مێهران وتی: خراپترین ڕۆژانی ژیانم ئەوە بوو لەنێو پەژاک دا

  • ۱ ساڵ پێش

مێهران بەس دەیویست ئیش بکات و بەدوای ئیش دا دەگەڕا.

مێهران کیکانی ماوەیەک لە شاری خۆیان گەڕا و ئیشی دەس نەکەوت. بۆیە بڕیاری دا بڕوات بۆ سلێمانی تا لەوێ ئیش بکات. کە گەیشتە گۆڕەپانی سەرەکی شارەکە، ماوەیەک لەلای کرێکاران وەستا وەک ئەوانەی بەدوای ئیش دا دەگەڕێت، لەناکاو ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتای سپی لە بەردەمی ڕایگرت سەرەتا سەرنجی نەدا بۆ ئەوانی دیکە هەڵاتن. بەڵام هەندێک دڵخۆش بوو و هەستی کرد لە چیتر ئیشەکە هی خۆیە. چوار کەسی تێدا بوو دووانیان دابەزین و قسەیان کرد. سەرەتا بە مێهرانیان وت کە دەیانەوێت باخەوانیان بۆ بکات ئەویش پەژاراندی و سەرکەوت. بەڵام وردەوردە لە شار دەرکەوت و ڕۆشت بۆ شاخ. سەرەتا هەستی کرد کە لەوانەیە باخەکە لەدەروەی شار بێت بۆیە هیچی نەوت، بەڵام دوای تێپەڕاندنی جادەکە گەیشتنە شوێنێک کە هەر هەموویان چەکیان پێ بوو. مێهران ناڕزایەتی دەربڕی و وتی: ئێرەکوێیە؟ من بۆ ئیش هاتووم، نەدەتانناسم و نە دەزانم ئێرە کوێیە. هەر ئەو پیاوە کە سەرەتا بە مێهرانی وتبوو کە بۆ ئیشی باخەوانی دایدەمەزرێنێت وتی: ئێرە بنکەی پەژاکە و دەبێت لێرە پەروەردە ببینی و بڕۆی بۆ شەڕ.

زیانی کۆمەڵایەتی و بەڵگەی زۆری دیکە، بەردەوام کێشەی بۆ ماڵباتەکان و کۆمەڵگا ناوەتەوە و ئەمە چارەسەر نابێت تا ئەو کاتەی هۆکاری سەرەکی ئەم زیانە بناسرێت و لەناو ببردرێت کە ئەمەش هەوڵ و تەقلا و ئیرادەی ڕژدی بەرپرسانی دەوڵەتی ئێرانی دەوێت.

سرووشتییە کە ناوچە سنووری و کەمتر پەرەسەندووەکانی ئێران وێرای بوونی کێشەی زۆر و قووڵی ئابووری و بژیوی ژیان کە زاڵە بە سەر ژیانی خەڵکی ئەو ناوچەیەدا، زیاتر لەشار و ناوچەکانی دیکەی وڵاتە و پێویستە لەلایەن بەرپرسانەوە ئاوەرێکیان لێ بدرێتەوە.

مێهران بەتوندی لەگەڵیان بەشەڕ هات و زۆریش ترسا بوو و نەیدەزانی چ بکات. هیچ ڕێگایەکی بۆ هەڵاتن نەدەناسی. چەند ڕۆژ لەوێ بوو و لەوکاتە دوو جار ویستی هەڵبێت کە دەستگیر کرا و خرایە نێو سەنگەرێکەوە و دەستی و پێیان بەست. چەند ڕۆژ دواتر ئازاد کرا بڕیار بوو بگوازرێتەوە بۆ خولی پەروەردە، بەڵام دڵخۆشانە دوای 20 ڕۆژ کە لەوێ ڕایانگرتبوو توانی هەڵبیت و خێرا خۆی بگەینێتە یەکێک لەگوندەکان و پەیوەندی بە ماڵباتییەوە بکات.

مێهران بەس دەیوست ئیش بکات و بەدوای ئیش دا دەگەڕا، نە حەزی لە شەڕ بوو و نە پەژاکی دەناسی، وەک خۆی دەڵێت: ئەو 20 ڕۆژە خراپترین ڕۆژەکانی ژیانم بوون.

مهران گفت: بدترین روز زندگی‌ام در میان پژاک بود

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک