ون کردنی زۆرەملێ بەردەوامی ئەندامانی پەکەکە

  • ۱ مانگ پێش

ون کردنی زۆرەملێ پەکەکە و باڵە ئێرانییەکەی واتە پەژاک، لە پاڵ گرووپە گرێداروەکانی دیکەی دا لە ناوچەکە (سوریا، تورکیا و ئێراق) بۆ دابینکردنی هێزی مرۆییان، ڕێبازی جیاوازیان گرتۆتە پێش.

وێڕای ڕەوا کردن و خۆشەویستی ڕواڵەتی و سەرەتایی لەنێو ئەم گرووپانە و سەرنج ڕاکێشانی شەڕە پارتیزانییەکان بۆ گەنجان و لاوان و هەروەها سەرنج ڕاکێش بوون دروشمەکانی ئەم گرووپە لەمەڕ بەدی هاتنی مافی کوردستان کە گەنجە کەم زاناکان هەڵدەخەڵەتێنێت؛ بەڵام بە هۆی ئاشکرا بوونی ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی ئەم گرووپە و دەزگا گرێدراوەکانی و هەروەها دەرکەوتنی دژواری شەڕ و ژیانی پارتیزانی لەشاخ، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ حەز لێکردنی کەم دەبێتەوە؛ لە ئەنجام دا پەکەکە و پەژاک ناچار بوون بۆ دابینکردنی هێزی مرۆیی خۆیان منداڵ 13 بۆ 15 ساڵەکان بڕفێنن و لەخشتەیان ببەن. بەمجۆرە ژمارەیەکی زۆر لەگەنجان و منداڵان تەڤلی ئەم گروپە بوون؛ ئەندامێتیەک کە لەڕووی نەزانی، هەڵخەڵەتاندن و داینی زانیاری درۆ و تەنانەت مرۆڤ ڕفاندنەوە بوو.

پەکەکە واتە شەڕ؛ لە شەڕ بەتایبەت شەڕ شاخ و پارتیزانیش مردن، زۆرترین بەختی هەیە. کەوایە لە شەڕی پەکەکە و باڵەکانیدا زۆربەی ئەوانەی کە دەکوژرێن منداڵ و لاون….

بەڵام ڕووداوێکی تاڵی دیکە لەم چەند ساڵەدا لەنێو پەکەکە و پەژاک کە ڕووی داوە. ئەم گرووپ و سەرکردانەیان سەرەتا ڕەتی دەکەنەوە کە منداڵ و لاو لەڕیزەکانیاندا هەبێت و کاتێک کە ماڵباتەکان بۆ دواداچوون بۆ چارەنووسی منداڵەکانیان سەردانی بنکەکانیان دەکەن، ڕەتی دەکەنەوە و بچووکیان دەخەنەوە و هەڕەشەیان لێدەکەن. واتە، پەکەکە و پەژاک دەڵێن منداڵان و گەنجانی ئەو ماڵباتانە لەناو ئەو گرووپەدا نین. هەرچەند ماڵباتە پێداگری زۆرتر بکات ئەوە ڕووبەڕووی هەڕەشەی کوشتن و دەستبەسەرکردن دەبێتەوە.

قۆناخی دووەم لە ڕەوتی رفانی ئاندام، لەڕێگای بڵاوکردنەوەی هەواڵی مردنی دەستپێدەکات. لەڕاستیدا، چەند ساڵ دوای ڕفاندنی ئەندام یا هەڵخەڵەتاندنی، و ئەوەی کە ماڵباتەکانیان هیچ زانیاریەکیان لەمەڕ چارەنووسیان نییە، لەپڕێکدا پەکەکە و پەژاک هەواڵی مردنیان ڕادەگەینن (زۆربەشیان دەکوترێت لە تورکیا وهەرێمی کوردستان و سوریا کوژراون و بەمجۆرە ماڵباتەکان ڕووبەڕووی درۆ دەبنەوە؛ بەڵام ئەم هەواڵە دوای چەند ساڵ بڵاو دەکرێتەوە. لە قۆناخی سێیەم دا هیچ دەنگ و باسێک لە کەسی کوژاو نییە. ئەوە یا کوژراوە و تەرمەکەی لە شاخەکانی قەندیل و چۆڵەکانی سوریا فڕێ دراوە یا ئەوەی کە دووبارە پەکەکە و پەژاک درۆ دەکەن و بەس بۆ ئەوەیە کە بەدواداچوونی ماڵباتەکان ڕابگرن، هەواڵی درۆی مردن بڵاو دەکەنەوە تا ماڵباتەکان وا بزانن کە ئەو کەسە کوژراوە.

لە قۆناخی سەرەوە، تاوانی ون کردنی زۆرەملێ ڕووی داوە کە بەردەوامە. ئەم تاوانە بە زمانی سادە واتە ماڵباتێک لە ناو ترس و هیوای مردن و ماین یەکێک لە ئەندامانی دا هێشتنەوە….

یەکێک لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی، ئەوەیە کە لە هەرجۆرە دەسدرێژی دەروونی و جەستەیی پارێزراو بێت. ئەم مافە لەوانەی بە شێوازی جیاواز بن پێ بکرێت. کەسانێکی نەناسراو ( سەر بە دەوڵەتی یا گرووپە چەکدارو تێرۆریستییەکان) دێن، کە زۆرتر چەکدارن، بە جل و بەرگی فەرمی یا یۆنیفۆرمی سەربازیەوە بە زۆر چوارچێوەی پارێزراوی تاکەکەسی دەبەزێنن و بێ ئەوەی کە بەڵگەی فەرمانی دادوەری پیشان بدەن، کەس یا کەسانێک دەستگیر دەکەن و بە زۆر سواری ئۆتۆمبیلیان دەکەن و دەڕۆن. لەبارەی پەکەکەشەوە دەکرێت ئەم قۆناخە هەبێت. منداڵان هەڵدەخەڵەتێنێت، دەرفێنێت و بەڵێنی خوێندن و ئیش کردن لە ئەرووپا و هەرێمی کوردستانیان پێ دەدات و لە ئەنجام دا خۆیان لە بنکەکانی پەکەکە دەبیننەوە. لەم ماوەیەدا، ئەو کەسە مافی پەیوەندی کردن بە ماڵباتییەوە نییە… ماڵباتیش کە لەوانەی سەردانی بنکەکانی گرووپیان کردبێت، ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوە دەبنەوە. دوای چەند ساڵ، هەواڵی مردنی ناڕوون و وێنەیەک لە کەسە کوژراوەکە بڵاو دەبێتەوە و تەواو. چیتر باسی تەرم و شوێنی ناشتن و هۆکاری مردنەکە ناکرێت.

ماڵباتی ئەو کەسە لەم مەرجەدا نازانن ئەو کەسە زیندووە یا مردووە و دۆخەکەی چۆنە. ئەمە ئەوەیە کە پەکەکەش لە مەڕ شاردنەوەی زانیاری لەبارەی ئەندامانییەوە بەتایبەت زانیاری و هەواڵی گرێدراوی کوژراوەکان کە دەبێتە هۆی سەرلێشێواوی ماڵباتەکان، ئەنجامی دەدات.

ون کردنی زۆرە ملێ دیاردەیەکی ناشیرینە کە لە زۆربەی کات دا لەلایەن گرووپە چەکدارەکان و بەپاڵپشتی دەوڵەتەکان دەکرێت. لە ون کردنی زۆرەملێ دا تاک بە هۆی ئەندامێتی لەنێو گرووپ یا ڕێکخستن یا بیروبۆچوونێکی تایبەت بە پێچەوانەی حەزی خۆی لە بەرچاوی گشتی دەشاردرێتەوە، بەڵام لە هەمان کات دا هۆکارێکی گرنگ کە گرنگایەتی و ناشیرینی ئەم تاوانە زۆرتر دەزخاتە ڕوو، حاڵەتی ناڕوونی چارەنووسی قوربانی و ماڵباتەکانە. لەبارەی پەکەکە، تاک بە هۆی کورد بوون دەبێت لەپێناو ئەو هزرەدا شەڕ بکات و بکوژرێت و لەئەنجام دا لە بیابان و شاخەکان دا بە جێ دەهێڵدرێت؛ بێ ئەوەی کە ماڵبات هیچی لەبارەوە بزانێت….

کنوانسیۆنی نێودەوڵەتی پاڵپشتی لە هەموو تاکەکان لەبەرانبەر ون کردنی زۆرەملێ (1) کە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دا پەسەند کراوە، بۆ پێشگرتن لە ون کردنی زۆرەملێ تاکەکان دانراوە و لە 20ی سێپتەمبەری 2006 پەسەند کراوە و لە بەرواری 6ی چلەی 2007 لەلایەن سکێرتێری گشتییەوە واژۆ کراوە. لە 23ی دێسەمبەری 2010 بۆتە یاسا کە لە ئووتی 2017 لەلایەن 96 وڵاتی جیهانەوە واژۆ و پەسەند کراوە و 57 وڵاتی جیهانیش خستوویانە بواری جێبەجێ کردنەوە.

بەمجۆرە، پەکەکە لەڕێگای تاوانی هەردەمییەوە، کنوانسیۆنی نێودەوڵەتی پێشل کردووە. مادەی 2ی کنوانسیۆنی پاڵپشتی لە هەموو تاکەکان لە بەرانبەر ون بوونی زۆرەملێ، بەمجۆرە ئەم تاوانە پێناسە دەکات:

“ئەو کەسانەی کە بە بێ حەزی خۆیان، دەستبەسەر دەکرێن یا دەرفێنرێن یا بە شێوازەکانی دیکە بێبەش دەکرێن لە ئازادیەکانیان و ئەم کردارە لەلایەن ئەرکداری دەوڵەتی یا گرووپە ڕێکخستن کراوەکان یا کەسێکی ئاساییەوە کە لەلایەن یا بە ڕەزامەندی و پاڵپشتی ڕاستەوخۆ و نەڕاستەوخۆی دەوڵەتی ئیش دەکات، دەکرێت. لە کاتێکدا کە لەبارەی چارەنووس یا شوێنی ڕاگرتنییان هیچ زانیاریەکی نەدراوە و بەمجۆرە بێ بەش دەبەن لە ئازادییەکانیان….”

خاڵێکی دیکە کە دەبێت ئاماژەی پێ بدرێت ئەوەی کە بە پێی مادەی 5ی کنوانسیۆنی سەرەوە، گەر تاوانی ون کردنی زۆرەملێ بە بەربڵاوی، ڕێک و پێک و ڕێکخسن کراو بێت، بەوجۆرەی کە لە مافی نێودەوڵەتی دا پێناسەی بۆ کراوە، تاوان لەدژی مرۆڤایەتی هەژمار دەکرێت و سزای قورس بۆ ئەمجۆرە تاوانانە لە مافی نێودەوڵەتی دا پێش بینی کراوە بۆ ئەو کەس یا دەوڵەت پاڵپشتانەیان کە ئەم کردارانە ئەنجام دەدەن.

پێویستە جەخت بکرێتەوە کە ئەم تاوانەی هەردەمی پەکەکە مافی ژیانی ئەندامانیشی پێشل دەکات. کنوانسیۆن پێی وایە “هەرجۆرە کردارێک لەپێناو ون کردنی زۆرەملێ، هەندێک کەسی لە دەرەوەی بازنەی پاڵشتی یاسایی داناوە و ئێش و ئزاری زۆر بە سەر ماڵباتەکانیان دا دەسەپێنێت. ئەم جۆرە کردارە دەبێتە هۆی یاسا و ڕێسای مافی نێودەوڵەتی کە مافی ناسینی تاک لەلای یاسا، مافی ئازدی و ئاسایشی تاکەکەسی، مافی ئازدی لە گۆڕەوشار یا تاوانەکانی دیکە یا هەڵسووکەوتی ستەمکارانە، نامرۆیانە و بچووک خسنتەوە، گارەنتی دەکات. ئەم جۆرە کردارانە، مافی ژیان پێشل دەکەن یا هەڕەشەیەکی زەق لەدژیان هەژمار دەکرێت.” بەمجۆرە، لەڕێگای پێشلکاری مافی ژیان و درێژەی ژیان، پەکەکە و پەژاک، بەکردار، ئەندامانیان بە کوشت دەدەن. چوونکە بەشێکی زۆر لە ئارمانجی ڕفاندن و ون کردن، سڕینەوەی جەستەیی تاکەکانە.

نووسەر: عەلی فەرەهمند

[۱]. International Convention for the Protection of All Persons from Enforced Disappearance

 

ناپدیدسازی اجباری مستمر اعضای پ.ک.ک و پژاک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .