ونکردنی زۆرملێ بەردەوامی ئەندامانی پەکەکە و پەژاک

  • ۱ ساڵ پێش

پەکەکە واتە شەڕ؛ لەشەڕی تایبەت لەشەڕی شاخ و پارتیزانیش مردن، بەختێکی زۆرتری بۆ درێژەدان بە ژیان هەیە.

ونکردنی زۆرملێ پەکەکە و باڵە ئێرانییەکەی پەژاک، لەپاڵ گرووپە گرێدراوەکانی لەناوچە (سوریا و تورکیا و ئێڕاق) بۆ دابینکردنی هێزی مرۆیی ڕووی هێناوەتە شێوازە جیاوازەکان. وێڕای ڕەوا بوون و حەزی ڕووکەشی و سەرەتایی ئەم گرووپە و سەرنج ڕاکێشانی شەڕە پارتیزانییەکان بۆ گەنجان و لاوان و هەروها سەرنج ڕاکێش بوونی دروشمەکانی ئەم گرووپە لەمەڕ بەدی هێنانی مافەکانی کوردستان کە گەنجانی کەمتر زان هەڵخەڵەتاندووە؛ بەڵام بە هۆی ئاشكرا بوونی ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی ئەم گرووپە و دەزگا گرێدراوەکانی و هەروەها دەرکەوتنی دژواری شەڕ و ژیانی پارتیزانی لە شاخ، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ حەز کردن لەم گرووپە کەم بووبەوە؛ لە ئەنجام دا پەکەکە و پەژاک ناچار بوون بۆ دابینکردنی هێزی مرۆیی خۆیان پەنا ببەنە هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و تەنانەت منداڵانی 13 بۆ 15 ساڵان. بەمجورە، ژمارەیەکی زۆر لەگەنجان و تەنانەت منداڵان تەڤلی ئەم گرووپە بوون؛ ئەندامێتییەک کە لەبەر نەبوونی زانیاری و هەڵخەڵەتان و دائینی زانیاری هەڵە و تەنانەت مرۆڤ ڕفاندن بوو.

پەکەکە واتە شەڕ؛ لەشەڕی تایبەت لەشەڕی شاخ و پارتیزانیش مردن، بەختێکی زۆرتری بۆ درێژەدان بە ژیان هەیە. کەوایە لە شەڕی پەکەکە و دەزگا گرێدراوەکانی زۆرێک لەو کەسانەی کە دەبنە ئەندامی واتە منداڵان و گەنجان کوژراون یا دەکوژرێن….

بەڵام ڕووداوێکی تاڵی دیکە لەم چەند ساڵانەدا لەنێو پەکەکە و پەژاک دا ڕووی داوە. ئەم گرووپە و سەرکردەکانی سەرەتا ڕەتی دەکەنەوە کە گەنج و منداڵ ئەندامیان بێت و کاتێک کە ماڵباتەکان بەدواداچوون بۆ چارەنووسی منداڵەکانیان دەکەن و سەردانی بنکەکانی ئەم گرووپە دەکەن، ڕووبەڕووی حاشا کردن و بچووک خستنەوە و هەڕەشە دەبنەوە. واتە پەکەکە و پەژاک باس لەوە دەکەن ئەم منداڵ و گەنجانە، لەبنکەکانی ئەوان دا نین. هەرجۆرە پێداگری ماڵباتیش دەبێتە هۆی هەڕەشە و کوشتن و دەستبەسەر کردن.

قۆناخی دووەم لە ڕەوتی ڕفاندنی ئەندامان، لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵی مردنی ئەندامان دەست پێدەکات. لەراستی دا، چەند ساڵ دوای ڕفاندنی ئەندام و یا هەڵخەڵەتاندنی، و بێ ئەوەی کە ماڵبات هیچ ئاگاداری چارەنووسی منداڵەکانیان بن، لەپڕێکدا پەکەکە و پەژاک هەواڵی مردن و کوژرانی ئەندامان (زۆرتر لە پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا و لەنێو خاکی هەرێمی کورستان و سوریا)دا بڵاو دەکەنەوە و بەمجۆرە ماڵباتی کەسی کوژراو، دەزانێت کە ئەوەی پێشتر ئەم گرووپە وتوویە درۆ بووە؛ بەڵام درەنگتر و بە نرخی مردنی منداڵەکەیان. لە قۆناخی سێێەم؛ هیچ هەواڵێک لە تەرمی کەسی کوژراو نییە. ئەوە یا کوژراوە و تەرمەکەی لە شاخە دژوارەکانی قەندیل و بیابانەکانی سوریا فڕێ دراوە یا ئەوەی کە دووبارە پەژاک و پەکەکە درۆیان داوە و بەس بۆ ڕاگرتنی بەدواداچوونی ماڵباتەکان ئەم هەواڵە درۆیانە بڵاو کردووتەوە تا چیتر ماڵباتەکان بەم ئەنجامە بگەن کە ئەو کەسە کوژراوە.

لەقۆناخەکانی سەرەوە (تاوانی ونکردنی زۆرەملێ) ڕووی داوە کە بەردەوامە. ئەم تاوانە بە زمانی سادە، واتە ماڵباتێک لە ترس و هیوای مردن و یا زیندوو ماینی یەکێک لە ئەندامانی خۆی دەهێڵێتەوە…

یەکێک لە مافە بنەڕەتییەکانی تاکەکان و مرۆڤ، پارێزراو بوونە لە هەرجۆرە دەسدرێژی جەستەیی و دەروونی. ئەم مافە لەوانەی بە شێوازی جیاواز پێشل بکرێت. کەسانی نەناسراو (سەر بە دەوڵەت یا گرووپە چەکدارە تێڕۆریستییەکان) کە زۆرتر چەکدارن، بە جلی نافەرمی یا یۆنیفۆرمی سەربازی، بە تووڕەەیی و توندوتیژییەوە چوارچێوەی کەشی تاکەکەس، کەسەکان یا ماڵبات تێپەڕدەکەن و تێکی دەشکێنن و خۆیان تێدەخەن، بێ ئەوەی کە بەڵگە یا نامەی دادوەریان هەبێت، کەس یا کەسەکان دەستگیر دەکەن و بەزۆر دەیانکەنە نێو ئۆتۆمبێلەوە و لە شوێنەکە دوور دەکەونەوە. لەبارەی پەکەکەش دەکرێت ئەم قۆناخانە باس بکرێن.

منداڵێک کە هەڵدەخەڵتێت، یا خود دەرفێندرێت، بەڵینی درێژەدان بە خوێندن و ئیشی لە ئەورووپا و هەرێمی کوردستان پێ دەدەن و لە ئەنجام دا دەبردرێتە نێو بارگەکانی پەکەکە لەشاخ. لەم ماوەیەدا، مافی پەیوەندی لەگەڵ ماڵەوە نییە… ماڵباتیش کە لەوانەیە گەیشتبێتە بنکەکانی گرووپ، ڕووبەڕووی حاشاکردنی سەرکردانی گرووپ دەبێتەوە. . دوای چەند ساڵ هەواڵی کوژرانی ناڕوون و زەڵاڵ و وێنەیەک لە کەسی کوژراو بڵاو دەبێتەوە و تەواوو. تەرمەکە دیار نییە و هۆکاری مردنەکەش بڵاو ناکرێتەوە.

ماڵباتی کەسێك لەم دۆخەدا نازانێت ئەو کەسە زیندووە یا مردووە و دۆخی چۆنە. کرداری پەکەکەش لەمبارەوە شاردنەوەی زانیاری گرێدراو بە ئەندامانی خۆیەتی بەتایبەت زانیاری و هەواڵی گرێدراوی کوژراوەکان کە دەبێتە هۆی سەرلێشێواوی و نیگەرانی زۆرێک لە ماڵباتەکان. ونکردنی زۆرەملێ دیاردەیەکە کە لە زۆربەی نموونەکاندا لەلایەن گرووپە چەکدارەکان و لەژێر پاڵپشتی دەوڵەتەکان ئەنجام دەدرێت. لەونکردنی زۆرەملێ دا کەسەکە بە هۆی ئەوەی کە سەر بە گرووپ یا ڕێکخراوێکە یا ڕوانگەیەکی تایبەتی بە پێچەوانەی دڵی خۆی کە لە ڕای گشتی دەشارێتەوە، بەڵام لەو کاتەدا هۆکارێکی گرنگ کە گرنگی و ناشیرینی وەها تاوانێک زۆرتر ئاشکرا دەکات، حاڵەتی “ناڕوونی چارەنووس”ی قوربانی و ماڵباتەکەیەتی. لەبارەی پەکەکە؛ کەسێک کە بە هۆی کورد بوون دەبێت بۆ ڕونگەی ئەم گرووپە شەڕ بکات و بکوژرێت و لە ئەنجام دا لە بیابان و شاخەکان فڕی بدرێت، بێ ئەوەی کە ماڵباتی زانیاریان لەبارەوەیەوە هەبێت و ….

کنوانسیۆنی نێودەوڵەتی پاڵپشتی لە هەموو کەسەکان لەبەرانبەر ونکردنی زۆرەملێ {1} کە لە نەتەوە یەکگرتووەکان دا پەسەند کراوە بۆ پێشگرتن لە ونکردنی زۆرەملێ کەسەکان دانراوە و لە 20 دێسەمبەری 2006 پەسەند کراوە و لە بەرواری 6ی سۆباتی 2007 سکێرتێری گشتی واژۆی کردووە. لە 23ی دێسەمبەری 2010 بۆتە یاسا بۆ جێبەجێ کردن کە لە ‌تەباخی 2017 لەلایەن 96 وڵاتی جیهانەوە واژۆ کراوە و 57 وڵاتی دیکەش پەژراندوویانە.

بەمجۆرە پەکەکە لەڕێگای ئەنجام دانی تاوانی بەردەوام، کنوانسیۆنی نێودەوڵەتی پێشل کردووە. مادەی 2ی کنوانسیۆنی پاڵپشتی لە هەموو کەسەکان لەبەرانبەر ونکردنی زۆرەملێ ئەم تاوانەی بەمجۆرە پێناسە کردووە:”کەسانێک کە بە پێچەوانەی حەزیان دەستگیر، دەستبەسەر یا دەرفێندرێن یا بە شێوەی دیکە لە ئازادیەکانیان بێ بەش دەکرێن و  ئەمەش لەلایەن ئەرکدارانی دەوڵەت یا گرووپە ڕێکخراو کراوەکان یا کەسانی ئاسایی کە لەلایەن یا بە ڕەزامەندی و پشتیوانی ڕاستەوخۆ و یا ناڕاستەوخۆی دەوڵەت دەجووڵێنەوە، ئەنجام دەدرێت. لەکاتێکدا کە لەبارەی چارەنووس یا شوێنی ڕاگرتنی هیچ زانیارییەک نادرکێنرێت و بەمجۆرە ئەم کەسانە بێبەش دەکرێن لە ئازادییەکانیان”.

خاڵێکی دیکە کە دەبێت ئاماژەی پێبدرێت ئەوەیە کە بە پێی مادەی 5ی کنوانسیۆنی سەرەوە، ئەگەر تاوانی ونکردنی زۆرەملێ بە بەربڵاوی، بە ڕێک و پێکی و ڕێکخستن کراو، بەوجۆرەی کە لە مافی نێودەوڵەتی پێناسە کراوە، ئەنجام بدرێت، وەک تاوان لەدژی مرۆڤایەتی هەژمار کراوە و دەرئەنجامی دژوار بۆ ئەم جۆرە تاوانانە لە مافی نێودەوڵەتی بۆ تاوانباران و دەوڵەتانی پاڵپشتیان پێش بینی کراوە.

دەبێت جەختی لەسەر بکرێتەوە کە ئەم تاوانە بەردەوامەی پەکەکە، مافی ژیانی ئەندامانی پێشڵ دەکات. کنوانسیۆنەکە پێی وایە ” هەرجۆرە کردارێک لە پێناو ونکردنی زۆرەملێ، کەسەکان دەخاتە دەرەوەی پاڵپشتی یاسایی و ئەمەش ئێش و ئازاری زۆری بۆ ئەوان و ماڵباتەکەیان هەیە. وەها کردارێک دەبێتە هۆی پێشلکاری ڕێسا و یاسا نێودەوڵەتییەکان کە مافی ناسین تاک لەبواری یاساییەوە، مافی ئازادی و ئاسایشی تاک، مافی ئازادی لە گۆڕەوشار و سزاکانی دیکە یا هەڵسووکەوتی ستەمکارانە، نامرۆیانە و بچووک خستنەوەیان گەڕەنتی کردووە. هەروەها ئەم کردارە، مافی ژیانی پێشل کردووە یا  هەڕەشەیەکی زۆر بەرچاو لەدژی هەژمار دەکرێت”. بەمجورە، لەڕێگای مافی ژیان و درێژەدان بە ژیان، پەکەکە و پەژاک بەکردار ئەندامەکانیان بەرە ڕووی مردن دەنێرن. چوونکە بەشێکی زۆر لە ئارمانجی ڕفاندن و ون کردنی زۆرەملێ، سڕینەوەی جەستەییە.

نووسەر: عەلی فەرهمەند

[۱]. International Convention for the Protection of All Persons from Enforced Disappearance

ناپدیدسازی اجباری مستمر اعضای پ.ک.ک و پژاک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک