ئەحمەد بێخەم کێشەی لەگەڵ پەکەکە هەبوو

  • ۱ ساڵ پێش

ئەحمەد بێخەم هەندێ کێشەی لەگەڵ پەکەکە هەبوو بۆیە بڕیاری دا لەو گرووپە جیا ببێتەوە و ماوەیەک لە شاری هەولێر دەژیا بەڵام لەناکاو لە بێدەنگی دا کوژرا.

چیرۆکی ئەحمەد لەوێیەوە دەست پێدەکات کە ساڵی 68 بووە ئەندامی کۆمەڵە، بەڵام دوای ماوەیەک ناوەرۆکی ئەو گرووپەی بۆ دەرکەوت بۆیە لێ دابرا و ماوەیەک ژیانی ئاسایی خۆی بە ڕێ کرد بەڵام بەداخەوە ئەم دوایانە تووشی کێشەی دارایی بوو و بۆیە بڕیاری دا بڕوات بۆ ئێڕاق. ماڵەوە وایان دەزانی کە لەوێ خەریکی ئیشە بەڵام پێیانی وت کە ئیشی دەس نەکەوتووە و بە ناچار دەیەوێت ببێتە ئەندامی پەکەکە. بەڵام هەموو هەوڵ و پێداگرییەکان بێ کەڵک بوو. دوای ئەوەی کە ئەحمەد تەڤلی پەکەکە بوو ڕاستەوخۆ هەنێردرا بۆ سوریا. ماوەیەک دوای ئەمە پەیوەندی بە ماڵەوە کرد و وتی کە کێشەی هەیە لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە و بۆیە لێیان دابڕاوە و لە هەولێر خەریکی کرێکاریە. وێڕای ئەوەی کە لە خەریبی دا خەریکی کرێکاری بوو و ئەمە جێگای نیگەرانی بوو بۆ ماڵباتی بەڵام لەلایەک دڵخۆش بوو کە چیتر گیانی لە مەترسی دا نییە.

زمانی سوور، سەری سەوز دەفڕێنێت…

جیاوازی نییە کە فەرماندە بیت یا کادێرێکی ئاسایی، کاتێک کە ئایدیۆلۆژی پەکەکە و ئۆجالانت پێ قەبوڵ نەبێت و ڕەخنەی لێ بگریت، بە بێ دوودڵی سزات لەسێدارەدانە.

جیاوازی نییە کە ئەم لەسێدارەدانە لەناوخۆی گرووپ ئەنجام بدرێت یا لەناوخۆی شار، ماڵێک یا لە نێو خەڵکدا. بەداخەوە چەند مانگ پێش هەواڵیان دایە ماڵەوەیان کە ئەحمەد لە ماڵەکەی بە شێوازێکی زۆر سەیر گیانی بەخت کردووە. بۆیە زاواکەیان لەگەڵ باوکی خۆیان گەیاندە هەولێر، بەڵام هۆکاری مردنەکەیان ڕانەگەیاند و تەنیا ڕێگایان دا کە پشتڕاست بکەنەوە کە خۆیە یا نا، خۆی بوو بەڵام ئەمە چۆن بووە و چۆن ڕووی داوە. ئەو تەندروست بوو و هیچ نەخۆشییەکی نەبوو کە ببێتە هۆی مردنی. بەقسەی ماڵەوەی هەموویان گومانیان لە پەکەکە هەیە. چونکە ئەحمەد پێس ئەوەی کە ئەم ڕووداوەی بۆ ڕوو بدات ڕایگەیاندبوو کە ڕووداوێکی بۆ هاتۆتە پێشەوە و کێشەی رژدی لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە هەبووە بۆیە لێیان دابڕاوە و هەڵاتووە.

هەڵبەت ئەم ماڵباتە داخدار ئێستا ناچارن چاوەڕێ نامەی پزیشکی دادی هەولێر بن تا دەرکەوێت کە ڕووداوەکە چۆن ڕووی داوە؟

https://www.ikhrw.com/headline/%D8%A7%D8%AD%D9%85%D8%AF-%D8%A8%DB%8C%D8%BA%D9%85-%D8%A8%D8%A7-%D9%BE-%DA%A9-%DA%A9-%D8%A8%D8%A7-%D9%85%D8%B4%DA%A9%D9%84-%D9%85%D9%88%D8%A7%D8%AC%D9%87-%D8%B4%D8%AF%D9%87-%D8%A8%D9%88%D8%AF/

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک