پارتە هەڵشێواوەکەی دێمۆکرات چۆن بووە شتێکی ڕق لێکراو لای کوردان؟

  • ۱۴ ڕۆژ پێش

لە ناپاکی بە نیشتمان تا کورکوژی لە حەلەبچە

قاسملوو لە 22ی دێسەمبەری 1930 بەرانبەر بە 1ی بەفرانباری 1309 لە گوندی قاسملوو سەر بە ورمێ لەدایک بوو. لەماڵباتێکی دەوڵەمەند. باوکی محەمەد خان قاسملوو یەکێک بوو لە دەرەبەگەکانی شکاک کە لەکۆتایی سەدەی 19 لەمەڕ ئەو خزمەتانەی کە بە شای ئێرانی کردبوو، نازناوی وسوقولدیوانی پێدرا. دایکی ژنی سێیەمی باوکی بوو و خرستیانییەکی ئاشووری بوو کە ببوو بە ئیسلام. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەورمی و دواتر لە تاران تەواو کرد.

لەشەڕی جیهانی دووەم تا کودەتای 28ی گەلاوێژ

دوا بەدوای داگیرکردنی ئێڕان لەلایەن هێزەکانی ڕێککەوتووەوە لە خەرمانانی 1320 و داگیرکردنی باکووری ئێران لەلایەن سۆڤیەتەوە، جووڵەی جیایی خوازەکان لە ئازەربایجان بە سەرۆکایەتی پیشەوەری و لەکوردستان بە سەرۆکایەتی قازی محەمەد و بە پاڵپشتی سۆڤیەت لەم دوو ناوچە دەستی پێکرد. لەم کاتەدا قاسملوو 10 ساڵی بوو.

قاسملوو لە سەردەمی دەسەڵاتی قازی محەمەد لە مەهاباد بەرەو ڕامیاری ڕاکێشرا و لە 15 ساڵیدا تەڤلی دێمۆکرات بوو. دوای ڕووخانی قازی محەمەد و لەسێدارەدانی لەلایەن دەسەلاتی پالەوەییەوە، باوکی قاسملوو بە هۆی ڕاگەیاندنی وەفاداری بە شا و پشت کردن لە قازی محەمەد، دوور ما لە گلەیی و گازندەکان و قاسملووی بۆ درێژە دان بە خوێندن هەنارد بۆ تاران. قاسملوو لەوێ بەرە هزری کمونیستی ڕاکێشرا و تەڤلی توودە بوو. دوای تەواوکردنی دواناوەندی بە پاڵپشتی دارایی باوکی و دەسەڵاتی پالەوەی بۆ درێژەدان بە خوێندن ڕۆشت بۆ فرانسا و لەساڵی 1327 بە بورسیەی خوێندکاری ڕۆشت بۆ چکسلواکی و لە زانکۆی زانستە ڕامیاریەکان و ئابووری پراگ درێژەی بە خوێند دا. ئەمە سەردەمێکە کە قاسملوو بڕوای بە مارکسیزم و لنینیزم هەبوو. دوای وەرگرتنی بڕانامەی بەکۆریۆس، لەساڵی 1332 (لەسەردەمی موسەدێق) گەڕایەوە بۆ ئێران و چالاکی وەژینی دێمۆکراتی دەست پێکردەوە – ئەو کاتە هێشتاش هەر توودە بوو _.

لە کودەتا تا شۆڕشی 1357

دوای کودەتای 1332 و ڕووخانی موسەدێق، لەنێوان ساڵانی 1335 تا 1337 هەندێک لەئەندامانی دێمۆکرات لەوانە قاسملوو (لە1335) و غەنی بلوریان (یەکێک لەئەندامانی دێمۆکرات لەساڵی 1337) لەلایەن ساواکەوە دەستبەسەر کران. غەنی سەرەتا سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپێنرا و دواتر بوو بە هەتا هەتایی و قاسملووش دوای چەند مانگێک لە گرتووخانە بەردرا.

دوای ئازادی لە گرتووخانە، لەساڵی 1336 ڕۆشت بۆ چکسلواکی، لەساڵی 1337 ڕۆشت بۆ ئێراق تا لەوێیەوە بە پاڵپشتی دەوڵەتی ئێراق چالاکی دێمۆکرات بوەژێنێتەوە بەڵام بە لەبەرچاو گرتنی هزری مارکسیستی کە هەیبووە لەگەڵ سکێرتێری ئەوکاتەی دێمۆکرات – ئەحمەد تەوفێوو (عەبدۆڵا ئیسحاقی) – کە ناسیۆنالێستێکی کورد بوو، تووشی کێشە بوو و دووبارە گەڕایەوە بۆ چکسلواکی، لەساڵی 1341 لە زانکۆی پراگ دۆکتۆرای ئابووری وەرگرت و تا ساڵی 1349 لەوێ وانەی وتەوە.

لە کۆنگرەی سێێەمی دێمۆکرات کە لە جۆزەردانی 1350 بەڕێوە چوو، قاسملوو بووە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و دواتر لەساڵی 1352 بوە سکێرتێری دێمۆکرات و ئەمە پلەیەی تا کۆتایی تەمەنی هەبوو.

لە شۆڕشی 1357 تا تێرۆرکردنی

قاسملوو ڕۆژی نۆیەمی خەرمانانی 1357 گەڕایەوە بۆ ئێران، کاتی گەڕانەوە دێمۆکرات چەند سەد ئەندام زیاتری نەبوو، دوای سەرکەوتنی شۆڕش لە ڕێبەندان دا، دێمۆکرات و کۆمەڵە هێرشیان کردە سەر شوێنە سەربازیەکان و چەکێکی زۆریان دەست کەوت و توانیان کۆنترۆڵی هەندێک لە شارە کوردنشینەکان بەدەستەوە بگرن و دواتر کە هێزەکانی سوپا ویستیان ئاسایشی شارەکان دابین بکەن ڕووبەڕووی دژایەتی دێمۆکرات بوونەوە و ڕایانگەیاند کە ئەم ڕێگایە بە هێزەکانی سوپا نادرێت و پێکدادانی تەنێک لە ئاستی هەندێک شارەکان وەک سنە ڕووی دا بەڵام شەڕێکی تەواو نەبوو.

ڕووداوە تاڵەکانی گەڵاوێژی 58

یەک لەو ڕووداوە تاڵانە لە گەڵاوێژی 1358 هێرشی دێمۆکرات بۆ سەر شاری پاوە لە کرماشان بوو کە دەیویست داگیری بکات و بۆیە هێڕشی کردە سەر نەخۆشخانەکە و زامارەکانی کۆمەڵکوژ کرد و ئاوەکەی لەسەر پچڕاندن  و کەشێکی تۆقێنەری دروست کرد و شارەگەی ئابڵوقە دابوو و ڕێگاکانی داخستبوو… و بە فەرمی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی ڕاگەیاند. لەم بارەوە ئیمام خۆمەینی (رە)بە پێی داخوازی توێژێک لە خەڵکی پاوە و بۆ ڕزگار کردنیان لە ئابڵوقەی دێمۆکرات و کۆتایی هێنان بە کوشتن فەرمانی دەرکرد بۆ فەرماندەی سوپا کە بیست و چوار کاژێر کۆتایی بەم شەڕە بێنن و بۆیە هێزێکی زۆر بەرەو پاوە بەڕێ کرا، هێزە دژبەرەکان کە پێک هاتبوون لە کۆمەڵە و دێمۆکرات شکستیان پێ هێنرا و کشانەوە کە دواتر دێمۆکرات و کۆمەڵە لەڕێگای چەواشەکردنی مێژوو، پەیامەکەی ئیمام خۆمەینی (رە) یان کە بۆ خۆی وەک فەرماندەی هێزە سەربازیەکان بوو پێناسەی دەکەن کە بەس لەبارەی بابەتی کۆتایی کوشتنەکان و ئابڵۆقەدانی خەڵکی بانە لەلایەن ئەم تێرۆریستە جیایی خوازانەوە دەرکرابوو وەک فتوای جیهاد لەدژی نەتەوەی کورد لێکدرایەوە و بانگەشەی خراپی زۆیان پێکرد بۆ ئەوەی هەستی خەلکی کورد لە بواری نەتەوایەتی و ئاینزایەوە لەدژی دەسەڵاتی ناوەندی بورووژێنن کە بەداخەوە ئەمە کرا و شەڕێکی تەواو زۆربەی شارە کوردنشینەکانی لە دوو پارێزگای کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوای گرتەوە.

دەسەڵاتێک کە دەرئەنجامی شۆڕش بوو لەم خولەدا شاندێکی بۆ ئاشتەوایی و دانوستاندن لەگەڵ دێمۆکرات و کۆمەڵە لەپێناو کەمکردنەوەی ناکۆکی و ململانی و چارەسەری هەنارد بۆ کوردستان و ئەمە نێزیک بوو لە ڕێکەوتن بەڵام دەوڵەتی ئێراق کە دوای شۆڕش بە لاوازی دەبینی بڕیاری دا هێرش بکاتە سەر ئەم وڵاتە و داگیری بکات بۆیە پەیوەندی پێشووی خۆی لەگەڵ قاسملوو بەکارهێنا و بانگهێشتی ئێراقی کرد.

بانگهێشتی قاسموو لەلایەندەزگای هەواڵگری ئێراق

غەنی بلووریان کە پێشتر لەم دەقەدا ئاماژەی پێدارا، 25 ساڵ لەتەمەنی لە گرتووخانەکانی پالەویدا بوو و لەگەڵ شۆڕش ئازاد کرا و بووە ئەندامی کۆمیتەی ڕامیاری دیمۆکرات.

غەنی لە بیرەوەریەکانی خۆیدا بەناوەی “ئاڵەکۆک” لەمبارە دەنووسێت کە قاسملوو بە پێی بانگهێشتی دەزگای هەواڵگری ئێراق ڕۆشتبوو بۆ ئەوێ و دوای گەڕانەوەی، پرۆژەیەکی پێنج مادەیی کە لەدانوستاندنەکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی بەدەستمان خستبووە دایە لایەکەوە و کردی بە 11 مادە و داخوازی بەرزەفڕانە و دوور لەڕاستی پێشکەش کرد. غەنی کە یەکێک لەکادیرانی سەرکردایەتی بوو دژی ئەم هەنگاوەی قاسملوو وەستایەوە  کە قاسملوو لەوڵامدا دەڵێت کە لەمە بەدواوە لەلایەن دەوڵەتی ئێراقەوە پاڵپشتی دارایی و سەربازی دەکرێن و داواکاریەکانمان دەسەپێنین.

بە پێی ئەمە، قاسملوو هەڵەیەکی ستراتژیکی کرد، دێمۆکرات بوو بە پرۆکسی ڕژیمی بەعس و بە کردار پاشکۆی ئێرانی بوونی دێمۆکراتی بردە ژێر پرسیارەوە و ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە ڕوانگەی خەڵک و بەرپرسانی ئەو کاتەی وڵات بۆ دێمۆکرات بە تەواوەتی ڕقبەستوو و نەرێنی بێت و لەوە بەدواوە وەک دوژمنێکی بیانی پێناسە کرا کە هەڵبەت لەگەڵ شەڕی سەپێنراوی هەشت ساڵەی لەلایەن بەعسەوە بە سەر ئێراندا و هاوکاری دێمۆکرات و قاسملوو لەگەڵ ئەم ڕژیمە لەم ساڵانەدا، ئەم دوژمنییەکی قووڵتر کردەوە.

هەزاران گەنجی کورد، قوربانی پاوانخوازی

ڕامیاریەکانی قاسملوو لەسەر بنەمای هاوکاری لەگەڵ بەعس و هەڵسووکەوتی دەسەڵات خوازانە کە لە بۆنە ناوخۆیەکاندا هەیبوو بووە هۆی ئەوەی کە غەنی و 6 هاوڕێی لە دێمۆکرات داببڕن و ئەمانە بریتی بوون لە: فاروق کەیخۆسرەوەی ، فوزیە قازی نەوەی قازی محەمەد، ڕەحیم سیت قازی لەماڵباتی قازی محەمەد، ئەحمەد عەزیزی، هێمنی هەڵبەستڤانی کورد، نەوید موعینی و سمایل موعینی کە لەگەڵ بلوریان لە دێمۆکرات و قاسملوو دابڕان.

هەڵبەت ڕامیاریە پاوانخوازیەکانی قاسملوو بەس بە شەڕ لەگەڵ دەسەلاتی ناوەندی و جیابوونەوەی بەشێک لە کادیرەکانییەوە نەوەستا بەڵکوو قاسملوو نەیتوانی بوونی کۆمەڵە لەناوچە کوردنشینەکانیش بپەژرێنێت و هەڵیگریت، بۆیە شەڕی لەگەڵ کردن و لەساڵی 63 شەڕی دێمۆکرات و کۆمەڵە سەرتاسەری بوو و بۆ ماوەی 5 ساڵ درێژەی کێشا، لەم شەڕەدا بە پێی ئامارەکان، نێزیکی هەزار گەنجی کورد کوژران.

قاسملوو لەساڵی 1360، بە پێی ڕاوێژەکانی ئیستخبارانی بەعس، دێمۆکراتی کردە ئەندامی ئەنجوومەنی نەتەوەیی بەرخۆدانی ئێران کە کۆڵەکەی سەرەکی ڕێکخراوی تێرۆریستی ڕەجەوی (موجاهدینی خەڵق) بوو. ئەم هەنگاوەی قاسملوو کاردانەوەی نەرێنی زۆری لەناوخۆ لێکەوتەوە چوونکە یەکەم ئەوەی کە ڕێکخراوی تێرۆریستی ڕەجەوی هاوپەیمانی بەعس بوو بۆ هێرش بردنە سەر ئێران و تێرۆری زۆری لەناوخۆی وڵات ئەنجام دابوو و لەلایەکی دیکەوە دەستی هەبوو لە کۆمەڵکوژی 180 هەزار کوردی ئێراقی کە بە ئەنفال ناسراو لەلایەن ڕژیمی بەعسەوە کە موجاهید دەورێکی سەرەکی هەبووە.

بێ تاوان ناساندنی ڕژیمی سەدام لە تاوانی هێرشی کیمیەوی

قاسملوو وەها هاوپەیمانی خۆی لەگەڵ سەدام بە ستراتژیک دەزانی کە تاوانی دژە مرۆیی هێرشی کیمیەوی بۆ سەر حەڵبجەی سەرکۆنە نەکرد و تەنانەت هەوڵی دا سەدام بێ تاوان دەربخات و لەم پێناوەدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “کول ئەلعەرەب” کە لەو ساڵانە لە پاریس بڵاو دەکرایەوە لەڕێگای ئۆسماە جبوری کە پەیامنێری ئەم ڕۆژنامە بوو دیمانەیەکی ئەنجام دا و ڕایگەیاند کە ئێراق کەڵکی لە چەکی کیمیەوەی لەدژی کورد وەرنەگرتووە.

لەئەنجامدا و دوای کۆتایی شەڕی هەشت ساڵەی ئێراق لەدژی ئێران، دۆخەکە وای لێهات کە دێمۆکرات سەرۆکایەتی هەموو ناوچە کۆنترۆڵ کراوەکانی لە ناوخۆی ئێران لەدەست دابوو و بەتەواوەتی کشابووەوە ناو خاکی ئێراق، لەلایەکی دکەوە ڕژیمی بەعسیش یارمەتییە دارایی و سەربازیەکانی بە چڕی کەم کردەوە و بۆیە ئەمە بووە هۆی لاوازی دێمۆکرات و هێزێکی زۆر لەنێو ئەم پارتە کە چاوەڕوانی داهاتوویەکی ڕوون بوون خۆیان ڕادەستی کۆماری ئیسلامی کردەوە.

کێ سوودی لەم تێرۆرە برد؟

هەمووی ئەمانە بوونە هۆی ئەوەی کە قاسملوو خۆی وەک شکست خواردوو ببینێت و بۆیە لەڕێگای جەلال تاڵباتنییەوە کە پەیوەندی باشی لەگەڵ ئێران هەبوو پەیامێکی هەنارد و داوای دانوستاندنی کرد.

دەوڵەتی ئێرانیش داخوازی دانوستاندن لەگەڵ قاسملووی پەژراند و شاندێکی هەنارد بۆ ئاوستۆرالیا تا بەڵکوو ئەم پرسە لەڕێگای وتووێژەوە چارەسەر بێت بەڵام لەبەرواری 22ی پووشپەڕی 1368 لەکاتی دانوستاندن دا گرووپێکی نەناسراو هێرشیان کرد و لەئەنجام دا قاسملوو و شاندی هاوڕێی کوژران و کەسێکیش لە شاندی ئێرانی بریندار بوو.

دوای ئەمە، دێمۆکرات دەوڵەتی ئێرانی تاوانبار کرد بە ئەنجام دانی ئەم تێرۆرە لەکاتێکدا ئێران گەر ویستبای تێرۆری کردبا بە ئاسانی دەیتوانی لێرە خۆی نەخاتە مەترسیەوە، پرسیاری دیکە ئەوەیە کە کێ سوود دەبات لەم تێرۆرە؟ بەدڵنیایەوە ئیستخبارانی بەعس و ئەوانەی نەیاندەویست ئەم پرسە چارەسەر بێت. بۆ خۆی هەر کات ئەم پرسە ویستوویە چارەسەر بێت، دەزگا هەواڵگریە بیانییەکان خۆیان تێخستووە و گورزێکیان بە شێوازی جۆراوجۆر وەشاندووە.

لەئەنجامدا دادگای ئاوستۆرالیا، دەوڵەتی ئێرانی بێ تاوان لەم ڕووداوە زانی و ڕایگەیاند کە هیچ بەڵگەیەک لەمەڕ دەستێوەردانی ئێران لەم تێرۆرەدا بوونی نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .