شوانەکانی ناوچە سنووریەکان پارێزراو نیین

  • ۲ ساڵ پێش

شەوانەکانی ناوچە سنووریەکانی وڵات لەبەر پەژاک پارێزراو نیین.

لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئەندامانی پەژاک بۆ دابین کردنی خۆرک و پێدایستیەکانیان هاتۆ چووی ناو گوندەکانیان کردووە و هەرەوها پەلاماری شوانەکانی داوە و هەندێک جار مەڕەکانیان بردوون و هەڵبەت هەندێک جاریش شوانەکان بەهۆی ئەوەی کە باش لە ڕاستی شەڕ تێناگەن فریویان دەخۆن. یاسین قورووی منداڵێک شوانی 14 ساڵان بوو کە کەوتە داوی پەژاکەوە.

یاسین ئەم ڕووداوە وەها دەگێڕێتەوە:

ڕۆژێک هاوین لە پشووی قوتابخانە وەک هەردەم خەریکی ئیشی شوانی بوون لەپڕێکدا هەندێک چەکدا هاتن، جلی کوردیان لەبەر بوو بەڵام من نەمدەزانی کە کێن و یا لەکوێیەوە هاتوون بۆیە سەرەتا بۆ چرکەیەک ترسام و ویستم هەڵبێم بەڵام بە ئارامی قسەیان لەگەڵ کردمو  داوایان لێکردم لەلایان دابنیشم و گوێ بە قسەکانیان بدەم. لە هەموو قسەکانیان باسی ئەوەیان دەکرد کە ژیانی من وەک شوانێک دژوارە گەر تەڤلیان بم ئەو ژیانێکی ئاسوودەم دەبێت، ئەم قسانە بۆ من زۆر دڵنشین بوو و بۆیە بێ ئاگار کردنەوەی ماڵباتە بەجێیانم هێشت.

هەموو ڕێگاکە خەریکی خەونەکانی خۆم بووم و لەگەڵ خۆم دەمگووت کە چیتر گەیشتمە ژیانێکی ئاسوودو، هەڵبەت هەر هەمووی چەند کاژێرێک بوو چونکە کاتێک گەیشتینە بنکەکە، ماڵ و ئۆتۆمبێل و کەلوپەل نەبوو بەس ئەوەی کە بینیم کونایەک بوو لەنێو دڵی خاک دا کە بەدژواری دەتوانی بڕۆیتە ناو و لەژێر زەوی بوو. هەرچەند داوام لێکردن کە ڕێگام بدەن بگەڕێمەوە پێمیان وت چیتر هی ئێرەی. لەو تەمەنە کەمەدا نەمدەتوانی هیچ بکەم و هیچم نەدەناسی کە هەڵێم. نێزیکی 20 ڕۆژێکی پێ چوو کەدوو کەسیان هەڵاتن بەڵام گرتیانیان و لە بەندیخانەیان کردن. ئەم بووە هۆی ئەوەی کە من زۆرتر بترسم.

وردە وردە پۆلی ئایدیۆلۆژیکیان بۆ داناین و لەدرێژەی ئەم پۆلانەدا بەردەوام باسی ئۆجالان و پەکەکە و پەژاکیان دەکرد و بەس دەیانویست مێشکم بشۆنەوە و هەردەم دەیانگووت تەنیا ڕێگایەکمان هەیە و ئەویش ئەوەیە کە ئاپۆ پێ وتووین و ئەویش شەڕە.

هەندێک پرسیان باس دەکرد کە قەت بۆ منداڵێک گونجاو نەبوو و لێ تێنەدەگەیشت. ئەو منداڵانەی کە لە کەرتی ئێمە دا بوون هەندێک جار بە زۆر دەیانتوانی چەکەکانیان هەڵبگرن. هەندێکیان ئەوەندەی چەکەکان نەدەبوون. ناوی ئەم کەرتەیان نابوو کەرتی منداڵان و کەس ڕێگای پێ نەدەدرا بێتە ئەوێ. بەس فەرماندەکان دەهاتن. ئەمەش بەس لەبەرئەوە بوو کە بێ دەستێوەردانی کەسانی دیکە بەئاسانی مێشکیان بشۆنەوە.

دۆخی دژوارمان تێپەڕاند، لە هەڵگرتنی کەلوپەل و خۆراک و باری قورسەوە بگرە تا چێشت لێنان و پەتینی نان لەلایەن چەند منداڵێکەوە.

وردە وردە ناوچەکە و ڕێگاکانم ناسی و بۆیە شەوێک کە پاسەوان بووم هەڵاتم و خۆم ڕزگار کرد.

ئیستا چەندین ساڵ لەو ڕووداوە تێپەڕ دەبێت و ژیانێکی نوێم بۆ خۆم پێکهێناوە بەڵام هیچ کات ئەم بیرەوەریە ناخۆشانە لەبیر ناکەم.

چوپان های مناطق مرزی کشور در امان نیستند

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک