دەزگای دیپلۆماسی بەدوای بەدی هاتنی مافی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانە

  • ۲ سال قبل

یەکێک لەداخوازیە نووێیەکانی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان لە دەوڵەتی ئیران ئەوەی کە پێش لە چالاکی گرووپە ملیشیا کوردەکان کە لە هەرێمی کوردستان جێگیرن بکات و لەم پێناوەدا دەزگای دیپلۆماسی دەورێکی زۆری هەیە.

گرووپە ملیشیا و چەکدارە کوردەکانی وەک پەکەکە و پەژاک لە هەرێمی کوردستان جێگیرن بۆ ماوەی دوو دەیەیە کە لەڕێگای جیاوازەوە ئاسایش و ئارامیان لەخەڵکی ناوچەکە ڕواندووتەوە.

ئەم گرووپە لەڕێگای ناسەقامگیر کردنی ناوچە ناوبراوەکان دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئیش و کز بوونی ئیش و کار بۆ خەڵکی ناوچەکە کە ئەمەش زیانی دیکە لە ڕەهەندی جیاوازتر بۆ ناوچەکە لەگەڵ خۆی هێناوە.

پێویستە بگوترێت کە دەوڵەتی ئێران دەبێت ڕێگاچارەیەکی بە پەلە بۆ ئەمە ببینێتەوە تا بەڵکوو خەڵکی سنوورنشینی کوردیش ئارامی و ئاسایش لە ژیانیاندا ببینن و بەئازادیەوە بڕۆن بەدوای ئیش و کارە خوازراوەکانیانەوە نە ئەوەی کە لەڕووی ناچاری ڕوو لە کۆڵبەری بکەن.

چاودێر وەک دەزگایەکی مافی مرۆڤی ناوخۆی ئێران داوا لە دەوڵەت دەکات تا باشتر کەڵک لە دەزگای دیپلۆماسی وەربگرێت لەگەڵ گرووپە جیاوازە کوردیەکانی ناوچەکە و هەڵبەت بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و وتووێژیان لەگەڵ بکات بۆ کۆتایی هێنان بەم چیرۆکە.

لەڕاپۆرتە یەک لەدوای یەکەکانی چاودێر ئاماژە بەم خاڵکە دراوە کە لایەنگرانی هیچ لایەنێک واتە ئێران و گرووپە کوردیەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان نییە و بەس ئارمانجی بەدی هاتنی مافی کوردانە کە فەوتاوە و بوونەتە قوربانی ئەم ناکۆییە لەنێوان هەردوولا.

دەزگای دیپلۆماسی ئێران دەڵێت کە توانا و دزەی باشی لە ئێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، ئێستا کاتی هاتووە کە کەڵک لەو دزەیە بگریت لە پێناو لەناوبردنی هەڕەشەکان لەلایەن گرووپە چەکدارە کوردە تێرۆریستیەکانی جێگیر لەناوچەکە لەبەرژەوەندی کوردانی ئێران.

هیودارین کە لەنێوان بەرپرسانی ئێران و بەتایبەت دیپلۆماتەکانی وەزارەتی دەرەوە گوێیان بۆ بیستن هەبێت و تێبگەن لە پێگەی ناجێگیری ماڵباتە کوردەکانی ئێران کە بەردەوام نیگەرانن لە بوون و چالاکی گرووپەکانی وەک پەژاک و پەکەکە.

ئەو ماڵباتانەی کە نازانن چ ڕۆژێک و چۆن لەلایەن ئەندامانی ئەم گرووپەوە تووشی زیانی گیانی و دارایی دەن، چ کات و چەند جار بڕیارە باجیان لێبستێندرێت یا ئەوەی کە ئەندامانی ئەو گرووپە، منداڵان چۆن و چ کات لەخشتە دەبەن یا بە زۆر دەیانڕفێنن و تەڤلیان دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی دەتوانێت ئەو بەڵگانەی کە چاودێر ئاشکرای کردوو لەبارەی پێشلکاری مافی منداڵان لەلایەن گرووپە چەکدارە کوردیەکانەوە بداتە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و دەزگاکانی مافی مرۆڤ و داوای قەرەبووی زیان و بەدی هاتنی مافەکانیان لێبکات کە منداڵەکانیان وەک منداڵی سەرباز بێگاریان پێدەکرێت.

هەروەها، دەزگای دیپلۆماسی دەتوانیت لە دانوستاندنەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێراق و کوردستان دەرفەتیان بداتێ تا ئەوەی کە هەنگاو بۆ دەرکردنی ئەم گرووپانە هەڵگرن یا ئەوەی کە بە ڕژدی پێش لە کردەوە چەکداریەکانیان بگرن و لە قۆناخی دووەمیش دا گەر ئەمە نەکرا و مەرجەکە نەگۆڕا، ئەوە لەڕێگای هاوکاری لەگەڵ هێزە چەکدارەکان بەتوندی بەرەنگاریان ببێتەوە.

لەکۆتایدا ئەم داخوازیە بەپەلەیە بۆ بەرپرسانی ئێران هەیە کە وەک چۆن زۆر جار باسیان کردووە کە کۆتایی سەبری ستراتژیکی خۆیان لە مەڕ گرووپە چەکدارەکانی جێگیر لە کوردستان کردووە، هەڵسووکەوتی توندیان لەدژیان هەبێت تا گەلی کوردیش بتوانێت بەئارامی و سەقامگیریەوە بژیت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب