ئایا پەکەکە توانای گۆڕانکاری توندڕەوانەی هەیە؟

  • ۲ ساڵ پێش

ئایا پەکەکە توانای گۆڕانکاری و واز هێنان لە وێژەوانی توندڕەوانەی هەیە؟ ئایا پەکەکە قسەکانی ئۆجالانی لا پەسەندە؟

ئەو گۆڕانکاری کە هزر و ڕامانی ئۆجالانی گرتووتەوە پێداویستی و نیازەکانی سەردەمی دانوستاندن و ئاشتی هاوئاهەنگ و پەیوەندیدارە.

گەر بزاڤێک کە ئۆجالان سەرۆکایەتی دەکات لەسەر بنەماکانی ستالینی جووڵاوە، وازی لە هزری توتالیتەری هێناوە و بنەمای دێمۆکراسی بۆ خۆی داناوە، بەدڵنیایەوە چارەسەرکردنی کێشەکان زۆر ئەستەم نابێت.

چوونکە داخوازیە ڕاستەقینەکانی کوردان ئاشكرایە کە لەدەرەوەی چوارچێوەی گوشار و سەپاندنی پەکەکە، بە شێوازی ئازاد بیر و ڕای خۆیان باس بکەن.

بەڵام هێشتا نازانین سبەی چی لە هزر و ڕامانی نوێ ئۆجالان دێت، ئەمەش نازانین کە پەکەکە تا چ ئاستێک لە بواری تیوری و کرداری و پێوانەکانی دێمۆکراسی، لەسەر کام بنەما هەنگاو دەنێت.

با ڕووڕاست بین و ڕابگەینین کە بەداخەوە لەبارەی ئەم شیمانە ناتوانین زۆر دڵنیا بین. پەکەکە هەموو بزاڤ و هێڵە هزریەکانی ئۆجالان لە قەندیلەوە بگرە تا ئەورووپا و تورکیا و هەموو باڵە ڕامیاری و چاندی و هتد بەڕێوە دەبات و ئەمە دەسەڵاتێکی نەخۆشی داوەتە ئەم سەرکردە چەکدارانەی گرووپ.

دوور نییە کە ئەمانە بکشێنەوە لەم هەستی دەسەڵات و پێگەی تایبەتی سۆزداری و دەروونی. هەموو بەیان، میدیا، وتارەکان، ڕاگەیەنراوەکان، بڕیارەکانی کۆنگرە و دانیشتنە تایبەتەکانی پەکەکە بۆنی خۆێنیان لێدێت و ڕێبازی سەرەکی هەموویان توندوتیژی و پێکدادانە.

بەڵام لەگەڵ ئەمەش، من دووبارە لێدوانە نوێیەکانی ئۆجالان و گۆڕانکاریە هزریەکەی بە هەند وەردەگرم. ئایا ئۆجالان پابەندی ئەم شێوە هزری و وێژەوانیە دەبێت؟

ئایا پەکەکە توانای گۆڕانکاری و واز هێنان لە وێژەوانی توندڕەوانەی هەیە؟ ئایا پەکەکە قسەکانی ئۆجالانی لا پەسەندە؟

هەمووی ئەمانە پرسیارن کە بەڕاستی لە مەرجی ئێستادا ناتوانین وڵامی ڕوون و ئاشکرایان بۆ ببینینەوە بەڵام خۆزگا لانی کەم پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی لە پەرلمانی تورکیا و شار کوردنشینەکانی بایەخی بەم قسە دابا و ئەم چەمکە نوێیەی هێنابایە گۆڕێ.

هەروەک چۆن بینیمان، لە دوئین وتارەکانی سەرکردەکانی ئەم پارتەدا لەبارەی کوژرانی سێ سەرکردە پەکەکە لە پاریس، تا ئاستێکی بەرز نەرم بوونمان بینی و وەک ڕۆژی یەکەم، ڕاستەوخۆ تاوانەکەیان نەخستە ئەستۆی تورکیا.

ئەوان بە باشی بەمە گەیشتوون کە وەها کوشتنێکی پسپۆڕانە و بێ کەم و کۆڕی ناتوانێت بە ئاسانی بە دەستەواژەی وەک دەوڵەتی شاراوە، گلادیۆی سەوز و قسەی لەم چەشنە، سەرپۆش بکرێت.

بێ گۆمان سەرکردەکانی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی ڕۆژنامە بیانییەکان دەخوێنن و دڵنیام لانی کەم سەردێڕی ڕۆژنامەی لۆفیگاروی فرانسایان خوێندووتەوە کە نووسی بووی: فرانسا پێی وایە کە لەونەیە دەستی دەزگا هەواڵگریەکی تورکیا لەم تێرۆرەدا، هزرێکی گاڵتەجاڕی و پێکەنیناوی بێت.

منیش وەک پرۆفسۆر محەمەد ئۆزجان لەگەڵ ئەمەم کە دەبێت پەکەکە لەسەر بنەمای سێ ڕێباز و لەڕاستیدا 3 دەزگای هاوتەریب و گرێدراو، ئەمە لێکبدرێتەوە.

یەکەم؛ دەزگای ئایدیۆلۆژیکی پەکەکە، کاریزما یا بایەخی عەبدۆڵا ئۆجالان، کە لایەنگرانی و مۆریدەکانی کوێرکوێرانە بەدوایدا دەڕۆن.

دووەم؛ دەزگای ئابووری پەکەکەیە کە لە ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوین و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان خەریکی ئیشی مافیایی، قاچاخ و کۆکردنەوەی باج و خەراجە.

لەوانەی ئۆجالان لەم دەزگایەش دزە و پێگەی هەبێت بەڵام بێ پەردە دەبێت بڵێین، وەها پێکهاتەیەک پێوان و یاسای خۆی هەیە و من پێم وایە کە تێرۆرەکانی پاریس پەیوەندی بەم سێ بەشەی پەکەکەوە هەیە.

سێیەم؛ دەزگای هێزە چەکدارەکانی پەکەکە لە ئێراق و سوریا کە گرێدراوی ئۆجالانن بەڵام ناوەڕۆکێکی بەرەو پێکدادانی هەیە و قۆناخی ڕامیاری هەنووکەیمان بینیوە کە موراد کارایلان لە دیمانە لە گەڵ ڕۆژنامەی پەکەکە”ئۆزگور گوندەم” وتی: هەڵبەتە کە بەشی دیاری کەر و بڕیاردەر هێزە چەکدارەکانن.

لەهەموو وڵاتەکانی جیهان و ڕەوتی پێکدادانی هاوشێوە (وەک سپانیا و ئیرلەند)، لە قۆناخی ڕامیاری بەرەو لێککردن، باڵی ڕامیاری دەکەوێتە پێش بەشی سەربازی و گۆڕانی ڕێڕەوی ڕامیاری وەک سەرەکی ترین بابەت باسی لەسەر دەکرێت.

ئێستا دەبێت بزانین لەنێو پەکەکە و بەگشتی و لە کۆتایدا، کام بەش لەو سێ دەزگایە کە شرۆڤەیان لەسەر کرا، یارمەتی باشتر بوونی دۆخی کوردان دەدەن و پەکەکە لەسەر بنەمای کام مکانیزم، خۆی ڕزگار دەکات لە ڕادیکاڵیزم.

سەرچاوە: میدیاکانی دیکە

آیا «پ ک ک» می تواند خود را متحول کند؟

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک