منداڵانی “ون بوو”ی ئێرانی/ یۆسف ڕەشیدی خەڵکی بانە

  • ۲ سال قبل

بە پێی زانیاریەکان کە دەست چاودێر کەوتوون و پشتڕاست کراونەتەوە، یوسف ڕەشیدی بە نازناوی ئەگید سمکۆ خەڵکی بانەیە. لەوێ لەدایک بووە و ناوی باوکی مستەفا و ناوی دایکی ئامێنەیە. ئەم منداڵە ساڵی ۲۰۱۱بە شێوازی ناباو کە تایبەتی گرووپە ملیشیاکان هەڵخەڵەتێنرا و تەڤلی پەکەکە و پەژاک کرا و لەو کاتە هیچ زانیاریەک لەبارەیەوە نییە. چاودێر هەوڵ دەدات تا زانیاری زۆرتر بەدەست بخات کە ئەمە کرا ماڵبات و چالاکانی مافی مرۆڤی لێ ئاگادار دەکاتەوە. هەروەها داوا لەو کەسانە دەکات کە زانیاریان لەبارەی ئەم کەسەوە هەیە کە پەیوەندی بە چاودێرەوە بکەن.

شایانی باسە دەگوترێت کە لە ۱۳ی جولای ۲۰۱۷ لەئامەد کوژراوە. بەڵام بەڵگە بۆ سەلماندنی ئەمە لەبەردەست نییە و تەرمەکەشی لەبەر دەست نییە.

چاودێر لەبارەی منداڵانی ون بووی ئێرانی بانگهێشتێکی لەمبارەوە دەرکرد و تێدا داوای لە هەموو دەزگا و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ کرد تا لەم پێناوەدا بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بکەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب