بڕیار بوو ئەمیر گۆچانی دەستی باوکی بێت نەک لەژێر خاک بێت

  • ۲ ساڵ پێش

ئەمیر خانی کۆڕێکی زۆر ئارام و گوێڕایەڵ و گرێدراوی ماڵباتەکەی بوو.

باوکی ئەمیر تا ئەو جێگایەی بۆی کراوە هەموو شتی بۆ دابین کردوون و نەیهێشتووە کەمیان هەبێت، قەت ناکرێت ئەمیر بە بڕیاری خۆی تەڤلی پەکەکە بووبێت. و باوکی دڵنیایە کە کۆڕەکەیان ڕفاندووە یا بە زۆر تەڤلیان کردووە.

کاتێک کە ئەمیر ون بوو تەنیا جارێک پەیوەندیان بە ماڵباتەکەیەوە کرد و ڕایانگەیاند کە کۆڕەکەیان تەڤلیان بووە. بڕوا کردن بەمە بۆ ماڵبات زۆر دژوار بوو چوونکە زەمینەی ئەنجامی وەها ئیشێک لەلایەن کۆڕەکەیانەوە بوونی نەبوو.

کەواتە باوکی بڕیاری دا بڕوات بەدوایدا تا بەڵکوو بیدۆزێتەوە، بەڵام بەداخەوە چەند جار کە سەردانی کرد هیچی دەس نەکەوت جگە لە هەڕەشە و بێ ڕێزی کردن و کۆڕەکەیان قەت پیشانی نەدا.

لەوە بەدواوە چاوێکی خوێن بوو و یەکی فرمێسک.

ئەم بابەتە کە ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراو لەلایەن پەژاکەوە دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت، ئازارەکانیان ببیندرێت و دوای ئەوە کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەردەکانیان سارێژ بکەن پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی لەسەر بخرێت.

ئەم کەس و ماڵباتی قوربانیانە، بە بژاردەی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان ویستی خۆیان تووشی ئەم هەموو کێشە زۆرەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و … نەبوون و هیچ یەکەیان لەوەی کە منداڵەکانیان ڕفێندراوە بەختەوەر و خۆشحاڵ نین.

نێزیکی دو ساڵ دوای ون بوونی کۆڕەکەیان بەس جارێک پەیوەندیان کرد و وتیان کە ئەمیر لە شنگال کوژراوە و لەگەڵ ئەمەش گڵۆپی ماڵیان کوژایەوە.

کوڕێک کە بڕیار بوو لەم تەمەنەدا گۆچانی دەستی باوکی بێت ئێستا لە ژێر چەندین خەروار خاکە.

ئەم ماڵباتە چ تاوانێکیان هەیە کە دەبێت داخداری کۆڕە گەنجەکەیان بن؟ کێ وڵامدەرەوەی ئەم داخ و کەسەری ئەم ماڵباتەیە؟

بۆ گرووپەکانی وەک پەژاک ڕێگا بە خۆیان دەدەن کە بەمجۆرە لەگەڵ ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان هەڵسووکەوت بکەن؟

امیر قرار بود عصای دست پدرش باشد نه زیر خاک

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک