کێ بە هانای ماڵباتی حەمیدڕەزا وە دێت؟

  • ۲ ساڵ پێش

سکاڵای برای حەمیدڕەزا حەیدەرنەژادی لە کۆمەڵەی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی ئەمەیە کە:

کام مافی مرۆڤ؟ کام ماف؟ چەندین ساڵە کە ئاگامان لە براکەمان نییە، ئێمە هەین و هەواڵی کوژرانی براکەمان. چۆن لەم ئەموو ساڵانەدا تەنانەت یەک کەس لە هیچ ڕێکخراوێک بچووکترین هەواڵێکی لێ نەپرسین تا بزانن دوای مردنی حەمیدڕەزا چیمان لێ هاتووە؟

ئەمە بەشێکە لە قسە و گلەیەکانی برای حەمیدڕەزا حەیدەرنەژادی کە لە درێژەدا هاتووە:

حەمیدڕەزا خوێنەوار بوو و ئارام و گوێڕاگر و چەندین زمانی بیانیشی دەزانی بەڵام بەداخەوە لەبواری هزری لەگەڵ ماڵباتی ئێمە جیاوازی هەبوو، دەکرێت بگوترێت کە هەندێک ڕێبازی ڕۆشبیری هەبوو و بۆیە تەڤلی کۆمەڵە بوو.

نێزیکی دوو ساڵ لەوێ بوو و کاتێک کە ناوەڕۆکی کۆمەڵەی ناسی وەک ئەوەی بۆ براکەی باسی کردووە و زانیویە کە بڕیار نییە هیچ شتێک ڕوو بدا و تەنیا بەدوای حەزە سێکسییەکانیانەوەن. دوای ئەوە بڕیار دەدا کە داببڕێت و بێتەوە بۆ ماڵ. بەقسەی براکەی کە وایدەزانی کاتێک لەوێ بووە پەکەکەی ناسیوە و بۆیە بۆتە هۆی ئەوەی کە دووەمین بڕیاری هەڵەی ژیانی بدات.

لەکاتێکدا کە لە جیهان دا توندوتیژی فڕێ دراوە و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسییەوە چارەسەر دەکرێن، بەڵام پەژاک، باڵی پەکەکە بۆ پەرەدان بە توندوتیژی هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر گەنجی کورد بەرەو مردن بنێرێت.

لە ڕاستیدا ئەم هەنگاوە پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بەردەوام دووبارەی دەکەنەوە.

زۆر جار بینیومانە کە ئەندامانی پەکەکە کەسانێکیان لەخشتە بردووە کە پێشتر بەپێی هەر هۆکارێک ئەندامی پارتێکی دیکە بوون و کاتێک کە ناوەڕۆکی ساختەیان دەبینن لێیان دادەبڕن و هەوڵ دەدەن لەڕێگای نیشان دانی جیاوازی لەگەڵ ئەوان بەڵێنی جیاوازیان پێ بدەن و لە ڕێ بەدەریان بکەن.

مانگێک لە گەڕانەوەی تێپەڕ نەببوو کە دووبارە ون بوو هەڵبەت ئەمجارە جیاواز بوو چوونکە تووشی دەردێک ببوو کە ڕزگار بوون لێی زەحمەت بوو. چیتر هەواڵێکی بە دەستمان نەگەیشت. براکەی چەندین جار سەردانی ئێراقی کرد تا بتوانێت بیدۆزێتەوە و ڕازی بکات کە بگەڕێتەوە بەڵام بەداخەوە ئەندامانی پەکەکە ڕێگایان نەدا چاوی پێ بکەوێت و وتیان چیتر بەدوای حەمیدڕەزا دا مەگەڕێ چوونکە ڕۆشتووە بۆ سوریا و ناکرێت بیبینیت و هەر واش بوو، ماوەیەک دوای ئەوەی کە بەدوایدا ڕۆشتبووم لەڕێگەی دەنگووباسەوە ئاگادار بووەوە کە براکەی لەسوریا کوژراوە. دووبارەهەوڵیان دا بڕۆن بە دوای دا چوونکە بڕوایان نەدەکرد، کاتێک کە دووبارە ڕۆشتنەوە بۆ ئێراق پێیان وتن کە مردووە و هیچ ڕێگایەک نییە تا بڕۆن بۆ سوریا و بیبینن چوونکە ئێمە ڕێگا نادەین. ئەمانە کێین کە بەئاسانی گەنجی ماڵباتێک لە ڕێ دەردەکەن وبە کوشتنی دەدەن؟  تەنانەت کاتێک کە ماڵباتەکەی دەیانویست بۆ دوائین جار تەرمەکەی ببینن و ماڵئاوایی لێ بکەن ڕێگایان نەدا و تەنانەت ناڵێن چۆن کوژراوە و یا لەکوێ نێژراوە.

ئێستا ئەم ماڵباتە ماوەتەوە لەگەڵ دایکێک کە چاوی بە گریانەوەیە و خۆشکێک کە دوای بیستنی کوژرانی براکەی گیانی بەخت کرد.

کێ بەهاوریانەوە دێت؟

 

چه کسی به فریاد خانواده حمیدرضا میرسد؟

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک