خۆسەری سەر بە پەکەکە لە سوریا مۆڵەتی چالاکی کەناڵی ڕووداوی هەڵواسی

  • ۲ سال قبل

خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەر بە پەکەکە باسی لە هەڵواسینی مۆڵەتی چالاکی ڕووداو کرد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و وتی کە ئەم کەناڵە رق و قین و زانیاری ناڕاست بڵاو دەکاتەوە.

ئەم ڕووداوە چەند ڕۆژ دوای هێرشی کەسانی نەناسراو بۆ سەر پەیامنێرانی ڕووداو لە قامشلوو ڕووی دا.

خۆسەری باکوور و ڕۆهەڵاتی سوریا دەڵێت: “کەناڵی ڕووداو ماوەیەکە لە ڕێگای میدیاکانیەوە ڕق و قین و وێنەی نێگەتیڤی دەزگاکانی خۆسەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاو دەکاتەوە.”

ئەم بڕیارە مۆڵەتی چالاکی ئەم کەناڵەی بۆ ئیش کردن لە هەموو ناوچە کوردنشینەکانی هەڵواسی و مۆڵەتی بۆ هەموو فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە.

ئەم ڕووداوە چەند ڕۆژ دوای ئەوە کرا کە فەرمانبەرانی ڕووداو لە قامشلوو کاتێک کە خەریکی ڕۆماڵی ڕێوڕەستمی بەخاک سپاردنی ۱۲ ئەندامی هەسەدە بوو کە لەلایەن کەسانی نەناسراوە و هێرشیان کرابووە سەر.

مانگی ڕابردوو خۆسەری تیمی ڕووداوی لە حەسەکێ دەرکرد کە بۆ درێژەی ڕووماڵی پێکدادانەکانی نێوان داعش و هەسەدە لەوێ بوون.

تیمی دەنگوباسی ڕووداو پێشتر چەندین جار لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا هێرشی کرایە سەر. هێرش کرایە سەر نووسینگەی ئەم کەناڵە لە قامشلوو. ژمارەیەک لە هێرشەکان لەلایەن گەنجانی شۆڕشگێڕی سەر بە پارتی دەسەڵات پەیەدەوە ئەنجام دران.

هێزەکانی ئاسایشی خۆسەری هێشتا کەسیان بە هۆی ئەو هێرشانەوە دەستبەسەر نەکردووە.

یەکێک لە بەرپرسانی گەنجێن شۆڕشگێڕ لە پاساوی هێرشەکانی بۆ سەر پەیامنێری ڕوودوا وتی: “ڕووداو لە کوردستانی سوریا چالاکی دەکات. شۆڕشی کوردستانی سوریا شۆڕشێکی دێمۆکراتیکە، بەم واتایە کە دەتوانێت چالاکییەکانی خۆی ئەنجام بدات. هەر میدیایەک کە لێرە چالاکە دەبێت لە خزمەتی شۆڕش دا بێت. کاتێک کە گەنجان زانیان شتێک لە خزمەتی شۆڕش دا نییە هێرش ناکەنە سەری بەڵکوو ئاگاداری دەکەنەوە”.

هەروەها تیمی ڕووداو لە چەندین جاردا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە پێشی لێگیراوە بۆ چالاکی و دەستبەسەر کراوە.

ئەمە سەیر نییە کە خۆسەری خۆی بپارێزێت لە بوونی ڕووداو. ڕووداو قەت وەک ڕێکخراوێکی میدیایی سەربەخۆ نییە بەڵکوو زۆر نێزیکە لە پارتی و ماڵباتی بارزانییەوە.

لە ساڵی ۲۰۱۶، کاتێک کە ۳۰۰ هەزار بەڵگە لە بەردەستی ویکی لیکس دا بوون ڕاپۆرتێک لە زانیارە زۆر سەیرەکان لەبارەی ئەم تەلەڤزیۆنەوە شارانەوە. لەوانە: ۶ فەرمانبەر وەک سیخۆری میتی تورکیا لە بەشی کوردی ئەم کەناڵە ئیش دەکەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب