ئازادی بەیان و هزر لەنێو پەکەکە دا بوونی نییە/ ئاڵدار خەلیل کێیە؟

  • ۲ سال قبل

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ هەندێک لەئەندامە دابڕاوەکانی پەکەکە قسەی کردووە و ئەوانیش لەبارەی هەندێک لە فەرماندەکانی ئەم گرووپەوە لەوانە لەیلا عەفرین، حەسەن مەحموودی، شۆڕش بۆکان، ئەوین سنە، دڵخواز بینگۆل، زۆلکەیف، ئازاد هەوراز و بۆزان تەکین و عەلی حەیدەر قەیتان و مەزڵوم عەبدی باسیان کردووە و ئێستا پەیوەندیان بە چاودێرەوە کردووە و خوازیاری بابەتی زۆرترن لەمبارەوە.

ئەم دیمانەی خوارەوە لەبارەی ئاڵدار خەلیلە کە یەکێک لە ئەندامە دابڕاوەکان باسی کردووە.

دەقی دیمانەکە:

سەرەتا خۆتان بناسێنن.

من بێریوان ورمێ ئەندامی پێسووی پەکەکەم لەساڵی ۲۰۱۳ لەسوریا هەڵاتم و ئێستا خەریکی ژیانی ئاسایی خۆمم.

لەوانەیە گرنگترین هۆکاری هەڵاتن و دابڕانی من ناکۆکی لە قسە و کرداردا بوو و هەڵبەتە درێژەی هەڵخەڵەتاندنەکانیان.

باسی ئاڵدارمان بۆ بکە.

ئاڵدار ئێستا لە کوردستانی سوریایە و لە بەشی دیپلۆماسی دایە لە جێگای ساڵح موسلم دانیشتووە.

لەوانەیە بزانن ئێستا کە ئێمە ڕاستییەکەم زانی و لە پەکەکە دابڕاین وەک خائین هەژمار دەکرێین واتە هەرکەسێک لە پەکەکە دا بێت دەبێت وەک ئەندام و سەرکردەکانی بیر بکاتەوە و ناکۆکی هزر و ڕامانی نەبێت و هەموو شتێک ڕەش یا سپی ببینێت.

بچووک چاو لێکردنی ئەندامە ئێرانییەکان و متمانە نەبوون پێیان لەلایەن ئەندامانی دیکەی تورکی و سوریا ئاساییە. بەتایبەت ئەم ناکۆکیانە پێش شەڕی سوریا لەنێوان ئەندامە سوری و تورکییەکان لەنێو پەکەکە دا بوونی هەبوو.

ئەندامە سوریەکان خۆیان بە خاوەنی ئەم شەڕە و سەرکەوتنانە دەبینن و خۆیان وەک جەمسەرێک دادەنێن.

ئاڵدار یەکێک لە سەرکردەکانی پەیەدەیە لەسوریا کە دەستێکی لە شەڕی تورکیا لەساڵی ۹۰ لەدەست داوە و چەند ساڵیش لە گرتووخانەکانی سوریادا بووە.

ئێستا یەکێکە لە سەرکردەکانی پەکەکە و گوێڕایەڵی جەمیل واتە پیاوی پلە یەکی جەمیلە کە تەنانەت سیخۆڕی فەرماندەکانی دیکەشی بۆ دەکات.

باسی چۆنیەتی هەڵکشانیمان بۆ بکە لەنێو پەکەکە دا

لەساڵانی ۲۰۰۹ و ۲۰۱۰ لەگارە ئەندامێکی سادە بوو کە پشت گوێ خرابوو ئەوکات بڕیارگەی پەیەدە لەوێ بوو چونکە رێگای پەیوەندی نێوان سوریا و گارە بوو و لەوێیەوە ئاسانتر بوو.

گەر ئاڵدار ئەندامێکی ئێرانی بوایا کە نوێ لە گرتووخانە ئازاد کراوە تاوانباریان دەکرد بە سیخۆڕی بەڵام وتم پیاوی ژمارە یەکی جەمیل بوو.

بەڕای من وەک ئەوەیە بڵێیت “خودایا پەسەندی مەکە کە هەژارێک دەوڵەمەند ببێتەوە” ئەمە بۆ ئاڵداریش هەر وایە.

ئاڵدار لەوانەیە دوو یا سێ ساڵ لەناوچە شەڕیەکانی تورکیا لە جودی و بۆتان بووبێت بەڵام لەوێش توانایەکی زۆری نەبوو، نارنجەک بەدەستی دا تەقیوەتەوە لەوانەیە بە ئەنقەستیش ئەوەی کردبێت.

دواتر هەناردیان بۆ ئیشی ڕێکخستنی پەیەدە لە سوریا بەڵام لەوێش سەری لەئیش و کار نەدەبووەوە و گیرا و لە گرتووخانە کرا لەسوریا.

بیرەوەریەکت لێی هەیە یا قسە و هەڵسوکەوتێک کە بتخاتەوە بیری.

ئێستا ئێوە دادوەری بکەن بۆتە دیپلۆماتی تەڤدەم. یەکەمین جار لە گارە بینیم پرتووکێک لە دەستی دا بوو و نوێ ئازاد کرابوو وەک ئەوانی دیکە وشەکانی لەبەر دەکرد و دووپاتی دەکردەوە.

دوائین جار لە کۆبوونەوەیەک لە قامشلوو قسەی کرد و مێزەکەی بۆ ڕازابووەوە. قسەی یەکەم و کۆتایی هەر سوریا بوو.

ئەو بەکردار خزمەتی بۆ سوریا دەکرد لەوانەی بیری لێ نەکردبێتەوە یا نەیزانیبێت یا لەبیری کردبێت کە ئەندامی پەکەکەیە.

بەڵام گەر ئێرانی بوایا و لە گرتووخانە ئازاد کرابا دەیانگووت سیخۆڕە.

لە ئەنجامدا ئاڵدار خەلیل زۆرتر هاوئاهەنگ کەری نێوان پەیەدە بوو لەگەڵ دەمشق.

بۆ خۆی سەرکردە و فەرماندەکانی پەیەدە و هەسەدە زۆربەیان خەڵکی کۆبانێن وەک خۆیان دەڵێن ئەوان توانیان شۆڕشەکە بگەیننە ئارمانجی کۆتایی خۆی.

بەگشتی چل خولەک قسەی  کرد بەس دەیگووت کە ئاپۆ وای گووتووە و وای گووتووە و بۆ خۆی قسەیەکی نەبوو.

بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە ماوەیەک لەنێو پەکەکە دا بوویت ڕەوتی ڕامیاری ئەم گرووپە چۆن هەڵدەسەنگێنی؟

من ۱۴ ساڵ فەرشم چنی و لەگەڵ کچە مامم زیلان کە لە شاخەکانی تورکیا لە بۆتان کوژرا، پێکەوە بووین.

هەردووکمان خوێندنی سەرەتاییمان هەبوو. زیلان چاوی کێشەی هەبوو و بە بیانووی ئەوەی کە چاوی دەرمان دەکەن و منیش لەگەڵی بم هەڵمانیانخەڵەتاند.

دوای ئەوە بە ساڵان بەدوای ڕێگایەکەوە بووین کە هەڵبێین ئەوانیش ئەوەیان دەزانی و بۆیە منیان هەنارد بۆ دژوارترین شوێن لەوانە بۆتان و زاگرۆس. داخۆ چەند منداڵی کورد گیانیان لەدەست دابێت بە هۆی هێرشی تۆپخانەیی تورکیا و هەرگیزیش ناوێکیان لێ نەبرا. ئەوان هەڕەشەیان لێکردین کە ئاشکراکردنی ئەم پرسانە لەنێو ئەندامانی پەکەکە دەرئەنجامی خراپی بەدواوە دەبێت. من زۆر شەو لەگەڵ ئەم ترسانە دەنووستم. ئەوان من و کچە مامەکەمیان بە بیانووی هەناردن بۆ دۆکتۆر لێک دابڕین و چیتر نەمبینیەوە و تا ئەوڕۆژیش بۆ ئەوە خۆم دەخۆمەوە.

ئێمە لەسوریا و لە قامشلوو بووین، کەس یا دەزگایەک مافی ئەوەی نەبوو و نیتی لەبارەی پەکەکە و ئایندەوە قسەیەک بکات چارەنووسی هەموو ئەندامان لەدەستی ئەواندایە

ژن بەس داردەستن و ئایدیۆلۆژیەک بەناوی ژن بەس درۆیە و چونکە لە خراپترین حاڵەت و دژوارترین ئیشەکاندا کەڵک لەژنان وەردەەگرن. لەمبارەوە ڕوانگەی ڕەگەزایەتی فەرماندەکان هێشتاش لە هزرمدایە. جیاوازی نێوان ئەندامانی ئێرانی، سوریا و تورکیەیی خاڵێکی دیکەی قەڵمبازی ئەم گرووپەیە. دیکتاتۆر بوونی پەکەکە دەکرێت بە جوانی لە کرداری پەیەدە لە سوریا ببیندرێت. دێمۆکراستی لەقسەکانیاندایە و بەس دروشمە، ئازادی بەیان و ئەندێشە لەوێ بوونی نییە.

لەوانەیە بتوانی ڕەخنە بکەی، بەڵام وەها سزا دەدرێیت کە لەبوونی خۆتیش پاشگەز ببیتەوە کە ڕەخنەت کردووە. گەر قسەیەک لەدەرەوەی چوارچێوەی دیاریکراو کە پەکەکە دایناوە بڵێیت دووبارە سزا دەدرێیت.

لەکۆتایدا گەر شتێکتان هەیە بۆ وتن فەرموون

دوو خاڵ هەیە یەکیان ئەوەی کە پەکەکە و کورد و کوردستان لەنێوان هەموو پارت و گرووپەکان دا کە بەناوی کورد دروشم هەڵدەدەن درۆیە. دووەمیش ئەوەی کە بەڕای من هۆکاری دواکەوتن سیستمی پەروەردە و ڕابواردنە لەناوچە کوردنشینەکان هەر ئەم پارتە کوردیانەن و بەتایبەت پەکەکە و باڵە ئێرانییەکەی.

پێویستە دەوڵەتی ئێران زۆرتر چالاک بێت لەبواری زاناکردنی ماڵباتەکان لەمەڕ چالاکی ئەم گرووپانە.

ئێمە بۆ خۆمان بە هۆی نەبوونی ئاسایش لەگوند، کۆچمان کرد بۆ شار، بۆیە پیویستە دەوڵەتی ئێران لەمبارەوە هەنگاو بنێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب