ئەمین بە بەرنامەی لەپێش بۆ داڕژراو رفێندرا

  • ۱ ساڵ پێش

ئەمین بە بەرنامەی لەپێش بۆ داڕژراو رفێندرا. تەنانەت مۆرکی کارتەکەشی وشک نەببووەوە کە هەڵیانخەڵەتاند.

ئەمین گۆلستانی گەنجێکی وەرزشکار بوو کە حەزی لەشاخەوانی بوو و هەردەم لەگەڵ ماڵبات دەڕوشت بۆ شاخ. بەڵام پێش ئەوەی کە ماڵباتەکەی بە جێ بهێڵێت، براکەی بیستبووی کە چەند ڕۆژ پێش لەوە بە تەنیا ڕۆشتبوو بۆ شاخی شاهۆ و لەوانەیە لەوێ ئەندامانی پەژاکی ناسیبێت و ڕێک لەوێ هەڵیانخەڵەتاندبێت و بەرنامەیان بۆ ڕفاندنی چنیبێت. بەجۆرێک کە ئەمین کارێکی کردبوو کە قەت ئاگاداری نەبوو. ئەوەش پاککرندەوەی ژمارە ڕێزی موبایلەکەی بوو لە سەر کارتۆنەکەی. براکەی دڵنیایە کە ئەمە ئەندامانی پەژاک فێریان کردووە بۆ ئەوەی نەکرێت بدۆزرێتەوە.

ناوبراو دوای وازهێنان لە خوێندن خەریکی فیتەری بوو، بەڕاستی یەکێک لەباشترین فیتەرەکانی شار بوو. هیچ کات نەدەبوو کە لەنێو ماڵبات دا باسی هیچ پارتێک بکات. تەنانەت ماڵباتیش هیچ جۆرە حەزێکی لەم گرووپە چەکدارە نەبوو ئەمین زۆر ئارام بوو.

نە کێشەی ناوخۆیی لەگەڵ ماڵبات هەبوو و نە دارایی. تا ئێستا دیار نییە کە ئەو کەسانە لە چ تاکتیکێک کەڵکیان وەرگرتووە تا ئەمین هەڵخەڵەتێنن.

ڕێک حەوتی جۆزەردانی ساڵی 1397 بوو کە ون بوو. هەڵبەت پێش لەوە هەڤاڵانی ئاگادار کردووتەوە کە دەیەوێت ببێتە ئەندامی پەژاک بەڵام زۆر خێرا تەلەفۆنەکەی کۆژاندبووەوە، دوای یەک مانگ هەموو ناوچەکان لە دەورووبەر شار بەدوایدا گەڕان. بنکە جیاوازەکانیان دۆزیەوە و لەوێ سۆراخی ئەمینیان دەگرت بەڵام هیچ وڵامێکی ڕێکیان پێ نەدانەوە، تا ئەوەی کە ڕۆژێک براکەی ئەمین لەناوچەیەک لەشاهۆ هەندێکیان دەبینێ و لەبارەی براکەیەوە دەپرسێت پێی دەڵێن تەڤلی پەژاک بووە بەڵام هیچ ئاگاداری نین.

ساڵێک دوای ئەم هەموو سلێمانی و هەولێر و قەندیل و پێنجوێن بەدوایدا گەڕان بەڵام ڕێگەیان نەدا بینین و تەنانەت وێنەیەکیشیان پیشان نەدان.

ئێستا نێزیکی 4 ساڵە کە لە ڕۆشتنی ئەمین تێپەڕ دەبێت و تەنانەت ڕۆژێک نییە کە باوک و دایکی تەلەفۆن بۆ برا گەورەکەی نەکەن و هەواڵی نەپرسن.

برای ئەمین بە پەیامنێری چاودێری وت: چیتر ماندوو بوومە، نازانم لەکوێ بەدوای برا چکۆلەکەم دا بگەڕێم بزانم قەت زیندوو یا نا؟

باوک و دایکی پیرم دوای ڕۆشتنی منداڵە چکۆلەکەیان بەڕاستی بێ تاقەت بوون و هەرسات دەترسم لە بەر نیگەرانی شتێکیان بەسەر بێت.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک