو گرووپە زاڵەکان لە ناوچە جیاوازەکانی سوریا بێ ئەوەی کە خزمەتگوزاریەک دابین بکەن بەدوای سەرچاوەی داراین و خەڵک بە هۆی دەرئەنجامەکانی شەڕ لەگوشاری دارایی و بژیوی ژیاندان.

لەبەرانبەردا، سلۆی ئەلسەید لەئەندامانی دایرەی دارایی خۆسەر ئەم یاسایە وەک یەکێک لە هەستارترین و رێک و پێکترین یاساکان ناودێر کرد و وتی: ئەم یاسایە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا دەبێت لەدوو روانگاوە؛ یەکەم ئەوەی کە ئەم یاسا یارمەتی بەدی هاتنی دادوەی کۆمەڵایەتی بێت و هەروەها یەکێک لەسەرچاوە سەرەکییەکانی داهاتی رێکخستنی ئۆتۆنۆم بێت بۆ باشتر کردنی بەڕێوەبەری ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵ و سەرلەنوێ بونیاتنانی ژێرخانەکان و لایەنگری لە هاوردەکردنی کاڵا سەرەکییەکان ودابین کردن پارەی پێویست بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.

ئەم یاسا لە92 مادە پێک دێت کە دەبێتە دوو بەشەوە بەشی سەرانەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ؛ لەبەشی سەرانەی راستەوخۆدا، سەربازەکان، هێزەکانی ئاسایش، ماڵباتی کوردە کوژراوەکان لەشەڕ لەگەڵ داعش و تورکیا و چالاکانی بەشی کشت و کاڵ ئەم سەرانەیان لێوەرناگیردرێت. لەم بارەوە ئەلکەریم لەبارەی هۆکارەکانی دەرکردنی ئەم یاسا لەئێستادا بە ئەلعەربیەی ئەلجەدیدی وت: پەسەندکردنی یاسای سەرانە لەپێناو هەوڵەکانی رێکخستنی ئۆتۆنۆم بەمەبەستی بەدەزگاکردنی کردەوەکانی دوای گوشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکانە. هەروەها ئەم رێکخستنە لەهەوڵدایە تا خۆی وەک بوونێکی سیاسی سەربەخۆ و بەڕێوەبەری پەسەندکراوی ئەم ناوچانە پیشان بدات و یاسای سەربەخۆ لەدەوڵەتی سوریا جێبەجێ بکات. لەهۆکارەکانی دیکەی پەسەندکردنی ئەم یاسای سەرانە، گوشارەکانی دارایی قورسە کە رێکخستن تووشی بووە بەتایبەت کە دەوڵەتی سوریا لەبەرانبەر هاوردەکردنی نەوت و گاز لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رێکخستنی خۆسەر پارەکە رادەست ناکات. هەروەها ئەمریکا بەکوردانی وتووە کە یارمەتی دارایی واشنگتۆن بەردەوام نییە و ئەم رێکخستنە دەبێت بە دوای باشترکردنی بەڕێوەبەری سەرچاوە دارایەکانی خۆی بێت. ئەو وتی: ئەم سەرانانە بە هۆی هۆکارێکی سادە بەردەوام نابێت ئەوەش بوونی دوو دەزگا لەیەک ناوچەدایە. (رێکخستنی خۆسەری کوردان و دەوڵەتی سوریا)

اخذ مالیات؛ جدیدترین اخاذی وابستگان پ.ک.ک در سوریه

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک