بێدەنگی تۆقێنەری هەرێمی کوردستان لەبەرانبەر جووڵە سەربازیە بەربڵاوەکانی تورکیا

  • ۲ سال قبل

وەزارەتی بەرگری تورکیا لەڕێگای وەشانی بەیانێکەوە ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی سەربازی کە فڕۆکە و کۆپتەر و درۆن پاڵپشتی دەکەن و هێزی تایبەتی تورکیای تێدایە لە باکووری ئێراق دەستی پێکردووە. ئۆپراسیۆنێک کە تا ئێستا لانی ئەم ئەفسەرێکی تورکیای تێدا کوژراوە و ئاستی قوربانیان پەکەکە ڕانەگەینراوە.

سوپای تورکیا چەندین گوند و ناوچەی کوردنشینی ئێراق کە هاوسنوورن لەگەڵ تورکیا بوردمان کردووە و هەندێک سەرچاوەی هەواڵی مافی مرڤۆ باس لەکوژرانی خەڵکی سڤیل دەکەن.

هێرشی تورکیا بۆ باکووری ئێڕاق کاردانەوەی توندی وەزارەتی دەرەکی، سەرۆک کۆمار و هەندێک لە سەرکردە ڕامیاریەکانی ئێراقی بەدواوە بووە. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئێراق هێرشی تورکیا وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی ئێراق دەزانێت و بەمەترسیدار ناودێڕی دەکات. موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدریش لەڕێگای دەرکردنی بەیانێکەوە ڕایگەیاند چیتر بێدەنگ نابن و لە بەرانبەر ئەم هێرشانەی تورکیا کاردانەوەیان دەبێت.

سەی عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حکمەتی نەتەوەیش هێرشی تورکیا سەرکۆنە کرد و داوای لەتورکیا کرد کە ڕێز لە سەروەری خاکی ئێراق بگرێت. حەیدەر ئەلعبادی سەرۆک وەزیری پێشووی ئێڕاقیش لەڕێگای بڵاوکردنەوەی تویتێک لە تویتربێدەنگی خۆی لەبەرانبەر ئەم ڕووداوە گۆماناویەوە شکاند و خوازیاری هەڵسووکەوتی گونجاو لەگەڵ ئەم کردارەی تورکیا بوو.

هێرشی تورکیا بۆ باکووری ئێراق نوێ نییە، لەیەک ساڵی ڕابردوودا هەفتەیەک نەبووە کە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازی لەنێو خاکی ئێراق ئەنجام نەدات، لەنێو قوربانیانشدا کەسانی سڤیلیش هەن. بەڵام کاردانەوەی لەنێو ئێراق زۆر بەربڵاو نەبووە، بەڵام ئەمجارە کاردانەوەی ئێراقییەکان زۆر دژوار و توند بووە و زۆربەی لایەنەکان کاردانەوەیان هەبووە و سەرکۆنەیان کردووە، جگە لە هەرێمی کوردستان کە تا ئێستا هیچی نەووتوە. بێدەنگی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گۆمانی لەنێوان ئێراقییەکان هێناوەتە کایەوە.

بەتایبەت کە ئەم هێرشە ڕۆژێک دوای سەفەری مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان و کۆڕی مەسعوود بارزانی بۆ تورکیا و دیداری لەگەڵ ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجام درا. ئەو دوای دانوستاندن لەگەڵ ئەردۆغان جەختی کردەوە کە “هاوکاریەکانیان بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری” سنورەکان، پێشوازی لێوە دەکەن.

بارزانی دوێنی لە هەولێر بوو بەڵام دوێنێ شەو و دوای تێپەڕ بوونی چەند کاژێرێ لە هاتنی هێزەکانی تورکیا بۆ باکووری ئەم وڵاتە، لە سەفەرێکی فەرمی ڕۆشت بۆ لەندەن. ڕەخنەگران دەڵێن کە مەودای کورتی سەفەری بارزانی بۆ ئەنکەرە و دواترە بۆ لەندەن بە ئەنقەست بووە بۆ ئەوەی خۆی دوور بگرێت لە هەرجۆرە هەڵوێست نواندنێک. ئەمە لەکاتێکدایە کە دەگوترێت ڕۆژێک پێش سەفەرەکی بارزانی بۆ ئەنکەرە، جوی هود جێگری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوین لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بێ ئاگاداری بەغا، سەفەرێکی یەک ڕۆژەی بۆ هەولێر کردووە کە دەگوترێت سەفەرەکەی پەیوەندی بە هێرشەکانی تورکیاوە بووە.

زۆرێک پێیان وایە کە لەنێوان ماڵباتی بارزانی کە دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە و هەوڵ دەدەن رکابەرەکانیان هەر جۆرێک بووە لەسەر ڕێگا لابدەن بۆ ئەوەی دەسەڵات لەدەستی خۆیان دا بمێنێتەوە و بۆیە ڕێکەوتنی بەهێزیان لەگەڵ تورکیا واژۆ کردووە و بەنیازن کە گاز کوردستان بۆ ماوەی ۵۰ ساڵ بدەن بە تورکیا بە نرخی کەمتر لە بازاری جیهانی، لە بەرانبەر تورکیا لایەنگری لەم ماڵباتە لە کوردستان دەکات.

بۆیە هێرش بۆ باکوری ئێراق هاوئاهەنگ بووە لەنێوان ئەنکەرە و هەولێر بەتایبەت مەسعود بارزانی کە وێنا دەکات لەدوای ئەم هێرشە رکابەرێکی سەرکی لادەدرێت واتە پەکەکە لاواز دەبێت و لەکۆتایدا ناچار دەبن کە دەسەڵاتی بارزانی بپەژرێنن.

لەم نیوەندەدا هەندێک لە سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن کە ڕووسیا لەمەڕ هەرجۆرە مامەڵەیەک کە لەدەرەوەی چوارچێوەکانی بازاری جیهانی بێت هۆشداریان داوە و وتوویە کە لەم بارەوە بە تورندی کاردانەوەیان دەبێت.

چەند ڕۆژ پێش مەسروور بارزانی لەدانیشتنی ناوچەیی لە دۆبەی وتبووی هەرێمی کوردستان بەم زووانە دەبێتە یەک لە سەرەکی ترین دابینکەرانی وزەی نەوت و گازی ئەرووپا و وڵاتانی ناوچە دەبێت بزانن کە ڕکابەرێکی ڕژد بە ناوی کوردستان هاتۆتە گۆڕەپانەکەوە. ئەو وێڕای دووبارەکردنی ئەو باسە لەمەڕ بڕیاری دادگای فیدراڵی ئێراق وتبووی کە ئەمە بە توندی سەرکۆنە دەکەن و بەغا دەزانێت بەم جۆرە یاسانە ناتوانێت پێش لە پێشکەوتنی کوردستان بگرێت.

لێداونێک کەبوتە هۆی نیگەرانی توندی بەغا تا ئاستێک کە سەفەری شاندی کوردی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغا و هەولێر بە ناخۆشییەوە کۆتایی پێهات و لەنیوەدا مایەوە.

دەگوترێت هێرشی تورکیا بۆ ئەو ناوچانەیە کە گازی کوردستانی تێدا دەنێردرێت بۆ تورکیا و ئەنکەرە دەیەوێت ئەم ناوچە لە هەرجۆرە هەڕەشەیەکی ئاسایشی خاوێن بکاتەوە.

بەگا و سەرکردە ڕامیاریەکانی ئێراق لەمەڕ ئارمانجی تورکی لەباکووری ئێراق بەردەوام بە چاوێکی گۆمانەوە چاویان لێکردووە. پێیان وایە کە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی بە سەر بەشێک لەئێراق بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تێررۆ بسەپێنێت.

ئەوان پێیان وایە کە بنکە سەربازیەکانی بەعشیقە لە ۲۰ کیلۆمەتری موسڵ بۆ ئەم ئارمانجە دانراون و تورکیا چاوی تەماحی لەم شارە گەورەی ئێراقە.

پێشگرتنی هەرێمی کوردستان لە بوونی سوپای ئێراق لە سنوورەکانی باکووری وڵات، ئەم گۆمانەی زیاتر کردووە کە بە گۆمانەوە چاو لە هەڵسوکەوتەکانی کوردستان بکات کە ئەمەش لەبەرژەوەندی تورکیا ئەنجام دەدات.

لەکاتێکدا کە کێشەی بەغا لەگەڵ هەولێر بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە و بنبەستی ڕامیاری لەئێراق زیاتر لە پێش گوشاری هێناوە، ئەمەش لەسەری زیاد بوو. ئایا کوردستان دەبێتە کێشەیەکی ڕژد بۆ بەغا؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب