کێشەی ماڵباتی و دووبارە بوونەوەی چیرۆکی “دانا ئەحمەدی”یەکان

  • ۲ سال قبل

لەبارەی هۆکاری تەڤلی بوونی و شێوەی تەڤلی کردنی پەکەکە و پەژاک قسەی زۆرمان کردووە. ئاستی ناگونجاوی خوێندن، کێشەی زۆری ئابووری و بژیوی ژیان و بەگشتی ژیانی دژوار و ناگونجاو کە هەندێک لە ماڵباتە کوردەکانی ئێران هەیانە دەبێتە هۆی هەڵکشانی ئەم دیاردە ناخۆشە.

منداڵانی وەها ماڵباتێک کە کێشەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و گوشارە بێ هۆ و بنەماکان و نالۆژیکییەکانی باوک و دایک ناتوانن هەڵگرن بەدوای ڕێگایەک بۆ هەڵاتنن بەڵام نازانن کە بۆ هیچستان دەڕۆن و ژیانی خۆیان و ماڵباتیان ڕەش دەکەن.

ئەمانە داوێکی گونجاون بۆ پەژاک تا بتوانن بە نمایش لەسەر هزریان ئایندەیەکی باشتریان بۆ وێنا بکەن لەنێو گروپ و بە بەڵێنی پڕو پووچ مێشکیان دەخنە ژێر کۆنترۆڵیان و فریویان دەدەن.

بەڵام لەم نێوەندەدا بە پێی بۆچوونی زۆرێک لە کارناسان ئەرکی پەژاک دابینکردنی هێزی مرۆیە بۆ پەکەکە تا بەڵکوو بتوانێت بە شێوەیەک کەمیەکان قەرەبوو بکاتەوە.

هەندێک جار پەیوەندی ناسەقامگیر لەنێوان دایک و باوکان و منداڵەکانیان ونەبوونی لێکتێگەیشتن لەیەکتر دەبێتە هۆی هاتنە کایەی مەرج و دۆخی دژواری دەروونی بۆ منداڵان و بەرەو بڕیارداینی نا ژیرانە و بەهەستیان دەبات.

وەک دانا ئەحمەدی کە ئەندامی پەکەکە و پەژاک بوو و ئەمە بەڵگەیەکی بەرچاوە.

ماڵباتی دانا لە دیمانە لەگەڵ چاودێر جەختیان کردەوە کە ناوبراو قەت پەژاکی نەناسیوە. بەواتایەکی دیکە، ئەندامێتی دانا لەم گرووپەدا لەڕووی مێشک و زانابوون و ئەو چارەنووسەی چاوەڕێیەتی نەبووە بەڵکوو بەتەواوەتی بەهەست و سۆز بووە کە ئەمەش تایبەتمەندی ئەو تەمەنەیە و جێگای داخ و کەسەرە.

لەلایەکی دیکەوە بێ ئیشی بۆ گەنجانێک کە دەیانەوێت سەربەخۆ بن و بژیوی ژیانیان دابین بکەن و تەنانەت یارمەتی ماڵباتیش بدەن ئەمانەش هۆکاری دیکەن کە دانا ئەحمەدیەکان بەرەو پەژاک و پەکەکە ڕادەکێشێت.

باشتر وایە بڵێین بەرپرسانی دەوڵەت و هەڵبەت پارێزگا لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە زۆرەکانی ئابووری و بژیوی ژیانی ناوچە سنووریەکان وەک پێویست گرنگایەتیان پێ نەداوە.

گەشەسە کردنی کەشی ئیش و کار و ڕەخساندنی مەرج و کەرەستەی پێویست بۆ پەرەسەندنی زۆرتر لەو ناوچانە دەبێت گرنگترین ئەجێندای بەرپرسان بێت چ لە ئاست نەتەوی و چ لە ئاست پارێزگادا کە گەر ئەمە نەکرێت، چیرۆکی ژیانی بەکەسەری وەک دانا ئەحمەدیەکان هەر دووپات دەبێتەوە و ماڵباتێکی زۆرتر تووشی زیانی دەروونی کۆمەڵایەتی و ئابووری دەبن.

هیوادارین بەرپرسانی ئێران بۆ چارەسەرکردنی ڕیشە و هۆکارەکانی ڕاکێشانی هێز لەنێوان ماڵباتە کوردەکان بۆ نێو پەکەکە و پەژاک هەنگاوێکی بەرچاو و ڕژد هەڵگرن.

لەم پێناوەدا چاودێر زۆر جار لەگەڵ ماڵباتی قوربانیانی ڕامیاری بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە دیمانەی ئەنجام داوە ، داوا لە بەرپرسان و دەزگا پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوە نێودەڵەتییەکانی چالاک لەبواری مافی مرۆڤ و چالاکڤانانی میدیای و چاڵاکانی بواری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەشدار بن لەچارەسەری ئەم پرسە و هەنگاوێک هەڵگرن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب