بەرجام لە سێ سووچەی،ئەمریکا،ئێران و ئەمارات

  • ۲ ساڵ پێش

وتووێژی تایبەتی ناوەندی نێودەوڵەتی یونایتێد ورڵد لەگەڵ ئەردەشیر پەشەنگ – لێکۆڵێنەری پرسی ڕۆژهەلاتی ناوین و بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ئێرانی لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا و بەڕێوەبەری میدیای فراتاب لە تاران:

ئەم دوایانە باسێک لە میدیا بیانییەکانەوە لەبارەی گەمارۆی شیمانە کراوی هەندێک لە کۆمپانیا ئەماراتییەکان بە هۆی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێران (و یارمەتی دان بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران) لەلایەن ئەمریکاوە دەبیسترێت. جگە لەوەی کە ئارمانجی ئەمریاک لەم هەنگاوانە ئەوەیە کە گوشاری ڕامیاری بۆ سەر ئێران بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بێنیت چ هۆکارێکی دیکە لەم بڕیارەی ئەمریکا دا بوونی هەیە؟

سەرەتا دەمەوێت پێش بینییەکی ڕاست لە پەیوەندی تاران – ئەبوزەبی وێنا بکەم، لە لایەک پەیوەندی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمارات، پەیوەندیەکی ئاڵۆز و چەند ڕەهەندییە، هەروەک دەزانین مەرجی شۆڕشگێڕی لە ئێران و هێرش بۆ باڵوێزخانەی ئەمریکا لەلایەن خوێندکارانی هێڵی ئیمام خۆمەینی لە چوارچێوەی ئایدیۆلۆژی دژە ڕۆژئاوایی، بووە هۆی گۆشەگیر بوونی ئێران لەئاست نێودەوڵەتی دا. شەڕی درێژخایەن لەگەڵ ئێراقیش  دۆخی ئابووی ئەم وڵاتەی خراپتر کردووە. ئەم مەرجانە وەک دەرفەتێکی زێڕینن بۆ ئەماران تا هەم هەوڵ بدات خۆی بکاتە ناوەندێکی سەرەکی بازرگانی و ترانزیتی لە ناوەچەی کەنداو و هەمیش ببێتە شوێنێک بۆ بەرهێنانی بەرچاوی ئێرانییەکان لەوێ، ئێرانیش لەم دۆخەدا دۆبەی کردووتە خاڵی بازرگانی و پەیوەندی ناڕاستەوخۆی خۆی لەگەڵ جیهان لەئەنجامی چەندین هەزار کۆمپانی ئێرانی لە دۆبەی دا تۆمار کراون و بوونیان هەیە و چالاکن. کەوایە لەم دۆخەدا گرێدانی بەرانبەر و دوولایەنەی ناڕاستەوخۆ بەڵام بەرکەوتە لەنێوان هەردوو لا هەیە.

بەڵام لەلایەکی دیکەوە دەزانین لەنێوان ئێڕان و ئەمارات ململانێی جیاوازی مێژوویی و ناوچەیی بوونی هەیە، گرنگترینیان خواست و ویستی ئەماراتە بۆ سێ دوورگەی تۆنبی بچووک و گەورەو و ئەبووموسا، هەروەها لەکاتی سەرۆک کۆماری مەحموود ئەحمەدی نەژاد (2005) بینیمان کە ناکۆکی ناوچەیی ڕژد لەنێوان ئێران و عەرەبەستان هاتە کایەوە، گۆڕانکاریەکانی یەمەن و بوونی ئێران لە بەرەی دژە عەرەبستانی لەم وڵاتە بووە هۆی ئەوەی کە لە ئەنجامدا ئەماران ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە عەرەبستان نێزیکتر ببێتەوە. ئەم بابەتەش بێ وڵام نەماوەتەوە و هێرشی مووشەکی لەلایەن حووسییەکانی هاوپەیمانی ئێرانی بۆ سەر کەشتییە ئەماراتییەکان بۆ یەکەم جار لێ کەوتەوە.

هەمووی ئەمانەم وت کە جەخت بکەمەوە پەیوەندی دوولایەنی ئاڵۆزە، لەلایەک ڕەقیب و لەلایەکی دیکەشەوە لەبەرانبەر یەکترن. لەلایەکیشەوە هاوکاری ڕژدیان پێکەوە هەیە و هەروەها هەریەک بە هۆی جیاواز نایەوێت ئاستی ناکۆکییەکان و زیانەکان زۆرتر بێت بۆیە سرووشتییە کە لە ژێر ناوی هەندێک کۆمپانی نێودەوڵەتی، ئەمارات بیەوێت یارمەتی ئێران بدات لە فرۆشتنی نەوت بۆ سوودی هاوبەش و کەم کردنەوەی ململانێیەکان لە پەیوەندی لەگەڵ یەمەن و …. و بۆیە ئەمریکاش گوشار دەخاتە سەر ئەمارات.

هەڵبەتە جۆزەردانی ئەمساڵیش بینیمان کە ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر چەند کۆمپانیایەکی ئەماراتی کە هۆکاری ئەمەش پەیوەندی بازرگانی ئەم کۆمپانیانە لەگەڵ کۆمپانیای پترۆ کیمیەوەی ئێرانە. بەڵام پرسیار ئەمەیە لە ئێستادا دانوستاندن لەگەڵ عەرەبستان لە پێناو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیش لەئارادایە، ئایا دوای ئەنجام گرتنی ئەم دانوستاندنە شیمانەی گەمارۆ خستن بۆ سەر عەرەبستانیش هەیە؟

پێم وایە زیاتر لە پەیوەندی ناوچەیی ئێران لەگەڵ ئەمارات و عەرەبستان، گرنگ ئەوەی کە ئایا لەئەنجام دا ئێران لەگەڵ ئەمریکا لەسەر ژیانەوەی بەرجام ڕێکەدەکەونەوە یا نا؟ چوونکە سیگناڵی دژبەر و ئەرێنی و نەرێنی لەلایەن ئێرانەوە لەم بارەوە خۆیان پیشان داوە، لە ئەنجام دا ئەمریکا تێدەکۆشێت لەڕێگای جیاواز گوشارەکانی بۆ سەر تاران زیاتر بکات تا ئێران ڕازی بکات بەرجام واژۆ بکات. لەم حاڵەتەدا دوو سناریۆ بوونی هەیە، گەر بەرجام سەر بگرێتەوە، سرووشتییە ئەم گوشار ناوچەیانەی ئەمریکا لەدژی ئێران کەم دەبێتەوە، بەڵام گەر وا نەبوو ئەوە گوشارەکان و گەمارۆی ئابووری – ناوچەیی لەدژی ئێران زۆرتر دەبن و گوشار بۆ سەر ئەبووزەبی، ڕیاز و تەنانەت بەغا و مەسقەتیش دوو هێندە دەبێت.

ئایا ئەمارات دەتوانێت لەنێوان عەرەبستان و ئێڕان نێوەندگەری بکات؟

لەئێستادا وڵاتانی نێوەندگەری ڕۆژئاوا چیتر وەک ئێراق و تا ئاستی نزمتر وەک عەمان و کوەیت سەرقاڵی جوانکاری لەکەشی ڕامیاری نێوان ئێران و عەرەبستان دان و لەم نێوەندەدا دەوری ئەمارات زۆر بەرچاو نابێت بەڵام لەوانەیە ئەگەر ناکۆکییەکان زۆر بکەن ئەوە ئەزموونی پەیوەندی ئێران و ئەمارات بتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەیوەندی داهاتووی ئێران و عەرەبستان هەبێت.

دەقی دیمانەکە بە زمانی ئینگلیزی لە ماڵپەڕی یونایتێد ورڵد (کرتە بکە)

UnitedWorldint

سەرچاوە: فەراتاب

 

تاثیر برجام بر مثلث آمریکا، ایران و امارات!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک