منداڵە ون بووە ئێرانییەکان/ مەحموود سەلاحی خەڵکی کرماشان

  • ۲۸ روز قبل

بە پێی زانیاریەکان کە دەست چاودێر کەوتووە مەحموود سەلاحی بە ناوی ئەرداڵ ئەگیت خەڵکی کرماشانە.

ناوبراو خەڵی شاری داڵاهۆی کرماشانە و ناوی باوکی ئەکبەر و ناوی دایکی هاجەرە.

ئەم منداڵە لە ساڵی ۲۰۰۹ بە شێوەیەکی ناباو لەلایەن گرووپە ملیشیاکانەوە هەڵخەڵەتێنرا و تەڤلی پەکەکە و پەژاک کرا و لەو ساڵەوە تا ئێستا زانیاری ڕێک لەبەردەست دا نییە.

چاودێر لە هەوڵدایە بۆ دەست خستنی زانیاری زۆرتر کە دەستی کەوت پاری دەکاتەوە لەگەڵ ماڵباتەکەی و چالاکانی مافی مرۆڤ. هەروەها ئەوانەی کە ئاگادارییان لێێ هەیە داوایان لێدەکەین کە یارماەتیمان بدەن یا پەیوەندی بگرن.

شایانی باسە کە دەگوترێت لە ۱۹ی تابەخی ۲۰۱۶ لە ئاگری (تەندوورەک) کوژراوە بەڵام بەڵگە بۆ سەلماندنی ئەمە لەبەردەست نییە و نە هەواڵێکی لێی هەیە و نە تەرمەکەشی دیارە.

پێشتر چاودێر لەبارەی منداڵانی ون بووی کوردی ئێرانییەوە بڵاڤووکێکی بڵاو کردبووەوە کە تێدا داای لە هەموو دەزگا و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ کردبوو کە لە پێناو بەدواداچوونی باشتر بۆ ئەم پرسە، یارەمەتیمان بدەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

کُردی

آخرین مطالب