خۆکوژی کچان لە گرووپە جیایی خوازەکان دا

  • ۱ ساڵ پێش

خۆکوژی کچان و ژنان لە گرووپ و ئەو ئائینانەی کە نوێ سەریان هەڵداوە بۆتە دیاردە.

خۆکوژی وەک یەکێک لە نموونەکانی زیان بەرکەوتوویی و لادانی کۆمەڵایەتی، کێشەیەکە کە هەموو کۆمەڵگای لە پێشکەوتوو و ناپێشکەوتوو گرتووتەوە و هەڵکشانی نرخی خۆکوژی نیگەرانی زۆری بۆ کۆمەڵگای ئەوڕۆ هێناوەتە کایەوە. گومانی تێدا نییە لەوانە هۆکاری گرنگ کە خوێندنەوە لەبارەی خۆکوژییەوە ڕەهەندی زۆرتری گرتووەوە، هەڵکشانی ئاستەکەی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان دا بەتایبەت لەم چەند دەیەی دوایدا و ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە فرقەکان و ئائینە نوێیەکان لە سەرووی ڕیزی ئەم خۆکۆژییەوەن.

لەم بابەتەدا هەوڵ دەدەین تا هۆکاری خۆکوژی ژنان و کچان لە نێو گرووپە جیایی خوازەکانی کوردستانی ئێران بخەینە بەر باس. ئاماری خۆکوژی ژنان و کچانی تەمەن خوار لە شاخەکانی قەندیل زۆر بەرچاوە، وێڕای ئەوەی کە تائێستا هەوڵی داوە کە خۆکوژی ژنان لە ژێر ناوی کوژراوکانی شەڕ ڕابگەینێت و یا لە هەندێک نموونەدا پێشی لە ڕاگەیاندنی ئەمجۆرە هەواڵانە کردووە.

بەتێپەڕبوونی کۆمەڵگای کلاسیک و پێشکەوتنی کۆمەڵگا، مرۆڤەکان ڕووبەڕووی پێشەکەوتنی زۆر لە ژیانیان دا بوون، بەجۆرێک کە مام ناوەندی تەمەی مرۆڤ مرۆڤ لە سەدەی بیستم، دە ساڵ و زیاتریش زیادی کرد.

لەناوچە کوردنشینەکان بە تایبەت لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام تائێستا ژنان و کچانی زۆر بۆ رزگار بوون لە هەڵاواردنی ڕەگەزی، کۆمەڵایەتی و خێڵەکی بەدوای ڕێگایەکی ژیرانە دان. بوونی ژێرخانی کۆن و خێڵەکی لەناوچە گوندنشینەکانی ئێران هەرجۆرە جووڵەی لەژنانی ستاندووە و بە هۆی نەناسینی مافی خۆیان و نەخوێندەواربوونیان، ڕووبەڕووی هەڵاواردن دەبنەوە. لە کۆمەڵگای گوندی، پیاوسالاری بە شێوەیەکی توندڕەوانە هەرجۆرە دەنگێک لە ژن دەبڕێت. لە پارێزگەکانی وەک کوردستان، کرماشان کە هێشتا چاندی کۆن لەسەرپێیە کە تایبەتمەندی نەرێنی و نەریتی هەڵەشی تێدایە، زاڵە و هێشتاش لەبواری مێشکییەوە ئامادەی ڕادەست کردنی مافی جیابوونەوە و بڕیارداین بۆ ژنان نەڕەخساوە.

 

پەکەکە وپەژاکیش لەم کەموکۆڕییە کەڵک وەردەگرن و لە قەیرانی کۆمەڵایەتی لە بارەی ژنانەوە کەڵکی خراپ وەردەگرن و بە دروشمی وەک بەرابەری ژن و پیاو و یا فمێنیستی ژن، گاڵتە بە ناوەڕۆکی ژن دەکەن.

ئایدیۆلۆژی و ڕەوتی هزری پەکەکە وپەژاک توانیویە ژن و کچێکی زۆر لە ژیانی کۆن و پیاوساڵاری کۆمەڵگای کوردستان ڕزگار بکات، بەڵام ئایا دوای ئەم ڕزگار بوونە گەیشتوونەتە مافی خۆیان؟

بەداخەوە ژنان و کچانێکی زۆربەدروشمەکانی پەکەکە و پەژاک هەڵخەڵەتێنراون و ڕۆشتوونە قەندیل تا ئازاد بن. یەکسانی ژن و پیاو لە ئایدیۆلۆژیەکان پەکەکە و پەژاک زۆر بەرچاوە، بەکارهێنانی ژنان و کچان بۆ ئیشی دژوار و یا لە شەڕە نایەکسانەکان دا، بنەمای ژن دەباتە ژێر پرسیارەوە. پەکەکە و پەژاک هەست و نەرمی ژنانیان لەناو بردووە و کردوویانن وەک پیاو توند و توڵ و دڵڕەق. ئەمە بۆ خۆی وەک ڕەخساندنی زەمینە بۆ خۆکوژی هەژمار دەکرێت.

یەکسانی ڕەگەزی ژن یەکێک لە سەرەکی ترین بابەتەکانی خۆکوژی ژنانە لە نێو پەکەکە و پەژاک دا. ئێستا ئازادی ژن و چاندی فمێنیزم، گرووپە ملیشیاکانی کردووە بە قەحبەخانە. بەڵگەی زۆر لەبەردەستدایە کە باس لە بێ بنەمایی و گەندەڵی لەنێو ئەم گرووپانە دەکات. بوونی کچانی جوان و تەمەن خواری وەک ئەسرین محەمەدی لەنێو کۆڕانی گەنج کە هیچ پێوانێکیان نییە، ئەوێ کردووە بە دۆزەخ بۆ ئەم کچانە.

ژنان و کچانی پەژاک – کە لەسەر بنەمای کۆمەڵگای دواکەوتوون_ لە ترس و ئابڕووی خۆیان هەرگیز ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاساییان و لەبارەی دەسدرێژییەکانیان لەلایەن گرووپەوە قسە بکەن بۆ ئەوەی ڕاستییەکان ئاشکرا بکەن. ئەم گرووپە بەس توانیویە هەندێک کەسی نەخوێندەوار و کەم خوێنەر هەڵبخەڵەتێنێت و دوای شتنی مێشکیان، وایان لێ بکات تا نەتوانن بە ئاسانی جیا ببنەوە، واتە ڕێگای گەڕانەوەیان بۆ کۆمەڵگا لێ دادەخرێت. پەژاک بە قسەی بریقەدار، کچانی سادەی کورد و گوندی دەخەڵەتێنێت.

پەکەکە و پەژاک بێ ڕێزی و دەسدرێژی لە کچان دەکەن و تووشی نەخۆشی دەروونیان دەکەن و لە چالاکییە خۆکوژییەکان دا بەکاریان دێنن. ئەم کچانە کە چیتر هیچیان بۆ گرنگ نییە، مردن وەک تەنیا ڕێگای ڕزگاری خۆیان دەزان و ئامادەن قایشی تەقینەوە ببەستن و کۆتایی بە ژیانیان بێنن. بە پێی ئامارەکان هەموو چالاکییە خۆکوژییەکان لەسەر دەستی ژنان ئەنجام دەدرێت.

ئێستا ئەم ئەنجامە بەردەستە کە دروشمی ئۆتۆنۆمی و فمێنیستی ژنان لەلایەن پەکەکە و پەژاک بە مەبەستی خۆش ڕابواردن و خۆشیی پیاوانی نەخۆش بووە و ژن وەک کەرەستەیەکە بۆ ژنان.

ئاماژە دان بەم خاڵە زۆر گرنگە کە بۆ هەر ئەو پیاوانە لەنێو پەکەکە و پەژاک دا کە لە نێو دڵی کۆمەڵگای دواکەوتوو هەڵقوڵیون و بە جێگای پێشخستنی هزری خۆیان و پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەورووبەریان لەنێو دڵی شاخەکان خۆیان حەشار داوە و بەدوای خوێنڕشتن و کوشتنی مرۆڤەکانەوەن.

ئێستا ڕوونە کە ئاماری بەرزی خۆکوژی لەنێو پەکەکە و پەژاک هزری بەتاڵی پیاوانی گرووپە کە بەچاوی کوێلە سەیری ژن دەکەن.

خودکشی دختران در گروه‌های جدایی‌طلب

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک