قسە بێ واتاکانی سیامەند موعینی لە پەرلمانی ئەورووپا و چەند پرسیاری سادە

  • ۱۱ مانگ پێش

ڕێگایان بە کەسێک داوە لەبارەی مافی مرۆڤەوە قسە بکات کە ئینتەرپۆل فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکردووە. ڕێک وەک ئەوەی کە هیتلێر لەبارەی مافی جووەکانەوە ڕەخنە لەشەڕ وتار پێشکەش بکات.

سیامەند موعینی سەرکردەی گرووپی شەڕخواز و چەکداری پەژاک کە تاوانبارە بە ئەنجامدانی کردەوەی تێرۆریستی، باجگرتن، منداڵ ڕفاندن، دابەشکردنی مادە هۆشبەرەکان، باجگرتن و بەکارهێنانی منداڵان و کچانی خوار تەمەنی یاسایی وەک سەرباز، لە دانیشتنێک لە پەرلمانی ئەورووپا هەندێک خاڵی لەبارەی دۆخی ئێرانەوە درکاند. ئەوەی کە چۆن چۆنی پارلمانی ئەورووپا ڕێگای بە کەسێک داوە قسە بکات کە پێشینەی کرداری تێرۆریستی لە کارنامەکەیدا هەیە، لەو پرسیارانەیە کە دەبێت دەزگاکانی ئەورووپی وڵامی بدەنەوە. لەڕاستی دا دەزگایەکی فەرمی لە ئەرووپا لەهەنگاوێک بە پێچەوانەی هەموو پێوانەکانی مافی نێودەوڵەتی و ڕواڵەتی ژیانی مودێڕن، ڕێگای بەکەسێک داوە لەبارەی مافی مرۆڤەوە قسە بکات کە بۆ خۆی لەنێو لیستی داواکراوانی ئینەرپۆلدایە.

بەڵام جیا لەم ناکۆکییەکانی کرداری ئەورووپا – کە بەردەوام لە سیستمەکانی ڕۆژائاوایی دا هەبووە –دەکرێت لێکدانەوە و شرۆڤەیەک بۆ ئەو پرسانە بکرێت کە سیامەند موعینی ورووژاندووین.

  • سیامەند جەختی کردووتەوە کە بەدوای ڕێکارێکی دێمۆکراتیکە بۆ داهاتووی ئێران. پرسیاری گرنگک ئەوەیە کە خودی موعینی لەکام ڕەوتی دێمۆکراتیک دا دەسەڵاتی بە دەوستەوە گرتووە؟ کام ئەندامی پەژاک و لە چ ڕەوتێکی ڕوون و لەکام شوێن و بە ج ئاستێک لە بەشداری، موعینی وەک سەرۆکی پەژاک هەڵبژێردراوە؟ ئایا تا ئێستا لەنێو پەژاک دا هەڵبژاردنی ئازاد بەڕێوە چووە؟ ئایا پەکەکە و پەژاک، سەرکردەکانیان بە پێی شایستە بوون و لە پرۆسەیەکی دێمۆکراتیک دا هەڵدەبژێرن؟ ئایا باجگرتن، بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز و تێرۆر، هەنگاوی دێمۆکراتیکن بۆ ئایندەی ئێران؟ ئایا داهاتووی بۆ ئەم منداڵانە نییە؟ کەوایە بۆ پەژاک لەڕێگای چەکدارکردنیان داهاتوویان لەناو دەبات؟
  • موعینی دەڵێت لە ئێڕان “هێشتاش ژن بەشێوازی هۆڤانە هێرشی لەسەر دەکرێت. ئەوڕۆکە پرسی ژنان وەک کۆنترین کلۆنی، هاوتەریبە لەگەڵ پرسی نەتەوەکان و خەڵکە ژێردەستەکان، ئەمانە گەورەترین پرسن لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوین دا کە دەبێت ئازادی و دادوەری کۆمەڵایەتی و دێمۆکراسی لەسەرووی قسەکردنەوە بێت و بخرێتە کرارەوە. ئەوڕۆکە لە ئێران، ژن بۆ خۆیان کۆمەڵگا و وزەیەکی گەورەن کە لە پلەی یەکەم لەلایەن سیستمی فاشیستی، بەشێوەی ستەمگرانە دەرکراون”. بەڵێ، دۆخی ژنان لە ئێران گونجاو نییە. دادوەری ڕەگەزی لە نێو ئیشەکاندا، یاساکان و هەرچی کە گرێدراوەی کۆمەڵگای مرۆیی بێت، دوخێکی گونجاوی نییە. ئازاری ژنان لەنێو ماڵەکان دا، دۆخی ژنان دوای جیابوونەوە، دوخی ئیشکردنی ژنان و… گونجاو نییە. بەڵام ئەم پارامترانە لەنێو پەژاک دا چۆنە؟ ژن لەنێو پەژاک دا دەسدرێژی لەسەر ناکرێت؟ مافی خوێندنی هەیە؟ بۆچی دەبێت لەمەرجی دژواری شاخ دا و لەنێو ئەشکەوتە ناستاندارەکان دا بژیت و بە هۆی ڕەنی، زیندوو زیندوو بشاردرێنەوە؟ دادی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە کوردستانی ئێران، گونجاو نییە. ئایا باجگرتنی پەژاک کاریگەری لەسەر ئەم دۆخە ناگونجاوە هەبووە؟ چۆن گرووپێکی بچووک بە ئەندامی کەمەوە، ناتوانێت ئەم کێشانە چارەسەر بکات یا خود نایەوێت بەڵام بۆ وڵاتێکی 85 ملیۆنی دا بەرنامە و پرۆژە دەخاتە ڕوو؟ پوژک لە بیست ساڵی ڕابردوودا چ دەسکەوتێکی بۆ ژنان هەبووە؟ ژن لە ئێران دا دوورخرواوەتەوە؟ کەوایە چۆن بە قسەی موعینی لە ڕیزی پێشەوەدان؟ گەر دوورخراونەتەوە، چۆن ملیۆنان ژن و کچی ئێران لە تەمەن جیاوازەکان دا، لە شوێنە جیاوازەکانی وڵات لەوانە زانکۆکانی کوردستان دەتوانن بخوێنن و ببنە مامۆستا و ئەرکی بەڕێوەبەرایەتیان پێ بسپێردرێت؟ گەر ژنان ڕێەیان پێنەدراوە ئەم ژمارە وەرزشکار و هۆنەرمەندەی ژنی ئێرانی لە نەتەوە جیاوازەکان چۆن زیندوون؟
  • موعینی لە قسەکانیدا جەختی لە “پاراستنی ڕەوا لەدژی هەرجۆرە ڕامیاری بێدەنگ کردن و ژنۆساید” کردەوە و وتی پاراستنی ڕەوا توندوتیژی نییە. گەر پاراستنی ڕەوا توندوتیژی نییە، بۆ گرووپەکەی سیامەند چەکدارە و لە شاخە؟ گەر موعینی بڕوای بە نەبوونی توندووتیژی هەیە بۆ ئەندامانی دوای مردن لە شوێنێکی نادیار دەشارێتەوە؟ بۆ خۆی کێ مافی پاراستنی ڕەوای بەم گرووپە چەکدارە نائێرانییە داوە؟ پاراستنی ڕەوا مافێکە کە بۆ دەوڵەتەکان لەمەڕ دەسدرێژی دەرەکی دانراوە، ئایا پەژاک دەوڵەتە و خاکێکی هەیە کە دەسەڵاتی بەسەریەوە هەبێت یا خود لەلایەن وڵاتانی بیانی وەک ئێران بە فەرمی ناسراوە؟ تەنانەت دژبەرەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامییش پەژاک بە فەرمی ناناسن. گەر پاراستنی ڕەوا توندوتیژی نییە، بۆ پەژاک چەکەکانی دانانێت و ئەندامە تەمەن خوارەکانی ئازاد ناکات؟ ئایا تێرۆر و باجگرتن لە یەکینە بەرهەمهێنەرەکان لە خاڵە سنوورەیەکان پاراستنی ڕەوایە؟
  • موعینیی جەختی کردووتەوە: “ئەو سیستمەی پەژاک دەیەوەێت وەک کۆمەڵگای دێمۆکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆدارە و ئامادەین لە سیستمێکی گشتی دا کە خەڵکان و نەتەوەکانی ئێڕانی تێدا بن، ئێمەش هەبین. ئەمەش بەشێکە لە ئەرکی ڕۆشنبیری، ئاکاری، ڕامیاری و هەموان دەزانین چونکە ئەمە تەنیا داخوازی کۆمەڵگای ئێمەیە”. پرسیاری گرنگ ئەمەیە کە سیستمی پەژاک، چییە؟ کام بیرمەند و ڕەخنەگری زانستە ڕامیاریەکان، کۆمەڵناسی ڕامیاری و ئابووری ڕامایری، ومافی سەرەکی، ئەمەی پەژراندووە و پێشنیازی کردووە؟ ئەمسیستمە لەکام جۆگرفیا تاقی کراوەتەوە و توانییویە کێشەکانی مرۆڤایەتی لە هەزارەی سێیەم دا چارەسەر بکات؟ ئەم سیستمە لەکام پرتووکی سەرەکی زانستە ڕامیاریەکان و کۆمەڵناسی ڕامیاری دا باسی لێکراوە و یا خود شرۆڤە و ڕەخنەی لەسەر هەبووە؟ ئەم سیستمە چ سیستمێکی ڕامیاریە کە بەس پەکەکە و پەژاک و چەند گرووپی چەکدار لێی تێدەگەن و بەدوای بەدی هێنانین؟
  • موعینی لە قسە بێ بنەماکانی دا وتی: “مزگێنی ئێمە بۆ هەموو گەلانی ئێران، نەتەوەی دێمۆکراتیکە کە دەتوانێت لەسەر بنەمای وێژمانی کۆمەڵگای دێمۆکراتیک – ئێکۆلۆژیک و ئازادی ژن دابنرێت و ئەمە نەتەوەی دێمۆکراتیک و یا سەرووی نەتەوەیەکی دێمکراتیک پێک دێنێت”. کەس لەم قسانە تێناگات. ئایا لێکۆڵەرێکی بەناوبانەی زانستە ڕامیاری و یا خود کۆمەڵناسی ڕامیاری و مافی بنەڕەتی (تەنانەت گەر دژبەری کۆماری ئیسلامیش بێت) تا ئێستا توانیویەتی وەها دەقێکی ڕوون و ادە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم قسەلۆکانە بنوسێت؟ دەستەواژەی کۆمەڵگای دێمۆکراتیک – ئێکۆلۆژیک لەسەر بنەمای ئازادی ژن، بە زمانێکی ساکار واتای چییە؟ چۆن ئازادی ژنان لەنێو پەژاک دا بوونی نییە و بەس بۆتە تێرۆر و چەکا و بەدیل گرتنی ژنان کە کەتووتە ژێر کۆنترۆڵی ژمارەیەک کەسی دەرفەتخواز و درۆزن؟ وشەی سەووی نەتەوە واتای چییە؟ کەسێک لەم دانیشتنەدا نەبوو کە ئەم پرسیارەی لێ بپرسێت تا بزانێت چەندەی لەبارە؟ بۆ سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاک و… وا ئاڵۆز و بێ سەرووبەر قسە دەکەن؟ چۆن لە گۆڕەپانی کردار و زانستی ڕاستەقینە، هیچیان بۆ وتن نییە و بەس بەم قسەلۆک و بێ بنەمانە دەیانەوێت خۆیان وەک بیرمەند پیشان بدەن.

کۆتا قسە: ئەم دەستەواژە و پرسیارانە، بەشێکن لە پرسیاری ساکاری ڕای گشتی و چالاکانی ڕامیاری ڕاستەقینە لە سەرۆکی گرووپێکی چەکدار. ئەم پرسیارانە زۆر جار ورووژراون بەڵام پەژاک بە جێگای وڵامدانەوە، درێژەی بە باجگرتن، تێرۆر و پێشکەشکردنی وتاری بێ ئەنجام و کۆبوونەوەی چەند کەسی داوە. موعینی بەجێگای وتارپێشکەشکردن با جارێک وڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە.

 

سخنان بی‌اساس سیامند معینی در پارلمان اروپا و چند سوال ساده

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک