ئەندامە ڕفێندراوەکان وەک “ئەلیاس حەکیمی” و چارەنووسی تاڵیان لەنێو پەژاک دا

  • ۲ سال قبل

زۆر جار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان کە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆڤیانەکانی و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکە دا قسەمان کردووە.

ویستی و داخوازیان لەزمانی خۆیانەوە لە چوارچێوەی دیمانەی و ڕاپۆرت دا بڵاو کراوەتەوە.

باسی ئەم ماڵباتانە لەگەڵ خوێنەرانی تایبەت لەوانە ئێران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی، میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەکۆتایی دا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

ئەوان دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت، دەردیان ببیندرێت و دواتر کەسێک یا کەسانێت بە هاوریانەوە بێن. باری قورسی کێشە زۆرەکان دەبێتە هۆی لەدەست دانی منداڵەکانیان کە بەسەر ئەم ماڵباتانەدا دەسەپێت و خێزانەکانیان هەڵدەوشێتەوە و ڕووبەڕووی لەناوچوونی تەواو دەبنەوە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لە زیانەکانە کە ماڵباتی قوربانیان ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری بە منداڵانی سەرباز لە نێو پەژاک دا تووشی دەبن.

بەڵام وەک بڵێیت گوێیەک نییە و چاوێک ئامادە نییە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە و ماڵباتەکانیان، بە حەزی خۆیان بەدوای ئەم چارەنووسەدا نەڕۆشتوون، بە ویستی خۆیان تووشی کۆمەڵێک کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و … نەبوونەتەوەو و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایەن ملیشیا کوردەکانەوە دزرا یا هەڵخەڵەتێنراون.

یەکێک لەو ماڵباتانە کە تووشی ئەم بابەتە بوو ماڵباتی ئەلیاس حەکیمییە.

منداڵی ئەم ماڵباتە کاتی تەڤلی بوون ۱۳ ساڵی بوو و لەڕێگای قوتابخانە لەلایەن پەژاکەوە ڕفێندرا و بە زۆر تەڤلی دەکرێت.

خاڵی خەمناک ئەوەیە کە ماڵباتی ئەم کەسە زۆر جار بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی نادیاری منداڵەکەیان سەردانی بنکەکانی پەژاکیان کردووە لە قەندیل و بەداخەوە وەک هەردەم ئەم گرووپە وڵامێکی وەرنەگرتووە.

ئەوان تەنانەت سەردانی نووسینگەی هەدەپەیان لە تورکیا وەک باڵێکی پەکەکە کردووە و هیچ وڵامێکیان دەست نەکەوتووە.

بەڵام پرسیار ئەمەیە کە ئایا بۆ سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاک چارونووسی ئەمان گرنگە؟

ئایا بۆ بەرپرسانی ئەم گرووپانە کێشەی زۆری ماڵباتەکان کە منداڵەکانیان یا ڕفێندراوە یا هەڵخەڵەتێنراوە گرنگی هەیە؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب