چۆن ئۆجالان لەڕێگای کاریگەر بوون لە مارکسیزم – لنینزمەوە، بەرەو جۆرێک لە ئانارشیزم ڕووی؟

  • ۱ ساڵ پێش

ئەم چیرۆکە کاتێک دەستی پێکرد کە عەبدۆڵا ئۆجالان پرتووکی “ئەمەتە ئائینی” سەید قۆتبی دا نا و “ئەلفبای سۆسیالیزم”ی لئۆ هوبرمانی گرتە دەستەوە.

ئۆجالان کە پێشتر ئەم قورئانی لەبەر دەخوێندەوە، ئێستا لە ژێر لێوەوە خەریکە دەڵێت “ئائین شکست دێنێت و مارکس سەردەکەوێت”. وتبوویان گەر لەو ڕێگایە کە ناوبراوی کردبووە پێش نوێژی مزگەوتی گوندەکەیان نەدەگەڕایەوە لەوانە بوو بیتوانیبا “وەک فریشتە بفڕێت”. بەڵام گەڕایەوە. مارکس و لنینی خوێند. لە 1974 لە ئەنکەرە پەکەکەی دامەزراند و دەستی بە ئەندام وەرگرتن کرد. لەئەنجام دا دوای پێنج ساڵ کە یەکسەر مارکس و لنینی خوێندەوە، لە ئەنجام دا لە بەهاردا، لە ئامەد مانیفێستێکی ئاگراوای بڵاو کردەوە. مارکسیست – لنینست کە هێرشێ بۆ سەر هەر هەرجۆرە حەز و مەیلێکی ریوزیونیستی لەنێو مارکس دا، دەکرد.  چ برنشتاین بێت چ تروتسکی و چ پارتە سوسیال دێمۆکراتە ئەورووپییەکان، هەر هەمووی وەک پیاوی ئەمپریالیزم ناودێر دەکرد کە ئێستا لەگەڵ سەرکارهاتنی سوسیالێزم لە شۆڤیەتی جاران بۆتە سەگی هار (ئۆجالان 1389 ئا: ۸ و ۴۸-۴۹، هەروەها ن.ک. ئۆجالان، ۱۳۹۲). بەمجۆرە بوو کە ڕێگای شۆڕشی کوردستان کە ئارمانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ گەلی کورد بوو، دەمەزرا و ئێستا 1978 بوو کە بە ئاپۆ ناسرا و پێیان وت سەرۆک.

شوان پەروەرد دەڵێت: “بەرخۆدان ژیانە، هەی هەی شۆڕش، ژیانە، هەی هەی”. عەبدۆڵا ئۆجالان چەکی هەڵگرت و وتی “باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات… یەک خەبات و یەک وڵات”. و کوردەکانی لەشارەکانەوە هەنارد بۆ شاخەکان. شوان دووبارە خوێندیەوە و ئۆجالانیش 100 بەرگ پرتووکی نووسی! کوردەکان دووبارە ڕۆشتن بۆ شاخ تا ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە 40 هەزار کەس و دەیان هەزار کەسیش دیل گیران، تا ئەوەی کە ماندێلا پاشگەز بووەوە لەوەی کە مافی پەناخوازی بداتە ئۆجالان و تا ئەوەی کە بلەند ئەجەویت سەرکەوتووانە لە تەلەڤزیۆنی تورکیا، ئۆجالانی بە کەلەبچە کراوی پیشان دا. جا ئێستا 15ی سۆباتی 1999 بوو کە چیتر نە دەنگێک لە مارکسیزمەوە دەبیسترا و کە لە لنینیزمەەوە کە ئۆجالان و لایەنگرانی بۆ ماوەی 30 ساڵ هێنابووە لای یەک. شوان پەروەریش چیتر بەجێگای سەرۆک بە ئۆجالانی دەگوت بەڕێز. و لە ئەنجام دا ڕۆشت تا جێگایەک کە لەتەنیشت ئیبراهیم تاتلیسەز دا وەوستا و لە بن گوێ بارزانی و ئەردۆغان دا گۆرانی چڕی. چیتر ئۆجالان زانیبووی کە دەبێت بگۆڕدرێت و گۆڕا.

جا ئێستا بیست و چوار ساڵە کە لە دوورگەی ئێمرالی دا بە تەنیایە و لەوانەیە تا مردن لەوێ بێت. هەڵبەت ناوبراو لە گەنجێتی دا “کەسێکی تەنیا” بووە. بۆ خۆی دەڵێت تا 15ی تەبخی 1984 کە شەڕی چەکداریم دەست پێنەکردبوو و گرووپێکم پێک نەهێنابوو، تا کاتێک کە دروشمی “کوردستانی سەربەخۆ، یەکگرتوو و دێمۆکرات” نەکەوتبووە سەر زمانەکان، واتە تا سی و چەند ساڵ کە تەمەنم بوو، هێشتا فێری ناو کۆمەڵگا نەببوو. کەوایە ئێستا دووبارە تەنیا بۆتەوە. لەم تەنیایەدا بە دەوری خۆیدا نەسوڕواوەتەوە. پێشتی خۆی هەڵکەنیوە. چیتر ئۆجالان بۆ خۆشی ئەو سەرۆکە نییە کە بوو، ئەو سەرۆکە ڕامیاری – زانستییە کە فەرمانی دەدا و ئەوانی دیکەش جێبەجێیان دەکرد. بۆ خۆی لەم ساڵانەدا کە لە گرتووخانەیە، سەرۆکایەتییەکەی وەک کۆمەڵناسی ناودێر دەکات. ئۆجالان لەو ساڵانەی کە لە ئێمرالی بووە، ویستوویە مودێلێک بۆ ژیانی کۆمەڵایەتی بخاتە ڕوو، هەرچەندە وەک دەزانێت لە قووڵایی  مێژووەوەو هەڵقووڵیوە و وا وێنای دەکات کە گوایا بیرەوەریەکی کۆمکرێتی هەتاهەتاییە کە ئەوەندەی بەسە وەبیری بێنینەوە بۆ ئەوەی کە بەدی بێت. ئەو لەم ساڵانەدا لە گرتووخانە، ڕەهەندێکی تیوری داوەتە ڕامیارییەکانی کە لەسی ساڵی ڕابردوودا باسی لێوە دەکردن. لەم ڕێگایەدا سەردانی زۆر کەسی کردووە؛ هەر لە بوکچین وە بگرە تا والرشتاین و فۆکۆ و لەهەر یەکیان شتێکی وەرگرتووە و جێگرەوەیەکی لە بەرانبەر مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی خستۆتە ڕوو و ناوی لێناوە مۆدێرنێتەی دێمۆکراتیک.

هەڵبەت لەمە بەدواوە نە تەنیا بۆ کاپیتالیزم و لایەنگرانی کە نەترسانە هێرش دەکەنە سەر سوسیالیزمی زانستی و پێکهاتوو کە لەسەرەتاوە بە توندی لایەنگریان لێ دەکرد و نەیانتوانیوە خۆیان لە داوی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی ڕزگار بکەن. لەم هەڕەشە و گۆڕەشانەدا نەتەنیا لە لێنین و ستالین و مائۆ، بەڵکوو واز لە مارکس و ئەنگڵسیش ناێین.

ئەوەندە ڕوونە کە سوسیالیزمی مارکس – ئەنگڵسیش کە وەک ڕوانگەی دژبەرانی سیستمی کاپیتالیستی سەری هەڵدا، خاوترین خوێندنەوەیان لەبواری کۆمەڵگادا هەیە و ئەمە وێڕای هەموو ئەو شتانەیە کە لەبارەی دژایەتییانەوە باسی دەکەن و زیاتر لە لیبرالیزمێک کە ئایدیۆلۆژی فەرمی کاپیتالیزمە، خزمەتیان بە کاپیتالیزم کردووە.

درێژەی هەیە

اوجالان چطور به‌تأثیر از بوکچین از مارکسیسم- لنینیسم به نوعی آنارشیسم گرایید؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک