پەکەکە نوێڵی گوشاری ئەمریکا لە دژی تورکیایە/ خزمەتەکانی ئۆجالان بۆ ئەنکەرە

  • ۲ سال قبل

لە سەرەتای ئەم وتارەوە پێویستە هەندێک کەسایەتی ئۆجالان بناسین تا باشتر شوێنی سەرهەڵدانەکەی بناسین.

ئەو لە ماڵباتێک کە دایکی تورکمەن و باوکی کورد بوو لە ڕۆحا لەدایک بوو. لە سەردەمی خوێندن دا بزاڤە چەپەکانی تورکی ناسی و لەو کاتەوە دەورێکی گرنگی تێیاندا لە ئەستۆگرت.

بۆ ماوەی ۶ مانگ کەوتە گرتووخانەوە، بەڵام دوای ئەوە تا ئێستا هۆکاری ئازادبوونەکەی دیار نییە وجێگای سەیرە کە بۆ کەسێک وەک کەمال پیر ومەزڵووم دۆغان و حەقی قەرار دەکوژرێن بەس ئۆجالان لە گرتووخانە ئازاد دەکرێت.

دەوری ئۆجالان لە مەڕ لەناوبردنی دژبەرە ناوخۆیەکانی پەکەکە، شتێکی ڕوون و دیارە. هەروەک چۆن دەزانین ئۆجالان کەسایەتییەکی دەسەڵاتخوازە، بۆیە بۆ گەیشتنی بە دەسەڵات هەر هەمووی دژبەرانی خۆی لە سەر ڕێگا لادا و لەناوی بردن.

ئەوڕۆکە وەک ڕابردوو دەبینین کە پەکەکە هیچ بیرۆکەیەکی جگە لە خۆی لا پەسەند نییە.

لەم پێناوەدا جەمیل بایک و کاڵکانیش لە کارنامەی خۆیاندا دەیان ئەندامی پەکەکەیان کوشتووە، بە جۆرێک کە کاتی نەفەس کێشان دەیانبەستن بە بەردەوە و فڕێان دەدانە نێو ئاوەوە.

نموونەی دیکەی لەکوردستانی ئێراق و دژایەتی لەگەڵ پارتە کوردیەکانی ئەوێیە بەتایبەت بارزانی.

لەسوریاش بەم شێوەیە و هەر واشە، لە هەرکوێ دەنگ و بێرۆکەیەکی دژایەتی سەر هەڵبڕێت ئەوە دەخنکێندرێت.

ئۆجالان لە دانیشتنی داداگا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو و دواتر بە هۆی ئەوەی کە لە یاسای تورکیا سێدارەدان سڕابووەوە، سزا دراو بۆ گیرانی هەتاهەتایی و ئەوە ۲۳ ساڵە کە لە دوورگەی ئمرالی گیراوە و لەگرتووخانەیەکدایە کە لە ژێر چاودێری ئەمریکایە.

ئەمریکا هیچ کات نەیویستووە پەکەکە بە هێز بێت یا لەنێو بچێت چونکە دەوری نوێڵی بۆی هەیە لە دژی تورکیا.

ئۆجالان لە کاتی دادگایی کردنی دا بە فەرمی ڕایگەیاند کە من گەورەترین خزمەتم بە تورکیا کردووە و خۆم بە ئاتائیست دەزانم.

ئۆجالان لە سەرەتای ئیشەکەی بە دروشمی کمۆنیستی و مارکسیستی هەوڵی دا کەسانی نەخوێندەوار کۆ بکاتەوە و لەسوریا پەروەردەیان بکات، چونکە دەوڵەتی سوریا دژی تورکیا بوو و تورکیاش ئەوێ وەک خاکی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەبینی.

لەم نێوەندەدا یارمەتییەکانی هەسەدە بۆ پێشوەچوونی تورکیا لە نێو خاکی سوریا و داگیرکردنی لەلایەن ترکیاوە و ئاسانکاری کردن بوی بوو بە بیانوویەکی باش بۆیان.

ئەو دوای جێگیر کران لە دوورگەی ئمرالی لە گرتووخانە بە خوێندندنەوە و یارمەتییەکانی ڕۆژئاوا هەوڵی دا هزری مورای بوکچینی ئەمریکا بکاتە سەرچاوەیەک بۆ کورد لە ناوچەکەدا و سیستمی ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوین پێکەوە بەراورد بکات لەکاتێکدا کە خودی ئەمریکا بۆ خۆی ئەم هەڵەیە کردووە.

ئۆجالان بە نووسینەکانی خۆی هەوڵی دا کە ڕابردووەکەی قەرەبوو بکاتەوە و لە درێژەدا بە دروشمی دێمۆکراسی ڕۆژئاوایی و برایەتی نەتەوەکان و یەکسانی سیستمی ئەمریکا پەیڕە و ڕایگەیاند کە ئێمە ناتوانین تورکیا بسڕێینەوە و بۆ خۆمان ببین بە دەوڵەت ئێمە لە ژێر ئاڵای دەوڵەت دا دەمێنیینەوە واتە گەورەترین خزمەت بە تورکیا لەناوچەکەدا ئەنجام دەداین کە نموونەی داگیرکاری سوریا و شنگالە لەلایەن پەکەکەوە.

پەکەکە دوای ئەوە ویستی کە لەئۆجالان کەسایەتییەکی پیرۆز و فیلسەوف دروست بکات.

بەڵام ئەمە ڕواڵەتی پرسەکەیە چونکە پەکەکە و لەسەرووی هەمووشیانەوە جەمیل بایک بەزەیی بە براکەی عەبدۆڵا ئۆجالانیش دا نەهاتەوە و سڕیەوە.

ئەوان بە ناوی تێکۆشان بۆ کورد هەزاران منداڵی کوردیان رفاند و بە کوشتیان دان و ناویان نا برایەتی گەلان.

هەرساڵ و لە کاتی نێزیک بوونی ساڵڕۆژی بەدیل گیرانی ئۆجالان پەکەکە دەڵێت کە ئەمساڵ چیتر ساڵی ئازادیەتی بەڵام ئەمە بەس ڕواڵەتە و لە ناوەڕۆکدا تورکیا وردە وردە دەڕواتە نێوخاکی سوریا و ئێراقەوە بە یارمەتی پەکەکە.

پەکەکە لەم نێوەندەدا یاری بە هەستی خەڵک دەکات و لەڕێگای بەکارهێنانی هەستەکانیانەوە بۆ لای خۆیان ڕایان دەکێشێت.

ئەوانەی کە پەکەکە باسیان دەکات کە بۆ ئۆجالان خۆیان سووتاندووە ڕێک دوای قسەکانی ئۆجالان خۆیان سووتاندووە، چونکە تێگەیشتبوون لە ئارمانجە پیسەکانی پەکەکە لەنێو خەڵکی کورد دا.

منداڵانیش کە هیچ ڕێگایەکی گەڕانەوەیان نەبوو لە شاخ خۆیان دەکوشت تا لە شوێنێکی دیکە بگوترێت کە ئەمانە شەهیدن. چونکە ئەمانە هێشتا بەتەمەنی گەورەبوون نەگەیشتوون بەڵکوو منداڵ بوون و هەن کە لەبواری دەروونییەوە تەنگاو دەبن.

کەسانی نەخوێندەوار لە ئاستی بەرز لە فەرماندەیی دەبنە داردەستی پەکەکە وەک شوانێک کە ڕانێک دەلەوەڕێنێت بەڵام مرۆڤەکان ژیرن و دەبیستن و تێدەگەن کەوایە پێویست نییە لە ژێر چاودێری و دەسەڵاتی کەسێکی بە سۆز و نەخوێندەوار وەک ئۆجالان دا بن.

هەموو ئەندامانی تەڤلی بووی پەکەکە لەسوریا و تورکیا لەو ساڵانەدا لە توێژی لادێێ و نەخوێندەوار بوون.

نموونەی دیکە هەسەدە و پەژاکە کە بۆ پەکەکە هێز کۆ دەکەنەوە، ئەوان لە بنەمادا کۆنترۆڵی حەشیمەتیان بەدەستەوە گرتووە بۆ ئەوەی چیتر خەڵک پێشنەکەوێت.

ئەوەی کە دەڵێن ڕێز لە زمانی کوردی و کورد و کوردستان دەگرن و هەوڵیان بۆ دەدەن، درۆیە چوونکە سەرکردەکنای پەکەکە هیشتا نەتەوەگەرایی تورکیان تێدایە، تورکی قسە دەکەن و ئەندامانیان فێری تورکی دەکەن.

ئۆجالان گەوەرترین خزمەتی بە سیستمی وەبەرهێنان و تورکیا کردووە و دەیکات هەروەک چۆن سەرکردەکانی پەکەکە لەگەڵ ئەمریکا و رۆژئاوا پیوەندیان هەیە و پێکەوە هاوکاری دەکەن و پاسەوانی باشن بۆ بەرژەوەندیەکانیان لە سوریا و ئێراق.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب