ڕۆژی یەکەم لە گوندەکەمان ئەبووبەکریان هەڵخەڵەتاند

  • ۲ ساڵ پێش

ڕامیاری ون کردن پەکەکە و پەژاک وەها بەرەو پێش ڕۆشتووە کە گەنجانی ماڵباتێک هەڵدەخەڵەتێنن و دەیڕفێنن کە ئەمە لەبارەی برای ئەبووبەکر محەمەدی ڕووی دا کە براکەی ڕووداوەکەی بەمجۆرە بۆ چاودێر باس کرد.

هەر لەڕۆژانی یەکەم هاتنی ئەندامانی پەژاک بۆ نێو گوندەکەمان توانیان لەگەڵ برا چکۆلەکام ئەبووبەکر پەیوەندی بکەن و هەڵیبخەڵەتێنن و بیرفێنن.

ئەو ئیشەی کە لەم چەند ساڵەی دوایدا چیتر بۆیان ناکرێت، چوونکە خەڵک ناوچەکە زانیویانە بە ناوڕۆکیان و بەم ئاسانییە فریوی بەڵێن و درۆەکانیان ناخۆن. خۆزگا ئەو ساڵانەش ئێمەو ئەبووبەکریش ئەمەمان زانیبا و دەمانتوانی پێش لەم ڕووداوە بگرین.

ئەبووبەکر 18 ساڵی بوو و خەریکی خوێندن بوو و لەگەڵ خوێندنیش ئیشی دەکرد. هێشتاش نەمانزانیوە کە چۆن هەڵخەڵەتێنرا و تەنانەت چۆن کوژرا.

هەڵبەت ئەمەش دیار نییە کە ئایا کوژراوە یا زیندووە؟

چوونکە ئەندامانی پەژاک بۆ خۆیان هەرجار وڵامێکمان دەدەنەوە، جارێک دەڵێن کە کوژراوە و جارێک دەڵێن هەواڵی کوژرانی هەڵە بوو و جارێک دەڵین ئەبووبەکر زیندووە.

کاتێک کە ون بوو گەڕاین بەدوایدا بەڵام هیچمان دەس نەکەوت دوای ماوەیەک هەندێک لە ئەندامانی پەژاک کە هاتوچۆی ناوچەکەیان دەکرد پێمانیان وت کە تەڤلی بووە بۆیە دایک و باوکم ڕۆشتن بۆ ئێراق و حەفتەیەک لەوێ بوون بەڵام ڕێگەیان نەدابوو چاویان پێ بکەوێت.

چەندین سال تێپەڕ بوو لە ئەنجامدا هەواڵی کوژرانی لەڕێگای میدیاکانی سەر بە پەکەکەوە بڵاو کرایەوە بۆیە دایک و باوکم و من دووبارە ڕۆشتینەوە بۆ ئێڕاق.

سەرەتا وتیان کوژراوە بەڵام تەرمی نییە و بۆیە گۆڕیشی نیە. دوای چەند ڕۆژ دوبارە وتیان ئەو هەواڵە هەڵە بوو و نەکوژراوە، و زیندووە.

لەو کاتەدا کە ئێمە خۆشحاڵ بووین لە زیندوو بوونی براکەم و پێداگریمان دەکرد کە بیبینین دووبارە ڕایانگەیاند کە کوژراوە بەداخەوە ناتوانن تەرمەکەی بگەڕێننەوە.

لەو ڕۆژەوە هەموو ژیانی ماڵباتمان یەکسەر بۆتە گۆمان. نازانین بە کام قسەیان بڕوا بکەین. باوک و دایکم نە نان خواردنیان ماوە نە خەو. بۆ وامان لێدەکەن؟ بۆ ئازارمان دەدەن و چێژی لێدەبەن؟ گەر بەڕاستی مردووە با گۆڕەکەی پیشانمان بدەن گەر زیندووە لانی کەم هەواڵی زیندوو بوونی پێمان بدەن نە ئەوەی کە لە سەور دووڕێیان بمانهێڵنەوە.

پەژاک چێژ دەبات لە ئازاردانی ماڵباتەکەمان.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک