موحسێن گەنجێکی 16 ساڵان بوو و کۆڵبەر بوو

  • ۲ ساڵ پێش

موحسێن بەس 16 ساڵی بوو و خەریکی خوێندن بوو. هەندێک جار کۆڵبەری دەکرد.

نازانن کە گوشاری بار ڕادەکێشێت، خۆت، کەرامەتت و پشتت دەشکێنێت. هەمووی لێت دەستێنێت، چ وردەوردە چ بە یەک جاری. شتێکت بۆ ناهێڵێتەوە. ژیانت دەبێتە دەرد و ئازار و پان دەبیتەوە…

یا ئەوەی کە لە کۆتایدا دەکەویتە داوی کەسانی درۆزنی وەک پەکەکە و پەژاک…

برای موحسێن عارف زادە لەدیمانە لەگەڵ چاودێردا، خوانی دڵی کردەوە و باسی لە خەم و پەژارەی ماڵباتەکەی کرد:

براکەم بەس 16 ساڵی بوو و خەریکی خوێندن بوو هەندێک جار کۆڵبەریشی دەکرد.

هیچ کات بیریشم لێنەدەکردەوە کە تەڤلی گرووپێکی وەها بێت چوونکە لەنێو ماڵباتی ئێمەدا هیچ حەز و مەیلێک بۆ ئەم پارتانە بوونی نییە.

تەنانەت یەک لەسەدیش گەر شیمانەی بووایە و وەها حەزێکی بوایا ڕێگامان نەدەدا لە سنوور ئیش بکات.

چەند ڕۆژ بوو کە بێ ئاگا بووین لێی، بەڵام هەستمان کرد خەریکی ئیشە تا ئەوەی کە یەکێک لە خزمەکانمان کە خەڵکی کوردستانی ئێراقە و کۆڕەکەکی لەگەڵ موحسێن ئیشی دەکرد پەیوەندی کرد و وتی لەگەڵ کوڕەکەی من تەڤلی پەکەکە بوون.

دوای ئەم هەواڵە وشک بووم باوکم چەندین جار سەردانی ناوچەکانی پەکەکەی کرد بەڵام هیچ دەس نەکەوت. هەڵبەت لە سەرەتا ڕەتیان دەکردەوە کە لەوێ بێت تا ئەوەی کە لە ئەنجام دا دانیان پێدا نا کە تەڤلی بووە و ڕێگای گەڕانەوەی نییە.

ماوەیک تێپەڕ بوو و هەموو ماڵبات لەخەمی دا بووین تا ئەوەی کە ڕۆژێک خەمەکەمان بوو بە خەمی کوژرانی. کەس هیچ پەیوەندیەکی پێوە نەکردین وهەواڵی وردەکاری کوژرانی پێ نەداین تەنیا شەوێک لەڕێگای میدیاکانی پەکەکەوە وێنەو شووناسی موحسێن وەک کورژاو لە شاری وانی تورکیا ڕاگەیەندرا. هەڵبەت باسی چۆنییەتی کوژرانی نەکرد دووباری ڕۆشتم بۆ کوردستانی ئێراق تا بزانم چۆن کوژراوە بەڵام هیچ وڵامێکم نەگرت و نەیانگووت چۆن کوژراوە.

هەموو ئەم پرسانە لەلایەک گرنگترین پێوان ئەوە بوو کە نە تەرمەکەیان پێ پیشان داین و نە تەنانەت گۆڕەشی کە بڕوا بکەین کوژراوە. ئایا بەڕاستی کوژراوە؟ گەر وایە پرسیاری یەکەم ئەمەیە کە چۆن لەشارێکی تورکیا کوژراوە کە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە؟ پرسیاری دووەم گەر وایە بۆ وردەکاری کوژرانی نادەن پێمان؟

ئەمانە پرسیارن کە ئەندامانی پەکەکە و پەژاک هیچ کات وڵامیان نەدانەوە.

 

محسن نوجوان تنها ۱۶ سال سن داشت و کولبری می‌کرد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک