ئارمانجی تورکیا لە لەشکەرکێشی بۆ سوریا چییە؟

  • ۲ ساڵ پێش

یەکێک لە گرنگترین دەرئەنجامەکانی درێژ بوونەوەی پێکدادانی ڕووسیا لە ئۆکراین و درێژ و بە ئەنجام بوونەوەی لە ئەورووپا، لە ژێر کاریگەری جێگیربوونەوەکانی دیکەی ڕووسیایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و لە هەموویان گرنگتر لە سوریایە.

ڕووسیا ناچارە بەشێکی زۆر لە هیزەکان و توانای سەربازی جێگیر لە سوریا وەک پاڵپشتی هێزەکانی لە ئۆکراین بەکار بێنێت. لادانی دووبارەی دەسەڵات لە سوریای قەیراناوی، زەمینەی ململانێ نوێی بۆ یاریزانەکان دەکاتەوە. شیمانەی ئۆپراسیۆنی سەربازی و لەشکەرکێشی نوێی تورکیا لە باکووری سوریاش دەتوانێت یەکێک لە دەرئەنجامەکانی ئەم گۆڕانکاریە بێت.

دوو ڕێکاری لانی کەمی و زۆرینە بۆ ئارمانجەکانی تورکیا لە سوریا لە بەرچاو دەگیردرێت.

لەوەی لانی کەمیدا بڕیارە ڕاڕەوێکی ئاسایشی بە قووڵایی 30 کیلۆمەتر لە دیجلە تا ئیدلب بکرێتەوە. تورکیا کە مانگانێکە هەوڵ دەدات تا ناوچەیەکی ئارام لە سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا دیاری بکات، کەڵکی لە بۆشایی دەسەڵاتی هێزەکانی ڕووسی وەرگرتووە تا قووڵایی دزەی خۆی لە سوریا زیاد بکات.

هەڵکشانی هێرشە تێرۆریستیەکانی ئەم دوایە لەلایەن پەکەکە و یەپەگە کە لە باکووری سوریا چالاکن، باشترین دەرفەوت و بیانووی دایە دەست تورکیا تا بتوانێت ڕای گشتی لەناوخۆ و وڵاتانی ناوچەکە ڕازی بکات بۆ دەستێوەردانی نوێ.

ئەردۆغان لەم ڕۆژانەدا چەندین جار ئۆپراسیۆنی نوێ لەدژی ناوند و لانکەی تێرۆریزم لە سوریا ئەنجام داوە و هێزەکانی ئاسایش و سوپای ئەم وڵاتە لە ئامادە باشیدایە.

کارناسانی ئاسایشی تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە ئۆپراسیۆنی شیمانەکراو لەناوچەی تل ڕەفعەت، مەنبێج و کۆبانێ و قامشلوو تا سنووری ئێراق لەخۆ دەگرێت، وەبیریان هێنایەوە کە تورکیا بۆ کردنەوەی ڕاڕەوێکی ئاسایش لە ئیدلب تا دیجلە لە ئێراق زۆر ڕژدە و دەیەوێت دوای دانانی ئەم ناوچە لە باکووری سوریا، کۆچبەرەکان بگوازێتەوە بۆ ئەوێ.

ئارمانجی دیکەی تورکیا گەڕانەوەی هەردەمی پەنابەرانی سوریە بۆ ناوچە ئارامەکان لە باکووری سوریا. ئەمە باشترین دەرفەتە بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری حەشیمەتی لە سنوورەکانی سوریا و تورکیا.

یەکپارچەکردنی ناوچەی ئارام، مەرجی سەرەکییە لە دیدی تورکیاوە، بۆیە سوپای تورکیا و هێزەکانی گرێدراوی  و دژبەرانی سوریا بەشێکن لەو هێزەی کە بە سوپای ئازاد و سوپای نیشتمانی سوریا ناسراوە کە سەر بە میت و تورکیایە، جرابلۆس، عەفرین و گرێ سپیی لەژێر دەسەڵاتیان دایە.

ناوچەکانی نێوان جرابلۆس و عەفرین، تل ڕەفعەت و مەنبێج کە دوای 3 خولی دانوستاندن لەگەڵ تورکیا و کردارەکان لە گۆڕەپانی ئێستا، لە کۆنترۆڵی ڕوسیادایە و بەم زووانە چۆڵ دەکرێت. لەبواری ژئۆپلتیکییەوە ئەم ناوچە ئاستەنگە لە یەکبوونەوەی ناوچەی ئارام لەنێوان جرابلۆس و عەفرین و بە قسەی بەرپرسانی ئاسایشی تورکیا لەم ساڵانەی دوایدا لەنێوان ئەم دوو ناوچە ئارامە پەکەکە یەپەگە جێگیر بووە و دزەیان کردووتە نێو عەفرین و جرابلۆسەوە.

بۆیە تورکیا بەدوای هێرش کردنە بۆ ناوچەی نێوان عەفرین و جرابلۆس تا پرۆژەی یەکپارچەکردن تەواو بکات.

هەڵبەت ئەم هەنگاوە دژوارە و تێچووی زۆری بۆ تورکیا دەبێت، بەتایبەت گەر ڕووسەکان کەرەستەی سەربازی خۆیان بدەن بەکوردەکان یا دەوڵەتی ئەسەد.

ئێران وەک یەکێک لە یاریزانەکان لەگۆڕەپانەکەدا لەم ساڵانەی ڕابردوو ستراتژیەکی پێناسە نەکردووە و بۆیە تورکیا زۆرترین پێکدادانی لەگەڵ ڕووسیا و ئەمریکا، هێزە کوردیەکان و دەوڵەتی ئەسەد دەبێت.

تورکیا لە ڕابردوودا لەڕێگای ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی فورات، سەرێکانی و گرێ سپی خستە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. کۆبانی لەنێوان گرێ سپی و جرابلۆس لە ژێر کۆنترۆڵی پەکەکە و یەپەگەدایە. بۆیە لەنێوان سەرێکانی و دیجلەش بۆشایی ئاسایشی بوونی هەیە. تورکیا دەیەوێت ئەم بۆشایە مبڕەوێنێتەوە و ڕاڕەوێکی ئاسایشی لە دیجلە تا ئیدلێب لە باکووری سوریا دەسنیشان بکات.

لە هەنگاوی زۆرینە دا، تورکیا بەدوای زیادکردنی گوشارە بۆ سەر دەوڵەتی ئەسەد و پێکهێنانی زەمینە بۆ گۆڕانکاری لەناوەند و باشووری سوریا. پاڵپشتی لە هێزەکانی دژبەری ئەسەد، پرۆژەی هاوبەشی تورکیا و ئیسرائیلە کە لە سەردانەکەی چاوش ئۆغڵوو بۆ تێل ئاڤیڤ لەسەری ڕێکەوتن.

پاڵپشتی ڕژدی ئەمارات و تا ئاستێک عەربستان لە وتووێژەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لەبارەی داهاتووی سوریا، باس لە هاوپەیمانییەکی نەنووسراو دەکات بۆ گوشار خستنە سەر ئەسەد و هێزە ئێرانییەکانی جێگیر لە سوریا.

لەبیر نەکەین ئەم پرۆژە بڕیار وایە گەر ئامانجە یەکەمەکی بپێكێت، واتە تەواوکردنی ڕاڕەوی ئاسایشی لەباکووریسوریا و گرنتگتر لەمانە دژایەتی کردنی دەوڵەتی بەشار بە شێوەی ناڕاستەوخۆ و نوێنەرایەتی و بەهۆی بەرژەوەندیەکانی ئێران لە ناوەند و باشوور، تورکیا ڕاستەوخۆ ئۆپراسیۆن ئەنجام نادات.

ئەمە لە دۆخێکدایە کە ئەمریکا لە مەرجی هەنووکەیی لە دەوڵەتی بایدن بوونی ڕژدیان لەناوچەکە نییە و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی لایەنگری ئەسەد بەتایبەت حزبۆڵا لەم ساڵانەدا زیاتر لەپێش زیادی کردووە.

بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئۆپراسیۆنی بەرنامە بۆ داڕژاوە لە باکووری سوریا بە تورکیای وتووە کە نامانەوێت شتێک ببینین کە هەوڵەکانمان بخاتە مەترسییەوە.

بۆیە بە لەبەرچاو گرتنی دژایەتی ڕوویا و ئەمریکا بۆ ئۆپراسیۆنی تورکیا لە دژی پەکەکە لەسوریا، شیمانەی دواکەوتنی یا سنورداربوونی لەناوچەیەکی سنوردار دەکرێت.

سەرچاوە: میدیاکانی دیکە

اهداف حداقلی و حداکثری ترکیه در لشکر کشی احتمالی به شمال سوریه چیست؟

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک